دابه‌شكردنی مووچه‌
6591 جار بینراوە 1/4/2017 12:37 PM

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران



سنور میدیا 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکات و ناوی سەرجەم وەزارەتەکان بە یەک لیست ڕادەگەیەنێت.

 

بەپێی هه‌واڵی ( باس) پارتی كه‌ لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، لەبەر ئەوەی هێشتا دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کۆتایی نەهاتووە، کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران ڕانەگەیەندراوە و "تەنانەت هێشتا وەزارەت و دامەزراوەکان لیستی مووچەی ئەو مانگەشیان ئامادە نەکردووە".

 

ئەوەشی ڕوون کردەوە لە دوای 10ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێکدا، وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت و سەرەتا وەزارەتەکانی (پێشمەرگە و پەروەردە) و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەیان پێ دەدرێت. گوتیشی: "مانگی ڕابردوو گلەیی لەوە کرا کە مووچەی ئەو دوو وەزارەتە دواخراوە، بۆیە ئەگەر زۆرە کە ئەم مانگە پێش بخرێن، جگە لەوەی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گفتوگۆ کراوە و لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت".

 

ڕۆژی 7/3/2017، دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە و تا ڕۆژی 5/4/2017 بەردەوام دەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure