ئامادەکردنی : هاوکار ڕەفیق
236 جار بینراوە 4/11/2016 06:11 PM

واتا شاراوه‌كانى زمانى جه‌سته‌ى (دۆناڵد ترامپ) _به‌شى چوارده‌هه‌م



زمانى جه‌سته‌ بابه‌تێكى هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا، كاریگه‌رى گه‌وره‌ى  ئه‌م زمانه‌ له‌ پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى كردندا واى كردووه‌ جێگاى بایه‌خ و گرنگى سه‌رجه‌م كاندیده‌كان بێت، چونكه‌ زمانى جه‌سته‌یان پێش زمانى زاره‌كیان ده‌كه‌وێت له‌ گه‌یاندنى په‌یام و نامه‌ به‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌یریان ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌موو جیهان له‌ ڕێًگه‌ى تیڤیه‌وه‌ ده‌توانن بینه‌ریان بن.له‌ مێژووى سه‌ده‌ى بیستى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ هه‌تا ئێستا، كاندیدێك نه‌بووه‌ هێنده‌ى (ترامپ) توڕه‌ و زبر و توند بێت، سیفه‌تى گشتى هه‌ر كاندیدێك له‌ ڕابردوودا هه‌وڵدانى بووه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ توندانه‌ى به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵا/ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ (ترامپ) له‌ خه‌مى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و نیشانه‌ توند و زبر و توڕانه‌دا نیه‌، كه‌ كاندیده‌كانى دیكه‌ خۆى لێده‌پارێزن، بگره‌ ئه‌و چێژ وه‌رده‌گرێت له‌و ده‌كه‌وته‌ و شێوازه‌ نواندنانه‌...  

 

5552144112016_go1.JPG

له‌ یه‌كچووى نێوان ڕۆناڵد ڕیگان و دۆناڵد ترامپ

 زۆرێك له‌ شاره‌زایانى زمانى جه‌سته‌ى ئه‌مریكى پێیان وایه‌ (ترامپ) له‌ شێوازى ده‌ربڕین و  ڕه‌فتادا، ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر (رۆناڵد ڕیگان)ى سه‌رۆكى ساڵانى هه‌شتاكانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، خاڵه‌ له‌ یه‌كچووه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى بریتین  له‌م خاڵانه‌:_قسه‌كردن و بڕیاردانیان به‌ بێ بیركردنه‌وه‌.

_ ڕاڕایى و په‌شیمانیان له‌ سیاسه‌ته‌كانیان (نه‌بوونى گوفتارێكى سیاسى جێگر).

_توند و زبر له‌ لێدوان و ڕه‌فتارى جه‌سته‌یدا.(هه‌رچه‌ند ترامپ  ڕیگانیشى تێپه‌ڕاندووه‌).

_پێیان وابوو (ڕیگان) ئه‌مریكا توشى جه‌نگێكى دیكه‌ ده‌كات، هاوشێوه‌ى ئه‌و تێڕوانینانه‌ى له‌ ئێستادا بۆ ترامپ هه‌یه‌.

_ له‌یه‌كچوونى سروشتى توندى (سایكۆلۆژیی)یان له‌ زۆر ڕووه‌وه‌.

 

154144112016_go2.JPG

 

په‌یوه‌ندى زمانى جه‌سته‌ى دۆناڵد ترامپ و هیتله‌ر

دروشمه‌كانى ترامپ و هیتله‌ر له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ له‌ یه‌كتر ده‌چن، هیتله‌ر ده‌یگوت ( ئه‌ڵمانیا ده‌بێت شكۆداربكرێته‌وه‌ و مه‌زنترینى جیهان بێت)، دروشمه‌كه‌ى ترامپیش زۆر له‌و دروشمه‌ ده‌چێت كه‌ ده‌ڵێت (دووباره‌ ئه‌مریكا مه‌زن ده‌كه‌ینه‌وه‌)، ده‌توانین بڵین (ترامپ) (ڕیگان)یشى تێپه‌ڕاندووه‌ له‌ هه‌ڵوێست و گوفتار و ڕه‌فتاردا بۆیه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌ى زۆر له‌ ژێر كاریگه‌رى (هیتله‌ر)دایه‌، به‌ چه‌ندین نیشانه‌:

_هاواركردنى زۆر و له‌ ده‌ستدانى كۆنتڕۆڵ.

_ ڕاكێشانى په‌نجه‌ى شایه‌تمان.

_ڕوانینى كه‌مته‌رخه‌م و سوكئامێزانه‌ (Disgust with contempt) و خۆبه‌گه‌وه‌ر زانى.

_بێمه‌نه‌تى و جوێندان و شكاندنى به‌رامبه‌ر.

_بڕوابه‌خۆبوونى له‌ ڕاده‌به‌رده‌ر._به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌ستى هاوشێوه‌ هیتله‌ر.

_ چه‌نده‌ها نیشانه‌ى دیكه‌ بۆ زیاتر زانین ده‌رباره‌ى ئه‌مپرسه‌ كلیك بكه‌ له‌

 https://www.youtube.com/watch?v=m19p2iX2vlA 

4055144112016_go3.JPG

 به‌مۆسۆلۆنى بوونى ترامپ، له‌ ڕوانگه‌ى زمانى جه‌سته‌وه‌

ترسى به‌ دیكتاتۆربوونى (ترامپ) مه‌سه‌له‌یه‌كى  قسه‌ له‌سه‌ركراوه‌، چه‌نده‌ها ڕاپۆرتى زانستى و شیكارى   به‌راوردكاریان كردووه‌ له‌ نێوان ڕه‌فتار و گوفتارى (ترامپ ) و دیكتاتۆره‌كان، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ (هیتله‌ر و مۆسۆلۆنى) زۆرێك له‌ شیكارییه‌كاندا باس له‌ نزیكایه‌تى (ترامپ و هیتله‌ر)ده‌كه‌ن له‌ سیاسه‌تكردن و پلانى سیاسى دورمه‌ودادا، به‌ده‌ره‌ له‌وه‌ى له‌ ڕه‌فتار و جوڵه‌شدا زۆر لێكچوونیان  خستونه‌ته‌ ڕوو (وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ ڕوونمكرده‌وه‌)، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى شاراوه‌ نیه‌ لاى (ترامپ) به‌ڵكو ئه‌و له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ جارێك پیاهه‌ڵدانى بۆ سیاسه‌تى (هیتله‌ر) كرووه‌، ئه‌مه‌ له‌ له‌ لایه‌ك له‌ لایه‌كى تر چه‌ند شاره‌زایه‌كى ئه‌مریكى ده‌ڵێن (ترامپ و مۆسۆلۆنى) هێنده‌ى دوو برا له‌ یه‌كتر ده‌چن، نیشانه‌ى له‌ یه‌كچووى ڕووخسار و ڕه‌فتاریان جیگاى تێڕامان و پرسیارى قوڵه‌، لێره‌ به‌شێكیان ده‌خه‌مه‌ ڕوو:

__له‌ یه‌كچووى ڕوخسار، نه‌بوونى موو به‌ ڕووخسارى هه‌ردووكیانه‌وه‌!.

_ده‌رخستنى ده‌سته‌كان له‌ شێوه‌ى بۆكسدا. (نوقاندنى هه‌ردووده‌ست)

_ به‌رزكردنه‌وه‌ و خستنه‌ڕووى چه‌ناگه‌ (وه‌ك نیشانه‌ى شه‌ڕانگێزى).

_جوڵه‌ى هاوشێوه‌ى ده‌سته‌كان، له‌ خێرا جوڵاندن و هاوشێوه‌ جوڵاندندا.

_ئاماژه‌ى چاوه‌كان و ڕوانینه‌كان و جوڵه‌ى نه‌رێنى.(به‌ ئاماژه‌ى ڕه‌تكردنه‌وه‌).

_شێوازى له‌تكردن به‌ ده‌ست (Hand Chop).

_هه‌ڕه‌شه‌كردن و په‌لامارده‌ر.

_به‌یه‌كه‌وه‌ لكاندنى په‌نجه‌ى شایه‌تمان و په‌نجه‌ گه‌وره‌ و دروستكردنى بازنه‌ى خڕ، ئه‌وه‌ى واتاى (شاز یان ئۆكه‌ى)ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م شێوازه‌ به‌كارهێنانه‌، له‌ لاى (مۆسۆلۆنى) زۆر به‌كار دێت كه‌ زیاتر واتایه‌كى (فاشیزم)انه‌ى و توندڕه‌وى ده‌گه‌یاند لاى ئه‌و یان له‌ حاڵه‌تى توڕه‌ییدا به‌كاریده‌هێنا، هاوشێوه‌ى ئێستاى (ترامپ).  

1657144112016_go4.JPG


چه‌ند خاڵێكى دیكه‌ له‌ زمانى جه‌سته‌ى (ترامپ)دا.

هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕه‌فتار و جوڵه‌ و بزاوته‌كانى (ترامپ) بڕوانێت، ده‌گات به‌و ڕاسته‌یه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سێكى سه‌ر شێت و بێباك توندڕه‌وه‌، ئه‌و له‌ ده‌ربڕینه‌كانیدا كۆنتڕۆڵى خۆى له‌ ده‌ستده‌دات و جوڵه‌ و ڕوانین و ڕه‌فتاره‌كانى زۆر خێراو نه‌سره‌وتن،هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتیه‌وه‌ چه‌ندین شاره‌زاى به‌ تواناى وه‌ك (د.ستیڤن گ جه‌ونز - كه‌یفین هۆگن _ د.جاك براون _ د.دۆنه‌ ڤان ناتسه‌ن، دۆن كاورى) ... هتد، نوسینین و شیكاریان له‌ باره‌ى (ترامپ)ه‌وه‌ هه‌یه‌، من لێره‌دا زیاتر كه‌ڵكم له‌ شیكارییه‌كانى (د.جاك براون و د.دۆنه‌ ڤان) به‌ستووه‌، به‌ گشتى زۆرێك له‌ ڕه‌فتار و جوڵه‌كانى له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورت ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م جوڵه‌ و ده‌ركه‌وتنانه‌شى ده‌توانم وێنه‌ و گرته‌ى ڤیدیۆى بخه‌مه‌ڕوو هه‌ر كه‌سێك ویستى:_
_(ترامپ) له‌كاتى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانیدا سه‌یریان ناكات و جه‌سته‌یان به‌ره‌وڕووناسوڕێنێت، ته‌نیا به‌ ده‌سته‌كانى ئاماژه‌ى نیشاندانى به‌كه‌مزانین ده‌خاته‌ ڕوو.

_ ڕووانینه‌كانى (ترامپ) زۆینه‌ى كات به‌ك سه‌یركردن و قێزكردنه‌ له‌ به‌ارمبه‌ر(Disgust with contempt)

_ ترامپ به‌ ده‌سته‌كانى له‌ كاتى توڕه‌بووندا ئاماژه‌ى (جانجاڵۆكه‌ى زاڵ _ Dominant Spider) به‌كار ده‌هێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش واتاى زاڵبوون یان په‌لاماردان و توڕه‌یى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ڕوخسرێكى توڕه‌ و هه‌ڵچوو.

_زۆرینه‌ى زه‌رده‌خه‌نه‌كانى ترامپ یان هه‌ڵه‌ن (false smile) یان زه‌رده‌خه‌نه‌ى فێلاوین (fake smile)به‌م پێیه‌ كه‌مترین دڵسۆزى و باوه‌ڕپێكراوى به‌ ڕووخسارییه‌وه‌ دیاره‌.

_ نیشانه‌كانى ڕوخسارى هه‌میشه‌ په‌لامارده‌ر و توڕه‌ئامێز، نیشانه‌كانى توڕه‌بوون وه‌ك (گرژبوونى برۆ، بچوكبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى چاو، هاواركردن، خێرا ده‌ستجوڵاندن، ده‌مكردنه‌وه‌، فروانبوونى قه‌رباره‌ى لووت، تێكدانى ڕوخسار).

_ بۆ ده‌ربڕین له‌ ڕاوانینه‌ نه‌رێنه‌یكانى چه‌ندین شێوازى ده‌ربڕینى سه‌یرى ڕوخسارى هه‌یه‌، كه‌ له‌ كه‌م كه‌سى دیكه‌دا بوونى هه‌یه‌.

_ئه‌و هه‌میشه‌ ڕه‌تى قسه‌ى به‌رامبه‌ر ده‌كاته‌وه‌ ، بۆیه‌ بزاوتى (ده‌ست و سه‌ر و ڕوانین) ... هتد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌كار ده‌هێنیت.

_ ئه‌و به‌ ده‌سته‌كانى زۆر نیشانه‌ى توڕه‌ئامێزانه‌ ده‌رده‌بڕێت، له‌ هه‌موویان سه‌یرتر دروستكردنى چه‌ك و ده‌مانچه‌یه‌ به‌ شێوازى ڕێكخستنى ده‌سته‌كانى و ڕووكردنه‌ كامێرا.

 

858144112016_go5.JPG

 

_له‌ زۆر دیمه‌ندا و له‌ كاتى دانیشتندا زۆربه‌ بڵاوى قاچه‌كانى داده‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ بۆ شه‌ڕانگێزى یان  سرنجڕاكێشان، بێ له‌وه‌ له‌ سه‌ر كورسى دانیشتن پشت ناداته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵى سه‌پاندنى ڕأى خۆیدایه‌ به‌ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ و جه‌ختكردنه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌كانى، ئه‌و به‌ده‌ر له‌وه‌ جوڵه‌ى زۆر نامۆ و ناباوى هه‌یه‌ كه‌ لاى ئه‌و ئاسایین.

_چاوتروكانه‌كانى له‌ حاڵه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى به‌ ناڕاستیان ده‌زانێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ ڕابردوودا له‌ به‌رنامه‌یه‌كى تیڤیدا له‌ پرسیارى ئه‌وه‌ى كه‌ ئایه‌ ڕقى له‌ موسوڵمانه‌، ئه‌و وتى نه‌خێر، ته‌نانه‌ت وتى هاوڕێى موسۆمانیشم هه‌یه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ڕێك چاوه‌كانى داخست.

_ ترامپ به‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌ كه‌ له‌ جه‌سته‌ و ئاماژه‌دا كه‌سێكى به‌ هێز و چاونه‌ترس و بێباكه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى دیكه‌ له‌ ئاماژه‌ و قسه‌ و ده‌ربڕینه‌كانى ده‌ترسان و له‌به‌رده‌میدا ده‌شڵه‌ژان، ته‌نیا (هیلارى) نه‌بێت به‌ باشى به‌رگرى ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌ یه‌كه‌م دیبه‌یتى نێوانیاندا له‌ (27/9/2016) (هیلارى) توانى له‌ چه‌ندین ساتدا (ترامپ) توشى حاڵه‌تى به‌رگرى و وه‌ستان بكات.

_ به‌ده‌سته‌كانى زۆر په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت له‌ گرنگترینیان (ده‌ستى نوقاو له‌ شێوه‌ى بۆكس)دا، كه‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى توڕه‌بوون  و له‌ ده‌ستدانى ئارامیه‌، یان به‌ركردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ى شایتمان یان به‌ره‌وڕووى ڕكابه‌ره‌كانى كه‌ ئه‌مه‌ش واتاى ئاگاداركردنه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌.

_ترامپ هه‌میشه‌ به‌ په‌نجه‌ى ده‌ستى ئاماژه‌ یه‌ خۆى و ده‌كات (Self-Pointing ) و له‌ قسه‌كانیدا زۆربه‌ى كات ده‌ڵێت (من) كه‌ ئه‌مه‌ش یان بۆ مه‌به‌ستى تاوانباركردنى خۆیه‌تى یان به‌ مه‌ستى له‌ خۆڕایبوون و شانازیكردنه‌ به‌ خۆیه‌وه‌.

_بڵاو كردنه‌وه‌ى باڵاكانى وه‌ك نیشانه‌ى (متمانه‌ به‌ خۆبوون)، ئه‌و ترساو نیه‌ به‌ڵكو ئامانجیه‌تى به‌رامبه‌ر بترسێنیت_ئه‌و نیشانه‌ى گه‌وره‌و كاریگه‌ر به‌كار ده‌هێنێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ بزاوته‌كانى به‌ زه‌قى ده‌رده‌كه‌ون.

_ ئه‌و ڕه‌فتاره‌كانى ده‌ستكارى ناكات، نایه‌وێت وه‌ك زۆرێك خۆى بنوێنێت وساخته‌كارى زمانى جه‌سته‌ بكات.

_ ترامپ هاوشێوه‌ى (بێرنى سانده‌رس) زۆربه‌ى كات دوگمه‌ى چاكه‌ته‌كه‌ى كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ناگرینگیدانیه‌تى ئه‌و مه‌سه‌له‌ بابه‌تانه‌ له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا.

_ ئاماژه‌گه‌لێكى ناباوى (ترامپ) به‌ بڕواى (د.دۆنه‌ ڤان) بریتین له‌ بۆنكردنى نامۆ، مشه‌مشكردن (sniffing) هه‌ناسه‌ى قورس و كورد، جوڵاندنى خێراى لێو و زمان و سه‌ر، وه‌ك نیشانه‌ى توڕه‌یى  و به‌كه‌مزانینى به‌رامبه‌ر و زووبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌.

_ كرانه‌وه‌ى له‌پى ده‌ست (Palms Down) به‌سه‌ر به‌رامبه‌ردا هاوشێوه‌ى ڕاگرتنى له‌پى (هیتله‌ر و مۆسۆلۆنى) ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى زاڵده‌ستى و بڕوابه‌خۆبوونى ته‌واوه‌.

_دروستكردنى بورجى هاوسه‌نگ له‌سه‌ر مێز، كه‌ ئه‌مه‌ش واتاى بڕوابوون به‌ خۆى و دانایى و ڕێكه‌وتنى ئه‌رێنى ده‌گه‌نێت (wisdom positive agreement).

-به‌ كردنه‌وه‌ى له‌پى ده‌سته‌كانى و تێكنانى ده‌ستكردى ڕووخسارى، زۆر جار په‌یامى نائاگایى ده‌نێرێت، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئاگادارى ئه‌و پرس و مه‌سه‌له‌یه‌یه‌ كه‌ خۆى لێ بێئاگا ده‌كات.

_ ترامپ به‌ نزیكردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ى شایتمان و په‌نجه‌ گه‌وره‌ى ده‌یه‌وێت له‌و مه‌سه‌لانه‌ بچوكبكاته‌وه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ى دیبه‌یتیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

_هاواركرنه‌ به‌رزه‌كانى و ده‌ربڕینه‌ زبره‌كانى و ڕه‌فتاره‌ نامۆكانى زۆرجار سنورى ئه‌ته‌كیه‌ت و سه‌ركردایه‌تى ده‌به‌زێنن 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure