پۆليس ى نه‌رويج |
422 جار بینراوە |
10/7/2015 01:38 PM |
|
له ساڵی 2014 پۆلیسی نه‌رویجی ته‌نها دوو ته‌قه‌ی كردووه
سنور ميديا
ئا: قادر قه‌ره‌داغی -كفری
له ساڵی رابردوو پۆلیسی نه‌رویجی ته‌نها دوو ته‌قه‌ی كردووه وكهسیشی ئازار نه‌داوه ، به‌مه‌ش ده‌بێته كه‌مترین وڵاتی جیهان بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك .
ئه‌مه‌ش به پێی ئامارێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویان كردووه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ساڵدا ته‌نها 24 جار میلی چه‌كیان هێناوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی میل هێنانی چه‌كه له جیهان له دوانزه ساڵی رابردووه .
له دوانزه ساڵی رابردوو ته‌نها دووكه‌س كوژراون له لایه‌ن پۆلیسه‌وه، پۆلیسی نه‌رویجی وه‌ك پۆلیسی به‌ریتانیا وئایسلندا و نیوزلندا به بێ چه‌ك ده‌سوڕێنه‌وه ، وته‌نها له حاڵه‌تی رووداوی نه‌خوازراو چه‌كیان پێیه .
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پۆلیس هه‌رده‌م چه‌كی پێیه وته‌نها له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 دا ، 547 كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكاوه كوژراون ، كه 503 دانه‌یان به فیشه‌ك بووه،.
به‌ڵام پۆلیسی ئه‌مریكا زۆرترین توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به جۆرێك له ساڵی 2013 دا 30 پۆلیس له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه كوژراون.
به‌ڵام به‌ریتانیا هاوشێوه‌ی نه‌رویج بووه كه له ساڵی 2014 دا ته‌نها یه‌ك كه‌س به‌ده‌ستی پۆلیسه‌وه كوژراوه.
سوود له راپۆرتیكی الشرق الاوست وه‌رگیراه