مام رۆسته‌م
1197 جار بینراوە 3/12/2016 12:00 PM

مام ڕۆسته‌م له‌ نێوان میسی و كریستانۆ خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌



سنور میدیا 

مام ڕۆستەم،پێشمه‌رگه‌ی دێرین، باسی نێوان ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دەکات و دەڵێت: "ھاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدم چونکە ئەو یانەیە یانەیەکی بەھێزە و لە جیھاندا زۆرترین ھاندەری ھەیە".

مام ڕۆسته‌م ، هاوكات هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت "دەزانم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە یاریزانێکی بەتوانای ئەو یانەیە کەسێکی خێرخوازە و ھاوکاری کەسانی ھەژار دەکات، بۆیە منیش کریستانۆ ڕۆناڵدۆم خۆش دەوێت، بۆیە شەوی شەممە سەیری یارییەکە دەکەم و تەمەنای ئەوە دەکەم یاریەکە لە بەرژەوەندی ڕیاڵمەدرید بێت".

دەربارەی ئەوەی تایچەند لەگەڵ وەرزش نێوانی خۆشە، مام ڕۆستەم، گوتی: "حەزێکی زۆرم بۆ وەرزش ھەیە ئێستاش جار جار وەرزش دەکەم بێگومان ئەگەر مرۆڤ بەردەوام وەرزش بکات، مرۆڤێکی تەندروستە و دوور دەبێت لە ھەموو جۆرە نەخۆشییەک".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 3/12/2016 کاتژمێر 6:15 خولەک بە کاتی ھەرێمی کوردستان، یاری ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگەی (کامپ نو)ی یانەی بارسێلۆنا ئەنجام دەدرێت، ئەو یارییە لە جیھاندا بە دێرینترین و پڕبینەرترین کلاسیکۆ دادەنرێن، بۆیە بە کلاسیکۆی زەوی ناوزەد دەکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure