ئافره‌تی دووگیان
1021 جار بینراوە 23/12/2016 09:08 PM

قەبارەی سنگی ئافرەت ڕەگەزی کۆرپەکەی دیاری دەکات



سنور میدیا 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی، ئەو ئافرەتانەی لەکاتی دووگیانیدا قەبارەی مەمکەکانیان گەورە دەبێت، ئەوا کۆرپەلەکانیان کچن. بەپێچەوانەشەوە ھەر ئافرەتێک لەکاتی سکپڕیدا قەبارەی مەمکەکانی بچووکتر دەرکەوت، ئەوا کۆرپەلەکەی لە رەگەزی کوڕ دەبێت.

لێکۆڵینەوەکە کە بەمدواییانە لەلایەن (جینا بینکۆت) توێژەری ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە و لە ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ) بڵاوکراوەتەوە، گەیشتووە بەو ڕاستییەی کە قەبارەی مەمکەکانی ئافرەتی دووگیان بەو جۆرەی کە پێشتر ئاماژەی بۆ کراوە، ڕەگەزی کۆرپەلەکەی دەستنیشان دەکات.

 

لێکۆڵینەوەکە ھۆکاری ئەو بابەتەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی کە کۆرپەلەی نێرینە دەبێتەھۆی زیاتر بەرھەمھێنانی (تستۆستیرۆن) کە ھۆرمۆنێکی نێرینەیە و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم گەورەبوونی مەمکی ئافرەتی دووگیان.

 

 

زاگرۆس

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure