حه‌مه‌ ڕه‌ئوف
358 جار بینراوە 24/12/2016 09:29 PM

رزگارحەمە رەئوف موزیک ژەن .. هەناسەی من و شمشاڵ ئاوێتەی یەکن



سنور ميديا _ هه‌ورامان خاليد

موزیک ژەن ومامۆستا رزگارحەمەرەوف بەڕێوبەری سەنتەری موزیکی ئازاد هەورامی لەشاری کەرکوک ساڵانێکە خزمەت دەکات لەبواری موزیکدا لەڕێگای شمشاڵەکەیەوە لەم چاوپێکەونتەدا ئاشنابین بەکارە هونەریەکانی لەنزیکەوە ...

 

پ..سەرەتای ئاشنابوونت بە شمشاڵ ئەگەرێتەوە بۆساڵی چەند ؟


سه‌ره‌تايى ئاشنا بونم به شمشاڵ ئه‌گەرێتەوه بۆ ساڵانى ٨٤ بۆ ٨٥ ئه‌و كات له شه‌وچه‌ره‌كى خێزانيەوه ئامۆزايه‌کم شمشاڵى لێدا هەواو سه دايى شمشاڵەكەم زۆرلا خۆش بوو ئيتر ئاشنا بوم به و ئامێره بۆ خۆم هاتم دروستم كردو خه ريك بوم له گەڵی تاتەواو فێرى ئەو ئامێره بووم.

 

پ..بەشداری چەند کۆنسێرت بوویتە؟

حه‌مه‌ ڕه‌ئوف به شدارى زوربه ى كۆنسێرته كانى كوردستان بومە له زۆربه ى شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان ته‌نانه‌ت دەرەوەی هەرێمى كوردستانيش لە چەند وڵاتێكى ئەوروپى به‌شداربوومه.


پ.. لەگەڵ شمشاڵەکەت هەست بەچی دەکەی؟ ئایە کەس لەخێزانەکەت پشتگیریتەکەن ؟هونەر وموزیک لەنێو خێزانەکەت لەچی ئاستێکدایە؟


حه‌مه‌ ڕه‌ئوف شمشاڵ بۆ من هەميشە بەشيك بووه له ژيانم چونكه له هەموو ساتەكانى ژيان هاورێم بووه .. له نێو خێزانەكه‌م بەشێكى هونەريان تيادايه چ له موزيك يان گۆرانى يان شێوەكارى و شانۆ وشيعر و ئەدەبيش .. خۆش بەختانه خێزانەكەم بەگشتى زۆر هاوكارمن به‌رده‌وام هانم ئەدەن سوپاسيان دەكەم.

 

56121824122016_15724048_.jpg

 

پ..توانیووتە بە شمشاڵەکەت خزمەتی نیشتیمانەکەت بکەی ؟؟

حه‌مه‌ ڕه‌ئوف ئەوە ئەركێكى نيشتيمانی هەر تاكێكى كورده كه لەهەر بوارێكدا بێت خزمەتى نەتەوەکەی خۆیی بكات منيش توانيومە چ لەكوردستان يان وڵاتانى ترى ئه‌وروپا بەموزيك خزمه‌ت بە كەلتورو هونه رى كوردى خۆمان بكه‌م.

 

پ..شمشاڵ لەچی ئاستێکا ئەبینی لەنێو دنیای هونەری موزیک دا لەم کاتە دا؟


 حه‌مه‌ ڕه‌ئوف
ئامێرى شمشاڵ وه‌ك هه‌ر ئامێرێكى ترى موزيك كارى خۆيى ده‌كات له نێو موزيكى كوردى و ته‌نانه‌ت جيهانيشدا .. به‌ڵام پرسياره‌كه لێره دا ئه‌وه يه چۆن ئه‌م ئامێره به‌كاردێنى له نێو كارى موزيكى كوردى و جيهانيدا ده‌بێت به شێوازێكى مۆدێرن و تازەگه‌رى جێگايى بكه‌يته‌وه .. له ئێستايشدا خۆشبەختانه ئەو ئامێره پێشوازى زۆر باشى لێوه ده‌كريێ له نێو موزيكى ئيستادا.

 

پ.. کێ مامۆستات بووە بۆ گەیشتنت بەم ئاستەی ئیستا ؟

حه‌مه‌ ڕه‌ئوف وه‌ك مامۆستايى تايبه‌ت به موزيك نه‌مبوه تاكو ئێستايش كه‌سێك ئه‌لف و بێی  موزيكى بى نوتوم ، به‌ڵامم هاورێى و كه‌سانى زۆر باش هه بوون هانێنان ئه‌دام بۆ ئه‌وه‌ى فێرى موزيك بم من سوپاسيان ئه‌كه‌م.

 

43181824122016_15722404_.jpg

 

تا ئیستا چەند کەست پێگەیاندوە لەفێربوونی شمشاڵ دا ؟

حه‌مه‌ ڕه‌ئوف له راستيدا زۆر كه‌سم پێگه ياندوه له موزيك بۆ هه‌موو ئامێرەكان له شمشاڵيش به‌رده‌وام فێرخوازم هەبوە وانه يانم بپێوتوته‌وه له ئێستايشدا له شارى كه‌ركوك سەنتەرێكى موزيكيم هه‌يه نزيكه ى ٣٦ فێرخوازم هه‌یه كه راهێنانيان پى دەکەم بۆ سه‌رجه‌م ئامێرەكان.

 


پ.. ئەوندەی من بزانم بەدەر لەئالەتی شمشاڵ لەگەڵ ئالەتە موزیکەکانی کەش بەینتان هەیە ؟


حه‌مه‌ ڕه‌ئوف له راستيدا من له زۆربه‌ى ئامێره موزيكه‌كان كارم كردوه واتا زۆربه‌يان ده‌زانم له كارى ستیۆدیۆش ته‌نها خۆم هه‌موو ئامێره‌كان به‌كاردێنم به‌ڵام شمشاڵ نۆبەرەی هه‌موو ئامێره‌كانه بۆ من،چونكه هه‌ناسه‌ى من و شمشاڵ ئاوێته‌ى يه‌كن.


پ..کارو پروژەکانت گەشتونەتە کوێ بوداهاتوو چی کارێکت لەبەردەستە؟؟

حه‌مه‌ ڕه‌ئوف پرۆژه‌ى داهاتوم زۆره له ئيستادا كاروانى كونسێرته‌كانم بۆ هه‌موو شاره‌كان به‌رده‌وامه كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆيى پرۆژه‌يه‌كى گەوره‌يه هيوادارم بتوانم موزيكه كانم به‌هه‌موو كوردستان ئاشنابكه‌م ، پرۆژەى داهاتوشم زۆرن به‌م به‌رچاوتريان ته‌واو بونى ئه لبومه تازه‌كه م كه ١٦ تراك موزيكه هيوادارم سپونسەرم ده‌ست بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى بڵاويان بكه‌مه‌وه‌ ..

 

ئامادەکردن وسازدانی دیمانە :هەورامان خالید

 

43261824122016_15683299_17063.jpg

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure