سنور میدیا
ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە 11 و12/4/2017، مووچەی مانگی 2ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ یەك شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشكرا كرد و بەپێی خشتەكەش سبەینێ و دوو سبەی مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتا دابەش دەكرێن.
ئاشكراكردنی خشتەی مووچەی فەرمانبەران دوای ئەوەدێت، كە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەم هات.
لە شوباتی ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك مووچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە و ڕایگەیاند، چیتر دابەشكردنی مووچە دواناكەوێت.
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟