خۆراک
1290 جار بینراوە 25/12/2016 12:01 PM

سێ خۆراک لەگەڵ دەرمان مەخۆن



سنور میدیا 

زۆرن ئەو خۆراکانەی کە کاریگەرییان لەسەر جەستە ھەیە و نایەڵن سوود لە دەرمانە چارەسەرییەکان وەردەگرن، زۆرجاریش ئەو خۆراکانە کاریگەر ی ترسناک لەسەر جەستە دروست بکەن.


بەشێک لەو خۆراکانەی کە نابێت ھەرگیز لەگەڵ دەرماندا بخورێن، ئەمانەن:-

١. شەربەتی کریفۆن (جەریب فروت یان پرتەقالی ناوسوور) :- لەگەڵ ئەوە کریفۆن، بە ڤیتامین سی، ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە، بەڵام خواردنەوەی لەگەڵ دەرمان، کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات و دەبێت لەکاتی خواردنی چارەسەر، نەخورێتەوە، بەڵام خواردنەوەی شەربەتی پرتەقالی ئاسایی، کاریگەری نییە.

 

٢. مۆز :- مۆز یەکێکە لەو خواردنانەی کە پۆتاسیۆمی زۆرە، کە سوودی زۆری بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، مێشک و دڵ ھەیە، بەڵام زۆر خواردنی مۆز و زۆربوونی پۆتاسیۆم، بۆ ئەو کەسانەی دەرمانی ھێورکەرەوە دەخۆن، گرفتێکی گەورەیە، چونکە فشاری خوێنیان دادەبەزێنێت، لەگەڵ ئەوەش مۆز ترشی ئەمینی سیامینی تێدایە، ئەوەش زۆرجار لەگەڵ دەرمانەکانە چارەسەرییەکان کارلێک دەکات، بەتایبەت دەرمانەکانی دژە خەمۆکی.

 

٣. سپێناخ :- ئەو کەسانەی کە گرفتی خوێن مەینیان ھەیە و چارەسەر بەکار دەھێنن، دەبێت لە سپێناخ دوور بکەونەوە، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی پۆتاسیۆمیان تێدایە، چونکە سوودی چارەسەرییەکانیان نایەڵێت.

 

زاگرۆس

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure