شیاو نوری -هونەرمەند
382 جار بینراوە 24/11/2016 07:11 PM

چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ هونەرمەندی لاو شیاو نوری



ماڵپەڕی "سنور میدیا" چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ هونەرمەندی لاو "شیاو نوری علی" ئەنجامدا، کە دەربارەی بەرهەمە هونەرییەکانی و چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە وێزگەکانی ژیانی لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان گفتوگۆی لەگەڵ کردین.


سنور میدیا: شیاو نوری کێیەو لە کوێ لە دایک بووە؟

شیاو نوری: من ناوم شیاو نوری علی ە، لە دایک بووی حەفتە غازم، سەر بە قەزای داقوق، سەر بە پارێزگا کەرکوک، هەرلە حەفتە غازلە بەشی عەرەبی، هەتا شەشی سەرەتایم خوێندوە و لەبەر هەژاری نەمتوانی درێژە بە خوێندن بدەم و ناچار بووم کرێکاری بکەم لە پێناو براو خوشکەکانم.

 

سنور میدیا: کاریگەری کام هونەرمەند بەسەر تۆوەبوو؟ کە وای کرد گۆرانی وتتن بکاتە بەشێک لە ژیانی تۆ؟

شیاو نوری: کەواتە لیرەدا، حەز ئەکەم ئاماژە بەوە بدەم کە من برازای هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا حوسێن عەلیم، ئەو کاریگەری مەزنی لە سەر ڕەوتی هونەری من هەبوو، تەنانەت هەتا ئەم ساتەش کاریگەری گەورەی ئەو هونەرمەندە بەسەر ڕێڕەوی کاری هونەری گۆرانی ووتنی منەوە هەیە.

 

سنور میدیا: یەکەمین دەرکەوتنت ساڵی چەند بوو؟ یەکەمین گۆرانیت ناوی چی بوو؟

شیاو نوری: من یەکەم دەرکەوتنم لە بەرنامەی ئاوێنە بوو، لە کەناڵی کوردسات ساڵی ٢٠٠٢، هەر بە گۆرانی مامم "مامۆستا حسێن علی" بەشدار بووم، بە گۆرانی "حەیفە یارم منداڵە"، هەر لەو پێشبڕکییەشدا توانیم پلەی دووەم بەدەست بهێنم لە سەر ئاستی کوردستان.

 

سنور میدیا: یەکەمین بەرهەم و گۆرانی خۆت، ساڵی چەند بوو؟ بەناوی چیەوە بوو؟

شیاو نوری: وەک کاری خۆم من لە ساڵی ٢٠١٠،یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆم بەرهەم هێنا، کە لە شعر و ئاوازی خۆم بوو، بەناوی "دێوانە"، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣گۆرانیەکی ترم تۆمارکرد بە ناوی "بۆچی واتکرد" کە ئەم بەرهەمەش هەر لە ئاواز و وتتنی خۆم بوو، ئەمە بەدەر لەوەی هەر خۆم دەیان ئاواز و هۆنراوەم نوسیوە و دروستکردووە، کە هیوام وایە لە داهاتوودا، بە پێی ڕەخسانی دەرفەت و کات کاریان لەسەر بکەم.

 

سنور میدیا: کام گۆرانی وبەرهەمەی خۆتت لا خۆشەویستە؟ یاخود کامە گۆرانی و هۆنراوە ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆتە؟

شیاو نوری: لاڕاستیدا من سەرجەم بەرهەمەکانی خۆمم بە "هۆنراو و گۆرانی وئاواز"ەوە، لاخۆشەویستە، هەر یەکێک لەم بەرهەمانە وەک کۆرپەیەکی ئازیزم وایە، چونکە سەرجەمیان وەک ڕاستی و ژیانی من وان و هەر یەکەیان پەیامی جوداو گوزارشتی تایبەتی ژیانی من دەردەخەن، وە هەمووشیان بەسەر یەکەوە ژیاننامەی من دەخەنە ڕوو. لەئازار و تەنیایی و غوربەت و چەندەها بابەتی دیکە.

 

سنور میدیا: کەی کوردستانت بەجێهێشت و چەند وڵات گەراویت؟ ئێستا لە کوێ نیشتەجێیت؟

شیار نوری: من لە ساڵی ٢٠٠٨وە بۆیەکەمین جار کوردستانم بەجێهێشت، چوومە وڵاتی نەرویج، بۆ ماوەی ٣ تا ٤ سال لەوێ ژیام ودواتر لە ساڵی ٢٠١١گەڕامەوە کوردستان، چونکە لەوێ مافی نیشتەجێبوونم نەبوو، دواتر لە ساڵی  2013چومە وڵاتی تورکیا وهەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ لەوێ مامەوە، پاشان گەڕامەوە ئەوروپا و ئێستا ماوەی ١ساڵ و ٣مانگە لە وڵاتی فینلاندا، لە شاری هیلسنکی دەژیم.

 

سورمیدیا: ژیان دوور لە کوردستان چۆن بووە بۆتۆ؟

شیاو نوری: لە ڕاستیدا ژیانکرد لە غوربەت و دوور لە نیشتیمان و کەسوکار و هاوڕێیان زۆر سەختە، بەڵام ئێمەی کورد وامان لێهاتووە لە وڵاتی خۆشماندا غەریب و بێ چارەنوس و بێ ژیانین، بۆیە تازە غوربەت بووە بە بەشێک لە ژیانی من.

 

سنور میدیا: کەواتە لە نێوان کوردستان و غوربەتدا دووەمیانت بەلاوە خۆشترە؟!

شیاو نوری: حاشاهەڵنەگرە کە کوردستان خاکی منە و هەمیشە دڵم لایەتی، بەڵام بەداخەوە ژیانی کوردستان لە ئێستادا بۆ چەند کەسیکی دیاریکراوە، بۆیە من غوربەتم بەلاوە باشترە، ئەوەش نازانم کە لاداهاتودا قەدەر بەرەو کوێم دەبات، بێگومان منیش پێم خۆشە لە خاکی خۆم و لای کەسوکار و دۆستانبم ، بەڵام لە ئستادا تاڵی ژیانی کوردستان لە غوربەت تاڵترو قورسترە، ئومێدەوارم ئەم دۆخەی کوردستان بەرەو باشی و خۆشگوزەرانی گشتی بڕوات.

 

سنورمیدیا: لە دەرەوە تا چەند کارە هونەرییەکانت لە برەودان، بەربەستی کاری هونەری هەیە؟

شیاو نوری: لە ڕاستیدا کاری هونەری بە گشتی لە ئەورپا سەختە، چونکە لێرە وەک کوردستان نیە، بتەوێت بە ئاسانی کاری سێ دی و گۆرانی تۆمارکردن بکەیت، چونکە موزیک ژەن بە ئاسانی کۆنابنەوە، هەر یەکەو لە وڵات و شارێک دەژی بۆیە کۆبوونەوە و کاری پێکەوەی لەگەڵیاندا کەمێک سەختە، بۆیە بە دڵنیاییەوە کوردستان باشتر و شایستەترە بۆ کاری هونەری بە هەموو جۆرەکانیەوە.

 

سنور میدیا: بێجگە لە گۆرانی وتتن، هۆنراوەش دەنوسی؟

شیاو نوری: بەڵێ من هۆنراوە دەنوسم و هەروەک لە سەرەتاوە باسم لیوە کرد هەردوو ڤیدیۆ کلیپەکەشم لە هۆنراوە و ئاوازی خۆم بوون، لە داهاتوشدا پێم خۆشە چەندین هۆنراوەی دیکە بنوسم کاریان لەسەر بکەم.

 

سنور میدیا: بێجگە لە گۆرانی وتن و هۆنراوە نوسین، لە بواری دیکەدا کارت کردووە؟

شیاو نوری: وەک ئاماژەم ثێدا لە هەردوو کلیپەکەمدا، هۆنراوەکان هی خۆم بوون، هەروەها ئاوازەکەشیان هەر کاری خۆم بووە، ئەمەش واتای ئەوەیە ئاوازیش دا ئەنێم، لە ئێستاشدا چەندین ئاوازی دەگمەنم دورستکردووە، تەمەنامە لە داهاتوودا کاریان لەسەر بکەم، بەدەر لەم سێ بوارا "هۆنراو و گۆرانی و ئاواز" من کاری نواندیشم کردووە، وەک ئەکتەر لە درامای گەردەلول لە بەشی ٣لە ڕۆڵێکی سەرەکیدا بەشدار بووم، بە ناوی "سەفا"وە.

 

سنور میدیا: لە کۆتایدا سوپاسی بەڕێزت دەکەین هیوادارین هەمیشە سەر کەوتوو بیت، لە کاری هونەریدا و بەردەوام بیت لە خزمەت بە گوێگرەکانت.

شیاو نوری: منیش سوپاسی ماڵپەڕەکەی ئێوە "سنور میدیا" دەکەم، بەتایبەتی کاک هاوکار، بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەت و چاوپێکەتنە، هیوام سەرکەوتنتانە لە کارەکانتان و هەمیشە تەندروست باش بن.


لێرەدا چەند وێنەیەکی هونەر مەند ببینن

19201624112016_15227851_1697515707226760_602048600_n.jpg

                                                    ئاهەنگی تۆکۆ لە ٢٠١٦

51211624112016_15211664_1697515703893427_1083633595_n.jpg

                                             ئەم وێنەیە لە نەرویج گیراوە

28221624112016_15226449_1697516857226645_1022329692_n.jpg

                                                    شیاو نوری لەگەڵ هونەرمەند پەیوەند جاف و دوو هاوڕێی تریدا

16231624112016_100.PNG

                                                                    شیاو نوری لە ئاهەنگێکدا لە ئۆسلۆ

54231624112016_15175567_1697515713893426_636721226_n.jpg

                                                                        لە ستیۆدیۆی کەرکوک، تۆمارکردنی گۆرانی

39241624112016_15175570_1697515690560095_873688472_n.jpg

                                                                   دیمەنێک لە ئاهەنگی نەرویج  ساڵی ٢٠١١

11251624112016_15208057_1697515720560092_415117443_n.jpg

                                                   نوێترین وێنەی شیاو نوری لە سالی ٢٠١٦ لە فینلاندا گیراوە

34251624112016_15211705_1697516843893313_1316539815_n.jpg

                                                           درامای گەردەلوول بەشی سێهەم، شیاو نوری وهاوڕێکانی

55251624112016_15218745_1697516853893312_1227381499_n.jpg

                                                           دیمەنێکی تر لە درامای گەردەلول، شیاو نوری و هاوڕێکانی

55271624112016_15218427_1697516850559979_643704828_n.jpg

                                     ئەم وینەیە لە تورکیا گراوە لە ساڵی ٢٠١٣

2291624112016_15227873_1697516823893315_1995678062_n.jpg

                                    ئەم وێنەیە لە فینلاند گیراوە ٢٠١٦

48291624112016_Capture.PNG

                                                                      ئەم وێنەیە ساڵی ٢٠١٦ لە ئاهەنگی تۆکۆ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure