ترامپ
646 جار بینراوە 8/4/2017 09:31 AM

ترامپ پێش هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانی ڕژێمی سوریا كێ ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ ؟



سنور میدیا 

دوێنێ 7 ی نیسانی 2017 ئەمریكا 59 موشەكی تۆماهۆكی نا بە فڕۆكەخانەی سەربازی شەعیراتی رژێمی سوریا ، به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان ،ئه‌مریكا ژمارەیەك وڵاتی گەورەی لەهێرشه‌ ئاگادار كردۆتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ی نیسان، ئەمریكا لەوەڵامی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن رژێمی سوریاوە كە رۆژی سێ شەممەی رابردوو لەناوچەی خان شێخونی سەر بەپارێزگای ئیدلب دەیان هاووڵاتی بەهۆیەوە كوژران و بریندار بوون، لەڕێی كەشتییەكییەكەوە لەدەریای ناوەڕاست، 59 موشەكی تۆماهۆكی نا بە فڕۆكەخانەی سەربازی شەعیراتی رژێمی سوریا، بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش، هێرشەكەیان فڕۆكەكان و ڕێڕەوی فڕۆكەو خاڵەكانی دابینكردنی سوتەمەنی فڕۆكەخانە سەربازییەكەی سوریای كردۆتە ئامانج.

 

پێش دەستپێكردنی هێرشەكەش، ئەمریكا چەند وڵاتێكی گەورەی ئاگاداركردۆتەوە، سەرچاوەیەكی دبلۆماسی فەرەنسا رایگەیاند واشنتۆن پاریسی لەدەستپێكردنی هێرشەكە ئاگاداركردۆتەوە، بەڵام داوای هاوكاری لێنەكردوە.

 

هاوكات جان مارك ئێرلۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنساش تەئكیدی لەسەر ئەوەكردۆتەوە كە پێش دەستپكردنی هێرشەكە، ئەمریكا فەرەنسای ئاگاداركردۆتەوە.

 

هەر لەبارەی هێرشەكەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، باسی لەوەكردوە كە پێش دەستپێكردنی هێرشەكەیان، هێزەكانی روسیایان ئاگاداركردۆتەوە لەو هێرشە موشەكییە بۆ سەر بنكە سەربازییەكەی سوریا.

 

مایكڵ فالۆن، وەزیری بەرگری برەیتانیاش تەئكیدی لەسەر ئەوەكردۆتەوە كە ئەمریكا پێش دەستپێكردنی هێرشەكە، زانیاری داوەتە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا.

 

وتەبێژێكی سەربازیش بە فرانس پرێسی رایگەیاندوە كە سوپای ئیسرائیل پێش هێرشەكەی سەر سوریا لەلایەن ئەمریكاوە ئاگادار كراوەتەوەو پشتیوانی تەواوی خۆشیان بۆ هێرشەكە دەربڕیوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure