یانه‌ی ڕزگاری |
418 جار بینراوە |
14/2/2017 08:06 PM |
|
قوباد تاڵه‌بانی پیرۆز باری ئاراسته‌ی یانه‌ی ڕزگاری ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
سنور میدیا
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆز بای خۆی ئاراسته‌ی یانه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی پله یه‌كی عێراق.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی نووسویه‌تی ، یانه‌ی وه‌رزشی رزگاری شانازییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ شاره سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی رزگاری‌و گەرمیان و هه‌موو كوردستان تۆماركرد.
ده‌شڵێت ، پڕ به‌دڵ ئاسووده بووم به‌وه‌ی تیمی تۆپی ده‌ستی ئه‌و یانه ئازیزه به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له‌به‌غداد سه‌ركه‌وت بۆ خولی پله یه‌كی عێراق.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆتایدا ده‌ڵێت ، شانازیتان پێوه ده‌كه‌م‌و به‌ناوی حكومه‌ته‌وه پاڵپشتی ته‌واوتان بۆ ده‌رده‌بڕم، هه‌ر لهسهركهوتندابتان بینم.