شوان شەفیق
383 جار بینراوە 17/1/2017 08:35 PM

چاوپێکەوتنێک لەگەل شاعیر شوان شەفیق لە تاراوگەوە



سنور میدیا

چاوپێکەوتنێک لەگەل شاعیر شوان شەفیق لە تاراوگەوە 

سنورمیدیا وەک هەمیشە دەرگای بەرووی هونەرو ئەدەب دا کراوەیە ؟


شوان شەفیق : ئەم جارە بەباشمان زانی چاوپێکەوتنێ لەگەل شاعیر شوان شەفیق دا بکەین لەنزیکەوە ئاشنابین بەژیانی .

 

سنورمیدیا سەرەتای شیعر نووسینت ئەگەرێتەوە بۆسالێ چەند ؟

شوان شەفیق: سەرەتا سوپاستان دەکەم کە منتان ھەڵبژارد تا لە نزیکەوە ئاشنای بن ھەڵبەت گرێیەکی نەکراوەیە لای خوێنەرانم کە زۆرینەیان لە سەرەتاییەکانی من لە بواری ئەدەبدا شارەزا نین
پێم خۆشە بەر لەوە باس لە سیاسەت بکەم کە خوێندنەوەی بەردەوامم لەسەر کتێبە فیکری و فەلسەفیەکانی سیاسەت بوو دواتر و تێگەیشتن لە سیاسەت دووری خستمەوە لەو بوارە و
دەستپێکی شیعرنووسینم دەگەرێتەوە بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٩ و وەلێ ئەو کاتە نووسینەکانم کورت بوون ھەرچەندە لام وایە سەرەتای نووسین بەردی بناغەی نووسەرە لە یەك پیت و دێڕیشم پەشیمان نیم.

 

سنورمیدیا چەندین ڕێباز لەشیعر نوسین دابوونیان هەیە شوان شەفیق بەکام لەو ڕێبازانە ئەنووسی زیاتر ؟

شوان شەفیق : ڕێبازە ئەدەبیەکان لە جیھاندا دەکرێت بە چەند بەشێکەوە وەکو ناتودالیزم ، کلاسیزم ، ڕۆمانسیزم ، سمبولیزم ، ڕیالیزم ، کۆمیزم ، دادایزم ، سوریالیزم دیارترینیان لە ڕێبازی کلاسیزم و ڕێبازی ڕۆمانتیك ڕێبازی ریالیزمە، وەک شوانیش دەکرێت لەو سێ ڕێبازەدا نووسینم ھەبێت کە یەکێك لە ڕێبازەکان دەیخاتە ژێر پێناسەی خۆیەوەلاشم وایە دەستنیشان کردن و پۆلێنکردن کاری شاعیر نییە وەلێ دەشتوانم بڵێم دەکرێ زۆرینەی نووسینی من سەر بە ڕێبازی ڕیالیزم بێت ھەرچەندە خۆشم بە ڕێبازێکەوە نابەستمەوە و دەمەوێت ھەمیشە لە گەشەکردندا بم.

 

سنورمیدیا بەرهەمی چاپ کراوت هەیە؟

شوان شەفیق : بەرھەمی چاپکراوم نییە

سنورمیدیا دەرناکەوی لەمیدیاکاندا سالانێکی زورە ئایە شوان شەفیق هوکاری دەرنەکەوتنی چیە ؟

شوان شەفیق ھۆکاری دەرنەکەوتنم دەگرێتەوە بۆ ئەوەی نەمویستووە واتا ئەوە شوانە نایەوێت دەرکەویت ، ھەرچەندە زۆریش لێم داواکراوە بەڵام پێم وایە دەرکەوتن ھێندە گرنگ نییە لە ھەر بوارێکدا مرۆڤ کاربکات پێویستی بە سەرکەوتنە ، خۆشتان باش دەزانن زۆرینەی میدیاکان ھەڵگری پەیامی حیزب و بەرژەوەندی حیزبین لەگەڵ بیری شواندا یەکناگرنەوە ئەمەش ھۆکارێکی ترە بۆ دووری.

 

سنورمیدیا عیشق لای تو چیەگەینی وەک شاعیرێک ؟

شوان شەفیق:  عیشق سەرتا واتا ژیانەوە ،بەردەوامی ھەناسەدان عیشق و شوان دوانەی دایکێکن ھەرچی جوانیی ھەیە لە عیشقەوە چەکەرەدەکا عیشق پیرۆزترین پیرۆزییە ، عیشقی دایك و عیشقی رەگەزی بەرامبەر منیان زیندوو ھێشتۆتەوە بوونی مەعشووق وا دەکا بوونت ھەبێت ، دەنا بروام وایە ژیان بوونی نییە عیشق ھێز و توانای پێ بەخشیووم .

 

سنورمیدیا لەکاتی کفتوگۆکەدافەرمووت بوێری راستگۆێ دەربەدەری کردم ؟ ئەتوانی رونکردنەوەبەی ؟

شوان شەفیق: نەبوونی دادپەروەری و کەلتووری ناباو و دینی سەپێنراو و ڕێگا نەدان بە ئازادی رادەربرین ھۆکاری زەق بوون پاشان ملکەچ نەبوونم بۆ چەپڵە لێدان و سەت و ھەشتا پلە دژبوونم بە سیاسەت و سیاسییەکان ھۆکارێکی ترە ، ئازیز دەمەوێ باڵبگرم و ھەمیشە ئازادبم وەلێ ئازادی لە عیشقدا ھێڵی سوورە و ساتێك زیندوو نامێنم دوور لە عیشق ژیانم تەرخانکردووە بۆ مرۆڤایەتی عیشقیش پلەی یەکەمە لە ھەنگاونانمدا لە ھەموو بوارەکانی ژیانمدا.

سنورمیدیا بەدەر لەوەی بوعیشق ئەنووسی بودەسەلات و گەل شیعر ئەنووسی ؟

شوان شەفیق ھەوڵمداوە بە پێی توانا لە زۆرینەی بوارەکاندا نووسینم ھەبێت وەلێ حەزم بە شتی باو نییە ھەمیشە لەگەڵ گەلدام و دژی سیاسەتم لام وایە سیاسەت کۆی پەیوەندیەکانی نێوان مرۆڤەکانی پچراندووە دەشێت بۆشیان بنووسم وەلێ کاتێك کاری باشە دەکەن ، بە کورتی پێنووسی شوان ئازادە و دوورە لە ھەموو دەست تێوەردانێك لام سەیرە شاعیر بچێتە بەرەی سیاسەتەوە ،پێنووسی باڵا لەگەڵ گەل دەژی.

 

سنورمیدیا ماوەی سالێکە نیشتیمانت جیهیشتوە تاراوگە بۆتۆی شاعیر قورس نیە ژیان تیدا ؟

شوان شەفیق وەک لەسەرەتادا ئاماژەم پێکرد چەندیش قورسبێت ژیانکردن دەبێت ئاستەنگیەکان تێپەڕێنین ، بیری کووچەو کۆڵانەکانی وڵات دەکەم خۆم بە کوری گوند بە گوند و شار بە شاری کوردستانی گەورە دەزانم ، لە بەرواری ١٣/٦/٢٠١٥ وە کوردستانم جێھێشتووە.

 

سنورمیدیا دەزگاکانی بواری ئەدەب بەبروای تو خزمەتیان بە گەنجان کردوە بۆ پێکەیاندنیان ؟

شوان شەفیق : بمبەخشە کام دەزگا زۆرینەیان حیزبین و بەرژەوەندییان لەگەڵ پەیرەو و پرۆگرامی حیزبەکەیانە منیش ئامادە نیم بە کۆیلایەتی و فرۆشتنی پێنووسەکەم پێبگەم، دەزاگایەك نابینم خزمەتی گەورەی کردبێت ، پاشان ئەوەی نووسینی شوانی بوێت خۆی بۆی دەگەرێت سوپاسی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووك دەکەم کە زۆرترین خزمەتی پێگەیاندووم.

 

سنورمیدیا بیرت لەژیانی هاوسەر گیری نەکردۆتەوە ؟

شوان شەفیق: ھەرچەندە پرسیارەکەتان زۆر تایبەتە وەلێ من دەرگای داخراوم نییە و کراوەیە ژیانم بۆ بریار بە تەنھا لای من نییە، مەعشووقەکەم کەی ئامادەبوو منیش ئامادەم ئەو پرۆسە پیرۆزە بەجێ بگەیەنم.

سنورمیدیا چیت هەیە بو مەعشوقت ؟

بۆ مەشووقەکەم .......
خۆزگا دەمتوانی پێناست بکەم
تاکە ترسم ئەوەیە مەرگ بوار نەدا بتنووسمەوە
تۆ شوان و ژیان و مرۆڤایەتیت جوانکردووە
دەخوازم بۆت بژیم
پێشی دەڵێم
یەکبەیەکی ترپەکانی دڵم دەکەم بە قوربانی یەک بە یەکی ھەناسەکانت خۆشەویستم
تۆ ژیانمی ، خۆشمدەوێیت لە ھەموو ژیانەکانی تر و دونیاکانی تریش خۆشەویستمی ، تۆ خۆت منی بەندی دڵمی ، شوان واتا ژیان و ژان بە کورتی ژیان و مردن پەیوەستە بە تۆوە ، خۆشەویستەکەم بانگم دەکا شوان شای پیاوانی ھەموو دونیا،
نەبوونی ئەو واتا ھەڵوەرینی گەڵا گەڵا عومر

سنورمیدیا چیمان پێشکەش دەکەی؟


شوان شەفیق : شیعرێکی تازەی بڵاو نەکراوەتان پێشکەشە کەم

ویستگەی پێكگەیشتن

لە سەفەرێکی ناوەختدا
گرێدراوم بە لرفە
شەپۆلی بێ سۆزی
لەگەڵ کرێوەدا ئاوێزانی بەفر بووە
پشکۆ سوورەکانی ھەستم خامۆش بووە
دەست تەزیو و
دڵ ھاڵاوی چاوەروانی لێ ھەڵدەسێ
چەند درێژە ڕێگای ئاسوودەیی
گوژم دەخۆم ھەر پێی ناگەم !
غەریبستان تەنیاییە
نە دووربوون لە نیشتیمانی جەور و ستەم .!
کوان ئەوانەی لافی نیشتیمانپەروەری لێ دەدەن
لە تەمەنیاندا عاشقبوون ؟
بیریان لە گڕگرتنی کچە سنەوبەرییەك کردۆتەوە
ئەوان نەبوون خوناوی لێو ئەرخەوانیەکانیان کردە ھەڵم،
ئاسمان سوور دەچێتەوە
ژنێك غەمگینی دەچۆرێنێتەوە
پیاوێکیش مەیدانی شەرگەی کردۆتە پەرەیەکی سپی
ھێڵ بە ژێر خەتە رەش و سپیەکانی قژیدا دەھێنێ
چەند بێ شعوورە غەریبەکەی بەرامبەریشم
لەگەڵ کچێکی ڕەنگ پەریودا
ھێندە بەسەر یەکدا توانەوە
مۆرانە خۆ دەبینم !
ئەمئێستا نازانم چیم نووسیووە
پێنووسەکەم لە شەپۆڵێکەوە ئاڵاوە و
خۆشم غەرق !
ئێوەش
کاتێك پەرە بە جێماوەکان دەخوێننەوە
رەخنە لە تێکەڵکردنی وێنەکان،
پیتە ئاڵۆزەکانی بەد بەختی مەگرن
دەرۆم کارم نییە چۆن لەسەر بەیەتەکان دەدوێن
چۆنیش پلارم تێدەگرن
شاژنەکەم تۆش بێزار مەبە لە منداڵەكان
ئەوان
كەشتی پێکگەیشتنمانن

شوان شەفیق 2017

سنورمیدیا لەکوتای دا چیت هەیە بوخوێنەرانت ؟

شوان شەفیق : سوپاسی مەعشووقەکەم دەکەم کە گۆمی فیکرم دەھاژێنێت ، سوپاسی ئەوانە دەکەم رۆژێك لە ڕۆژان ھاوکارم بوون پیتێکیان فێرکردووم ھەمیشە خۆم بە خزمەتکاری عیشق دەزانم
شادمانم بە بوونی خوێنەرەکانم دەتوانم بڵێم ئەوان سەرمایەی ژیانن، منیش تا ھەناسە بدەم بۆ عیشق دەنووسم ، سوپاس بۆ سنورمیدیا و کاك ھەورامان خالید ، ئێوەش سەرکەوتووبن ، داوای بەخشین لە ھەمووتان دەکەم لە کەموکورتیم ببوورن.

سازدانی دیمانە :هەورامان خالید

 

1035171712017_16117625_1716691.jpg

2235171712017_16144.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure