وه‌زاره‌تی دارایی
396 جار بینراوە 25/3/2017 11:25 AM

وه‌زاره‌تی‌ دارایی خانه‌نشینان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌



سنور میدیا

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردووه‌‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌ زووترین ناویان تۆمار بكه‌ن.

 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه‌ "ئاگاداری ئه‌و خانه‌نشینانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ تاكو ئێستا خۆیان له‌ سیسته‌می بایۆمه‌تری تۆمار نه‌كردووه‌، له‌ به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت".

 

وه‌زاره‌تی‌ دارایی ده‌ڵێت: "پێویسته‌ له‌ به‌رواری (26/3/2017 تا 4/4/2017)، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی (بایۆمه‌تری) تایبه‌ت به‌مووچه‌كانیان و خۆ تۆماركردن له‌ سیسته‌می (بایۆمه‌تری)".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ ناسنامه‌ی باری شارستانیان (فسفۆر)ی بێت، یاخود كارتی نشیتیمانیان هه‌بێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure