حه‌شدی شه‌عبی
404 جار بینراوە 25/2/2017 08:09 PM

خانه‌قین رێژه‌ی چه‌كدارانی كورد له‌ ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی زیاتره‌ له‌ رێژه‌ی چه‌كدارانی كورد له‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌



راپۆرتی : لاوان ئه‌حمه‌د- سنوور میدیا

زۆر بوونی رێژه‌ی كورد له‌ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری خانه‌قین مه‌ترسی له‌ئاینده‌ی شاره‌كه‌و ناسنامه‌ی كوردبوونی ده‌كات.


به‌پێی به‌دواداچوونێكی "سنوور میدیا" له‌شاری خانه‌قین 3500 چه‌كداری كوردی دانیشتووی شاری خانه‌قین له‌ریزی حه‌شدی شه‌عبی دان .


فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی له‌سنووره‌كه‌ ئاشكرای ده‌كات رێژه‌ی كورد له‌ شاری خانه‌قین له‌ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی زیاتره‌ له‌ رێژه‌ی چه‌كدارانی كورد له‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌م دۆسیه‌ش به‌ مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی و شوناسی كوردبوونی شاری خانه‌قین وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت"به‌داخه‌وه‌ ئه‌م پرسه‌ ره‌نگه‌ بمانگه‌ڕێنته‌وه‌ بۆ خاڵێ‌ سفر وئاڵۆزی زیاتر له‌شاره‌كه‌".


رێبین ته‌ها وتیشی"پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌ ئاستی باڵا دا هه‌ڵویستی هه‌بێ و خۆی له‌و بابه‌ته‌ بێ‌ ده‌نگ نه‌كات و هه‌ڵویستی یه‌كلایكره‌وه‌یی هه‌بێت و رێگه‌ نه‌درێت شاره‌كه‌ ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت , بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ئاوڕی جدی له‌ شاره‌كه‌و گه‌نجانی و لاوانی بدرێته‌وه‌ به‌ دامه‌زراندن و دابین كردنی هه‌لی كار بۆیان".


شێركۆ میروه‌یس - ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی ئه‌و حزبه‌ پێی وایه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ی باسده‌كرێت زۆر ورد و ده‌قیق نییه‌, به‌ڵام نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی و وتی " من نیگه‌رانم له‌ ئاینده‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ , و له‌گه‌ڵا سه‌رووی خۆشمان قسه‌مان كردووه‌".


ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی وتی" ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شاره‌كه‌ له‌ ریزی حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌یان پێناده‌ین به‌ چه‌كه‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو خانه‌قین و به‌ وردیش دراسه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین".


جه‌وهه‌ر شوكر - به‌رپرسی كۆمیته‌ی محه‌لی خانه‌قینی حزبی شیوعی, بوونی ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ كورد له‌ ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خانه‌قین به‌ مه‌ترسی دار ناوده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت " ئه‌گه‌رچی من ئامارێكی وردم له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ سه‌باره‌ت به‌رێژه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ له‌سه‌ر مه‌بادئی مه‌زهه‌بی شیعی دامه‌زراوه‌و ،ئه‌گه‌ر به‌ هه‌مان نه‌فه‌سی دوز خورماتوو كاربكه‌ن ئه‌وه‌ بێگومان له‌ ئاینده‌دا ده‌بنه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شاری خانه‌قین ".


ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی شیوعی له‌خانه‌قین وتیشی "ناونووسكردنی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ له‌كوردانی شاری خانه‌قین له‌ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌شاری خانه‌قین نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌شد شاره‌كه‌ به‌هی خۆیان ده‌زانن كه‌لێره‌و له‌وێ‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێن و نایشارنه‌وه‌".


حه‌شدی شه‌عبی ئێستا وه‌ك به‌شێك له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ ره‌سمی ناسێنراوه‌و له‌ 67 فه‌سیڵ پێكهاتووه‌ ئه‌م هێزه‌ كه‌ هه‌ندێك به‌ ملیشیا ناوی ده‌بن دوای فتوایه‌كی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان له‌ نه‌جف هاته‌ دامه‌زراندن له‌ دژی داعش...

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure