میسی و زیدان
1118 جار بینراوە 28/4/2017 08:10 PM

میسی : لە ژیانمدا تەنها داوای گۆڕینی درێسم لە زێدان کردووە



سنور میدیا

لیو میسی یاریزانی بەناوبانگی بەرشلۆنە ڕایگەیاند :ئێستا لە دوای یارییەکان گۆڕینی درێس لە نێوان یاریزانان بۆتە دیاردە ، من لە هەموو یارییەکان ئەو کاتانە درێس ئەگۆڕمەوە کە تیپی بەرامبەر یاریزانێکی ئەرجەنتینی تێدا بێت و بێت داوا بکات من درێسی لەگەڵ دەگۆڕمەوە ، بە دەر لەوە لە ژیانی وەرزشیم داوای گۆڕینەوەی درێسم لە هیچ یاریزانێک نەکردووە جگە لە داوا کردن لە زێدان نەبێت کە یەک جار و لە ساڵی ٢٠٠٥ داوام لێ کرد درێس بگۆڕینەوە .

 

میسی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی میڕۆری بەریتانی وتووە :من دوای یارییەکان داوای گۆڕینی درێس لە هیچ یاریزانێک ناکەم ، تەنها جارێک و لە کلاسیکۆی نێوان بەرشلۆنە و ریال مەدرید ساڵی ٢٠٠٥ داوام لە زینەدین زێدان کرد کە ئەو کات تەمەنم منداڵ بوو .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure