دابه‌شكردنی مووچه‌
717 جار بینراوە 25/3/2017 11:32 AM

سبەینێ‌ موچەی شەش وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت



سنور میدیا 

سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاگەیاند، بڕیاریشە سبەینێ‌ یەكشەممە موچەی شەش وەزارەت و ژماریەك دەستە دابەشبكرێت، بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی دابەشكردنی موچە تا 4 ی مانگی ئایندە بەردەوام دەبێت.


بەپێی‌ خشتەكە، ڕۆژی‌ یەك شەممە بەرواری‌ 26/3/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 1ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.


- وەزارەتی‌ شارەوانی‌ و گەشت و گوزار
- وەزارەتی‌ ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی‌ كارەبا
- وەزارەتی‌ پیشەسازی‌ و بازرگانی‌
- وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان
- وەزارەتی‌ پلان دانان
- دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی
- دەستەی‌ مافی‌ مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم
- دەستەی‌ ژینگە
- دەستەی‌ وەبەرهێنان
- دەزگای‌ مین
- دەستەی‌ دەسپاكی‌
- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكانی‌ كوردستان

 

ڕۆژی‌ دوو شەممە بەرواری‌ 27/3/2017، - مووچەی‌ (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی‌ مانگی‌ 1ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی‌ ئەوقاف و كاروباری‌ ئاینی‌
- مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ وەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌

 

- ڕۆژی‌ سێ‌ شەممە بەرواری‌ 28/3/2017، مووچەی‌ مانگی‌ 1ی‌ ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی‌ كشتوكال و سەرچاوەكانی‌ ئاو
- وەزارەتی‌ ڕۆشنبیری‌ و لاوان
- وەزارەتی‌ داد
- ئەنجومەنی‌ دادوەری‌
- سەرۆكایەتی‌ هەرێم
- سەرۆكایەتی‌ پەرلەمان
- سەرۆكایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران

 

بەپێی‌ خشتەكە موچەی‌ خانەنشینانی‌ پێشمەرگەو شارستانی‌ دەكەوێتە 3 و 4ی‌ مانگی‌ ئایندە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure