دایکێک لەگەڵ مناڵەکەی
433 جار بینراوە 30/11/2016 09:08 PM

بەوێنەوە: جۆرەکانی ماچکردن بە پێی زانستی زمانی جەستە



سنور میدیا -وەرگێڕان

بە پێی جیاوازی کلتورەکان جۆرەکانی ماچکردنش دەگۆڕدرێن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەکرێن بەم چەند جۆرەوە:
ماچی ڕوومەت: کاتێك تاکەکان سڵاوی گەرم دەکەن تەوقە دەکەن، دەشێت ڕوومەتێک یان هەردوو ڕوومەتی یەکتری ماچ بکەن، کە ئەمەش بە پێی جیاوازی کلتور ودەوڵەتان و جیاوازی ڕەگەز و تەمەن دەگۆڕدرێت.


5731830112016_th (3).jpg

ماچی هەوایی: ئەم جۆرە ماچە زیاتر وەک ماچێکی ڕۆمانسیانە لێی دەڕوانرێت و بەرەو ئاراستەی ڕوومەت بە بێ دەست لێدان وبەرکەوتنی جەستەیی دەبێت.


3741830112016_th (6).jpg

ماچی دەست: ئەم شێوازە دەگمەنە، بەڵام بە پێی هەندێ کلتور سڵاوکردنی پیاو بۆ ئافرەت یان بۆ هاوسەر و هاوڕێ ئافرەتەکەی، بە ماچکردنی دەست دەبێت.


1751830112016_th (14).jpg

ماچکردنی ناوچەوان(تەوێڵ): ئەمەش جۆرێکی دیکەی ماچکردنە کە زیاتر لە ناو هاوسەران باوە ، کچان و کوران لە کەژاوەی هاوسەرگیریشیان هانای بۆ دەبەن.

ماچکردنی سەر: ئەم شێوازە زیاتر لای ئەو کەسانە باوە کە بە تەمەنن، لە کاتی ماچکردنی نەوەکانیان هانای بۆ دەبەن، وەک ئەوەی خۆیان بەرپرسیار و پارێزگاری منداڵەکە دەربخەن، یان لە چەندەها حاڵەتی تردا.

2171830112016__26025_sisi700.jpg

                       وەرگێڕان: هاوکار ڕەفیق

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure