دابه‌شكردنی مووچه‌
558 جار بینراوە 9/4/2017 03:06 PM

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند



سنور میدیا 

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ مانگی دوو ڕاگەیاند.

1- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 10/4/2017، مووچەی مانگی 2ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

2- ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری 11 و12/4/2017، مووچەی مانگی 2ی یەکەکانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

3- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 13/4/2017، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

4-ڕۆژی شەممە بەرواری 15/4/2017، مووچەی مانگی 2ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

٥-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٦/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

6- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٧/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

7- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٨/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

8- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

9- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٣/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

10- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٤/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەکرێت.

11- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٥/٤/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان)و مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن دابەش دەکرێت.

12- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٦/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

- دیوانی چاودێری دارایی

- دەستەی مافی مرۆڤ

- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

- دەستەی ژینگە

- دەستەی وەبەرھێنان

- دەستەی دەسپاکی

- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

13- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٧/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.

14- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

- وەزارەتی داد

- ئەنجومەنی دادوەری

- سەرۆکایەتی ھەرێم

- سەرۆکایەتی پەرلەمان

- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure