سنور میدیا
17282 جار بینراوە 21/3/2017 03:32 PM

مەترسیدارترین خواردن، لە کوردستان دیاری کرا



سنور میدیا 

ئەندۆمی یەکێکە لەو خواردنانەی کەسانێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن بەتایبەت منداڵان ،پێویستە لەسەر دایکان خۆیان و منداڵەکانیان بەدوور بگرن لەم خواردنە.

 

بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان تەنیا منداڵان ئالوودەی ئەم خواردنە نەبوون، بەڵکو گەورەکانیش دەیخۆن، بە تایبەتی لە نێوان ژەمەکاندا، یان پێش خەوتن، ئەویش لەبەر ئەوەی دروستکردنی کاتێکی کەم و لێزانینێک سەرەتایی دەوێت.

 

توێژینەوە زانستیەکان سەلماندوویانە کە، ئەندۆمی بە ڕێژەیەکی بەرز زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی دروستبوونی گرفتی دواکەوتنی بیرکردنەوە و بێھێزی و دەمارەکان.

 

ھەروەھا گرفتی دەرونی دروست دەکات و دەبێتە ھۆی توشبوون بە شێرپەنجەی مۆخ و پوکانەوەی ئێسک و سکچوون و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

 

لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا زەرفێکی بچوک لەناو ئەندۆمیدا ھەیە کە لە خوێ پێکھاتووە ، ئەم پێکھاتە خوێیە لەسەری نوسراوە (٦٢١E) کە ئەمەش جۆرێکە لە خوێی چینی و بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەم جۆرە خوێیە دەبێتە ھۆی تێکچونی مۆخ ، چونکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی خوێیە .

 

بۆیە وەزارەتی تەندروستی و پزیشکەکان لە هەرێمی کوردستان چەندینجار هۆشداریان داوە لە خراپی و زیانەکانی ئەندۆمی و ڕێنمایی کەمکردنەوەی خواردنی دەکەن.

 

 

 

129122132017_enhanced-3092-1412095190-26.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure