مادده‌ی هۆشبه‌ر
1749 جار بینراوە 16/1/2017 08:21 PM

مادده‌ی هۆشبه‌ركان له‌م شاره‌ كوردستانیه‌ هه‌را ده‌نێته‌وه‌



سنور میدیا _ تایبه‌ت

له‌ ئێستا له‌ قه‌زای دووز خوورماتوو ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ركان زیادی كردوه‌ ، و نزیكی 600 كه‌س له‌سه‌ر بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی ئه‌و مادده‌ داواكراون له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌ .

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌سنور میدیا ڕاگه‌یاند ، نزیكی 600 كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان داواكراوه‌ و تائێستا نزیكی 40 كه‌سیان ده‌ستگیر كراوه‌ به‌تومه‌تی بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و جۆره‌كانی ئه‌و مادده‌یه‌.

 

وتیشی ، له‌نێو ئه‌و داوكراوانه‌ زیاتر له‌ 14 ئافره‌تی تێدایه‌ و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌شی داواكراون توركمانی شیعه‌ن ،و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می كوردیشی تێدایه‌ .

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ی سنور میدیا ، ئاشكراشی كرد ، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسێك له‌كاتی كاری پاسه‌وانی به‌ مادده‌ی كریستاڵه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت كه‌كێشاوێتی . 

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ ، مه‌ترسی خۆی نیشاندا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ هۆشبه‌ركانی له‌و ناوچه‌یه‌.

 

له‌و باریه‌وه‌ محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ، قائیمقامێتی خوورماتوو زانیاریه‌كانی بۆ سنور میدیا پشت ڕاست كرده‌وه‌ ، و ڕایگه‌یاند ، ئه‌وانه‌ی ئاڵوگۆڕی پێوه‌ده‌كه‌ن یاخود به‌كاری ده‌هێنن زیاتر له‌و ناوچانه‌ به‌ربڵاوه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیدان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌كانی به‌غداوه‌ به‌ ئاسانی ده‌گات به‌ده‌ستیان.

 

وتیشی ، زۆربه‌یان توركمانه‌ شیعه‌كانن و ڕه‌نگه‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌می كوری تێدابێت  و 14 ئافره‌تیشی تێدایه‌ و وه‌ ڕه‌نگه‌ ئافره‌تێكی زۆریش بیكێشێت به‌تایبه‌ت توركمانه‌ شیعه‌كان له‌نێو قوتابخانه‌كان و په‌روه‌رده‌ و كۆمه‌ڵیك شوێن .

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو ، له‌ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تۆمه‌ت بارانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌ستگیر كران بۆئه‌وه‌ی بزانرێت خۆشیان ده‌یكێشن ،یاخود به‌س ئاڵۆگۆڕی پێوه‌ ده‌كه‌ن.

 

وتیشی ، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ و ته‌نانه‌ت عه‌سائیب الحقیش له‌گه‌ڵ پۆلیس و هه‌واڵگری  و ئاسایش دا هه‌ماهه‌نگ بۆ ده‌ست گیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌بی جیاوازی گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌نێو سوپا یاخود حزب بێت ده‌ستی گیری ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن به‌دادگا. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure