ژن و پیاو |
2955 جار بینراوە |
10/3/2017 11:28 PM |
|
حهوت خۆراك بۆ زیادكردنی توانای سێكس
سنور میدیا
ئەگەر دەتەوێ توانای سێكست كەمنەبێتەوە، خواردنی هەندێك لە خواردەمەنییە بەسوود كە ئارامی بە مێشكت دەدات، دەتوانن زۆر سودت پێبگەیەنن و توانا سێكسیەكانت زیاد بكەن . لەناو هەندێك خواردندا هەندێك پێكهاتە و پڕۆتین هەیە كە یارمەتیت دەدەن بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن. ئەو خواردنانەش بریتین لە:
1. ئەڤۆكادۆ:
خواردنی ئەڤۆكادۆ توانای سێكس زیاد دەكات لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر كەم چەوری تێدایەو جۆری چەورییەكەشی لە چەوریە ناتێرەكانە. هەروەها ئەڤۆكادۆ پارێزگاری لە دڵ دەكات و لێدانی دڵ بەهێز دەكات و یارمەتی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا.
2. بادەم:
بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەست و سۆزداری و توانای سێكس زۆر زیاد دەكات. بادەم زینك و ڤیتامین E و سیلینیۆمی تێدایە. كە زینك ئارەزووی سێكس كردن و توانای سێكس كردن زیاد دەكات.
3. شلیك:
ڕەنگی سوور ڕەنگێكی سەرنجڕاكێشە. هەروەها لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2008 دا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە پیاوان زیاتر ئارەزووی سێكس دەكەن كاتێك ژنان بەرگی سوور دەپۆشن. شلیك ڤیتامین B و ترشی فۆلیكی تێدایە كە دەبنە هۆی زیادبوونی تۆوەكان.
4. خۆراكە دەریاییەكان:
گوێچكە ماسیو یەكێكە لەو خواردنە دەریاییانەی كە سودی زۆری هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن. هەروەها یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین ڕێژەی زینكی تێدایە. هەروەها ماسی سەلەمون و هەموو جۆرەكانی تری ماسی بە ڕێژەی زیاد و كەم سودیان بۆ زیادكردنی توانای سێكس هەیە.
5. جەرجیر:
جەرجیر یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین سوودی هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن.
6. هەنجیر:
هەنجیر بەهۆی ئەوەی هەردوو ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە زۆر گرنگە بۆ دڵ و یارمەتی دڵ دەدات. هەروەها خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕیشاڵیان تێدایە توانای سێكس زۆر بەرز دەكەنەوە و هەنجیریش یەكێكە لەو خۆراكانە.
7. میوە ترشەكان:
میوە ترشەكان بریتین لە لیمۆی سەوز و زەرد و پرتەقاڵ و سندی كە ڕێژەیەكی زۆر دژەئۆكسید و ڤیتامین C و ترشی فۆلیكیان تێدایە كە هەموویان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش و كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی زاووزێ.