ئامادەکردنی : هاوکار ڕەفیق
204 جار بینراوە 25/10/2016 07:14 PM

زمانى جه‌سته‌ى (16) كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مساڵى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا (به‌شى سیازده‌یه‌م)



23511525102016_v1.JPG

ژورگه‌یه‌كى پێویست بۆ چوونه‌ ناو باسه‌كان

له‌مشتومڕى ئێستاى نێوان كاندیده‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا به‌هه‌ر دوو پارتى ( كۆمارى و دیموكرات)ه‌كانه‌وه‌، زیاتر له‌هه‌موو باسه‌كان ده‌ركه‌وته‌ و زمانى جه‌سته‌ و شێوازى نواندن و نمایش و بزاوته‌ جیاوازه‌كانى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌یان جێگاى باس و وردبوونه‌وه‌ن، به‌و پێوه‌ره‌ى زمانى جه‌سته‌ پێودانگێكى گرنگ و كاریگه‌ره‌ بۆ كاریگه‌رى دانان له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر، هه‌ر پاڵیوراوێك ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند خوله‌كێكیش ده‌ر بكه‌وێت پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ده‌رخستنى كارامه‌یى و توانایان هه‌تا به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر باش ده‌ربكه‌ون و زۆرترین لایه‌نى ئه‌رێنى له‌ خۆیاندا به‌رجه‌سته‌بكه‌ن، چونكه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ جوڵه‌كانى جه‌سته‌ پێش زار ده‌كه‌ون له‌ پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى كردندا، هه‌ر ئه‌م جوڵه‌یه‌شه‌ ده‌یسه‌لمێنیت كه‌ (عه‌قڵ) بیر له‌ چى ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا زمانى ده‌ربڕین دانى پێدا نانێت، به‌م پێ یه‌ بێت جوڵه‌ ده‌ركه‌وته‌كانى سه‌ر ڕووبه‌رى جه‌سته‌ بریتیه‌ له‌و نیشانه‌ بینراوانه‌ى كه‌ هه‌رده‌م سیاسیه‌كان ویستیانه‌ له‌ ژێر پاڵنه‌ره‌كانى ناخیاندا ڕزگاریان بكه‌ن و وایان لێبكه‌ن كه‌ هاورا بن له‌گه‌ڵ ووته‌ زمانه‌وانیه‌كانیان، بێگومان هه‌ر یه‌كێك له‌ پاڵیوراوه‌كانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ڕاوێژكارى كه‌سى تایبه‌تیان هه‌یه‌ و به‌ شێوه‌ى زانستى و دبلۆماسى ڕاهێنانیان پێده‌كرێت هه‌تا به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌ون كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت، بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هێنده‌ ئاسان نیه‌ و زۆرجار پرۆگرامكردنى ئه‌م پرسه‌ له‌ لادانى دۆخه‌ سروشتیه‌كه‌ى بۆ دۆخى ده‌ستكرد سه‌ركه‌وتوو نابێت و له‌ حاڵه‌تى پراكتیك و بینراودا ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌رێنیه‌كانى به‌سه‌ر جه‌سته‌ى كاندیده‌كانه‌وه‌ ده‌بینرێن، ئه‌و كه‌سه‌ش گره‌وى خۆى داباته‌وه‌ كه‌ باشترین و گونجاوترین و سرنجڕاكێشترین ده‌ركه‌وتنى هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌مه‌ كاندیده‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به‌ تواناى جیاواز خۆیان  ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌م چاوى ملیۆنان كه‌سى ته‌ماشاكه‌ر.

  له‌به‌ر چاوگرتنى دید و تێڕوانینى ئه‌و توێژه‌ر و شاره‌زایانه‌ى له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌ و نوسینیان هه‌یه‌( دۆن كاورى) یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى زۆرترین بایه‌خ ده‌دات به‌م پرسه‌ له‌ ئێستادا و له‌ 10 ساڵى ڕابردوودا، كه‌ زۆرترینى پێشبینیه‌كانى ڕاست ده‌رچوون له‌ دیارى كردنى پێشوه‌ختى ده‌ر ئه‌نجامه‌كاندا، بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ى له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكادا خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى و بابه‌تیانه‌ كارده‌كات بۆ دیارى كردنى ڕه‌فتارى نه‌وتراوى پاڵێوراوه‌كان، ئه‌و به‌ ئه‌رگومێنته‌كانى (95%) ى ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتن دیارى ده‌كات بۆ ئه‌و كاندیده‌ى باشترین ئه‌داى هه‌یه‌ له‌ زمانى جه‌سته‌یدا ، پێش دیاریكردنى ده‌رئه‌نجامه‌كان پێشبینیه‌كانى به‌ نرخى خه‌یاڵى ده‌فرۆشرێت و كارگه‌ریه‌كى زۆریشیان ده‌بێت له‌سه‌ر ڕاكێشانى ده‌نگ بۆ ئه‌و كاندیده‌ى ئه‌و وه‌ك كاندیدى براوه‌ دیارى ده‌كات، پێشبینیه‌كانى ساڵانى (2004) و (2008) و (2012) ى به‌ ته‌واوى وه‌ك خۆى ڕاست ده‌رچوون، بۆیه‌ به‌ ئه‌رزشه‌وه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ و گریمانه‌كانى ده‌ڕواندرێت، هه‌روه‌ها (مارك هیكسه‌ن) پرۆفیسۆر و شاره‌زا له‌ بوارى زمانى جه‌سته‌ و خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆرا له‌ زانكۆى ( ئاله‌ بامه‌_ بیرمینكا) چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ و تێڕوانینى هه‌یه‌ بۆ زمانى جه‌سته‌ كاندیده‌كانى پارتى ( كۆمارى و دیموكراتى ) له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا ، كه‌ خوێندنه‌وه‌كانى شایه‌نى هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردن و گرنگى پێدانن ، پێى وایه‌ زمانى جه‌سته‌ى هه‌ر كاندیدێك ده‌بێته‌ پێوه‌رێك بۆ دیارى كردنى هێزى كه‌سایه‌تى و هێزى به‌ڕیوه‌بردن و ڕاكێشانى هه‌ستى ده‌نگده‌ر به‌لاى خۆیدا و له‌ دواجاردا ئه‌وانه‌ ده‌بنه‌ براوه‌ كه‌ له‌ ڕووى جه‌سته‌یى و جوڵه‌یى و برزاوته‌وه‌ سه‌رنجڕاكێشن، ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌ تواناى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌زمون و پێگه‌ى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و چه‌نده‌ها مه‌رجى ترى زانستى و زرنگى و ... هتد كه‌ به‌شێوه‌ى جیاواز ڕۆڵ ده‌بینن له‌ گرنگیدان به‌م پرسه‌ به‌ڵام هیچ كام له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ هێنده‌ى زمانى جه‌سته‌ كاریگه‌رى ئه‌رێنى به‌ ئاراسته‌ى سه‌ركه‌تندا دروست ناكه‌ن، هاوكات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ( د.ستیڤن گ جه‌ونز _ كه‌یفین هۆگن) دوو شاره‌زاى ترى بوراى زمانى جه‌سته‌ن له‌ ئه‌مریكادا، بۆ ده‌ركه‌وتنى زۆرینه‌ى سیاسیه‌كان و خویندنه‌وه‌ى زۆرینه‌ى بزوته‌كانیان به‌ پێى قۆناغ و سه‌رده‌مه‌ جیاوازه‌كان نوسین و تێڕاماتنیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ نیسبه‌ت سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ جیگاى بایه‌خن، منیش له‌م به‌شه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشتم به‌ستووه‌ به‌ تێڕوانین و نوسینه‌كانى هه‌ر یه‌كێك له‌و توێژه‌ر و شاره‌زایانه‌ى ناوم بردن، به‌ڵام ( د.جاك براون) شاره‌زاو ڕاهێنه‌رى ئه‌م بواره‌ زیاتر له‌ هه‌ر كه‌سێك نوسین و شیكارى ده‌رباره‌ى زمانى جه‌سته‌ى كاندیده‌كانى ئێستاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كردووه‌، كاندیدێك نه‌ماوه‌ ئه‌م شاره‌زایه‌ تێڕوانینى و دیدى خۆى له‌ باره‌ى زمانى جه‌سته‌یه‌وه‌ نه‌وتبێت، هاوكات هه‌ره‌ یه‌كه‌ له‌ ( پاتى ووت _ئافره‌تێكى شاره‌زاى ئه‌مریكى و خاوه‌نى 7 په‌رتووك ده‌رباره‌ى زمانى جه‌سته‌) و ( بین لینى _ شاره‌زایه‌كى دیكه‌ى باوه‌ڕپێكراوى ئه‌مریكى) به‌وردى و ئاگاییه‌وه‌ مه‌رجه‌ پێویسته‌ جه‌سته‌ییه‌كانى كاندیدیان دیارى كردووه‌ له‌سه‌ر و به‌نده‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وێڕاى نوسینه‌كانى شاره‌زاو پسپۆِرانى دیكه‌ى به‌توانا كه‌ لێره‌دا ناوى چوار له‌ كاریگه‌رترینیان ده‌نوسم ( جینین دریفر ، د.هارى ویتشل، مارك جیفریز، دانیاڵ كاساسانتۆ) .  

51531525102016_v2.JPG


ناوى  كاندیدى پارتى كۆمارییه‌كان

 (جێب بوش، بین كارسۆن، كریس كریستى، تید كروز، كارلى فیۆرینا، دۆناڵد ترامپ، مایك هاكه‌بى، جیم گیلمۆر، جۆن كاسایج، راند یاوڵ، ماركۆ روبیۆ، ریك سانتۆرم، سكۆت وۆركه‌ر) ناوى  كاندیدى پارتى  دیموكراته‌كان(هیلارى كلینتۆن، مارتن ئۆمالێر، بێرنى سانده‌رس و ڕۆكى دیلا فوێنتا)(( ئه‌وه‌ى من له‌م نوسینه‌دا ده‌یخه‌مه‌ ڕوو زمانى جه‌سته‌ى سه‌رجه‌م كاندیده‌ به‌رچاوه‌كانى ئێستاى كۆماریى و دیموكراته‌كانن بێجگه‌ له‌ زمانى جه‌سته‌ى (هیلارى كلنتۆن و دۆناڵد ترامپ) ، كه‌ له‌ داهاتوودا به‌ دوو به‌شى تایبه‌ت باسى زمانى جه‌سته‌ى هه‌ریه‌كێك له‌م دوو كاندیده‌ ده‌كه‌م وه‌ك كاریگه‌رترین و به‌هێزترین كاندیده‌كانى ئێستاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا)) .یه‌كه‌م: زمانى جه‌سته‌ى جێب بۆش (Jeb bush)جێب بۆش كاندیدى (2016) ى كۆمارییه‌كان و حاكمى پێشووى (فلۆریدا) و كوڕى جۆرج ئێج ده‌بلیو بۆش( بۆشى باوك) ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ى ساڵانى (1998_1992) و هه‌وه‌ها براى جۆرج دبلیو بۆش ( بۆشى كوڕ) ى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى (2000_2008) دا، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ى هه‌ریه‌كه‌ له‌ باوكى و براكه‌ى كه‌ له‌ ڕابردودا هه‌ر یه‌كه‌یان سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بوون، به‌تایبه‌تى ( جۆرج بۆشى كور) كه‌ توانى به‌ زمانێكى جه‌سته‌ى سه‌ركه‌توو و چالاك و زیندووه‌وه‌ دوو خولى هه‌ڵبژارندى ئه‌مریكا بباته‌وه‌، به‌ڵام (جێب بۆش) سه‌ت پله‌ پێچه‌وانه‌ى باوكى و براكه‌یه‌تى به‌جۆرێك هه‌ڵه‌ ناكه‌ین گه‌ر بڵێن له‌ ڕیزى كاندیه‌ هه‌ره‌ لاوازه‌كانى كۆمارییه‌كاندایه‌، له‌ ڕووى لاوازى زمانى جه‌سته‌یه‌وه‌، گه‌ر بڕوانین له‌ چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆیه‌كى ئه‌م كاندیده‌ (كه‌ هه‌ر زوو گۆڕه‌پانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شكستى خۆى چۆڵ كرد).

گرنگترین خاڵه‌ لاوه‌زه‌كانى زمانى جه‌سته‌ى (جیب بۆش).

* زۆربه‌ى جار ده‌ست ده‌خاته‌ گیرفانه‌وه‌ ، له‌پى ده‌سته‌كانى كه‌م ده‌رده‌كه‌ون كه‌ ده‌ركه‌وتنیان واتاى ڕاستگۆى و پاكێتى ده‌گه‌یه‌نێـت له‌ زۆربه‌ى باره‌كاندا، به‌ڵام (جیب بۆش) ئاگادارى ئه‌م ڕێسا زانستیه‌ى زمانى جه‌سته‌ نیه‌.

* ئاماژه‌ى سه‌رى زۆرجار له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینى وته‌كانیدا پێچه‌وانه‌یه‌ ، گه‌ر جوڵه‌ى سه‌ر هه‌م ئاماژه‌ى (ڕه‌تكردنه‌وه‌ یان ڕازى بوون) له‌ خۆى بگرێت، ئه‌وه‌ له‌ جه‌سته‌ى (جێب بۆش) دا زیاتر واتاى نه‌رێنى و ڕه‌تكردنه‌وه‌ ده‌بینین.

* زۆر جار ده‌بینین هه‌ردوو ده‌ستى ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و مه‌نه‌سه‌یه‌ى له‌ به‌رده‌میه‌تى ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستێكى خۆپارێزى.

*تێڕوانین و ته‌ماشاكردنه‌كانى زیاتر هێمایه‌كى گێژانه‌یان پێوه‌دیاره‌ وله‌كاتى قسه‌كردندا زیاتر سه‌یرى یه‌ك شوێن ده‌كات، به‌ده‌ر له‌مه‌ ناچالاك و نائه‌كتیف ده‌رده‌كه‌وێت.

*زۆرى به‌ى كات هه‌ستى به‌شڵه‌ژان ئه‌كرد، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشه‌كانى (ترامپ) دا، یان زۆر جار ته‌نیا به‌ توڕه‌ بوون و بێزارییه‌كى زۆر وه‌ڵامى ده‌دایه‌وه‌ .بۆ بینینى به‌شێك له‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه‌ بڕوانن له‌ یه‌كێك له‌م دوو لینكه‌:

https://www.youtube.com/watch?v=g9l6ouupdfIhttps://www.youtube.com/watch?v=dU83OPXP6_g

* گه‌وره‌ترین كێشه‌ى ( جیب بۆش) تروكاندنى زیاد له‌ پێویستى چاوه‌كانێتى (د.جاك براون ) ده‌ڵێت: تروكاندنى زۆرى چاو واتاى دڵه‌ ڕاوكێ و نه‌مانى ئارامیه‌، زۆر جاریش به‌ پێى هه‌ڵوێست و باره‌كان واتاى  فێڵكردن و شاردنه‌وه‌ى ڕاستیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت (به‌له‌به‌ر چاوگرتنى ئاماژه‌كانى دیكه‌ى جه‌سته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى پێكه‌وه‌یی) ، به‌ڵام (د.جاك براون) ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو ده‌گرێت كه‌ تروكاندنى زۆرى چاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ندین هۆكار كه‌ به‌ده‌ره‌ له‌ ویستى خۆمان وه‌ك ( ڕۆچوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌راورد به‌ مناڵ و پێگه‌یشتوان ڕێژى تروكاندن زیاد ده‌كات، حاڵه‌تى پزیشكى وه‌ك وشكى و نه‌خۆشى چاو، به‌ له‌به‌ر چاوگرتنى به‌ڵگه‌ زانستیه‌كان ژنان زیاتر ئه‌م تروكاندنه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن) ، كه‌واته‌ به‌ هۆى له‌ چاوكردنى چاویلكه‌ى پزیشكى و كوێرانه‌ ڕوانینه‌كانى (جیب بۆش) ه‌وه‌ ده‌توانین گریمانه‌ى گرفتى ته‌ندوستى دابنێین، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ هه‌موو باره‌كاندا ڕاست نیه‌ به‌ڵكو ئه‌و زۆربه‌ى كات له‌ ده‌رئه‌نجامى شڵه‌ژاوى و په‌شۆكاوییه‌وه‌ چاوه‌كانى ده‌تروكێنیت، خۆ ئه‌گه‌ر گرفتێكى ته‌ندروستیش بێت ئه‌وا ده‌ركه‌وتنێكى گونجاو و شایسته‌ نیه‌.بۆبینینى ئه‌م حاڵه‌ته‌ و تروكاندنى زۆرى چاوه‌كانى له‌م لینكه‌ بڕوانه‌: 

 https://www.youtube.com/watch?v=pcAYDa66v_c \


0571525102016_v3.JPG

تێبینى: شیكاریم بۆ زمانى جه‌سته‌ى سه‌رجه‌م كاندیده‌ ناسراوه‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كردووه‌ ، له‌ داهاتوودا به‌ش به‌ش سه‌رجه‌مى شیكارییه‌كان ده‌خه‌مه‌ ڕوو. 

دووه‌م : زمانى جه‌سته‌ى بین كارسۆن(Ben carson)

بین كارسۆن ڕه‌شپێستێكى هێمن و له‌سه‌ر خۆبوو، كارى ئه‌و پێش هه‌موو شتێك پیشه‌ى پزیشكى بوو، هاوكات پڕۆفیسۆى زانكۆیه‌ و چه‌نده‌ها نوسراو په‌رتوكى له‌ بوارى كارى پیشه‌یى خۆیدا هه‌یه‌، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌ك كاندیدَكى به‌هێز ده‌نه‌كه‌وێت له‌ بوارى زمانى جه‌سته‌دا له‌سه‌ر خۆى و هێمنى زۆر وه‌خته‌ى بۆته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كه‌سێكى نا ئه‌كتیف ده‌ربكه‌وێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى دۆخه‌كان نه‌بێت به‌ پێى پێویست، به‌ڵام خاڵى ئه‌رێنى ئه‌م كاندیده‌ گه‌رمى و گوڕى پێكه‌نینه‌كانیه‌تى كه‌ زۆرینه‌ى جار دوورن له‌ ساخته‌كارییه‌وه‌،هاوكات كرانه‌وه‌ى له‌پى ده‌سته‌كانى له‌ زۆرینه‌ى كاته‌كاندا له‌ كاتى قسه‌كردندا نیاز پاكى ئه‌و كاندیده‌ پیشانده‌دات. به‌ڵام شڵه‌ژانى له‌به‌ر ده‌م ترامپ و دڵه‌ڕاوكێى له‌ قسه‌كردندا و كرانه‌وه‌ى دۆگمه‌ى چاكه‌ته‌كه‌ى له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا واى كردووه‌ ببێته‌ كاندێدى ناچالاك (پێویسته‌ هه‌ر كه‌سێته‌یكى سیاسى ، خۆى به‌دوربگرێت له‌ كردنه‌وه‌ى دوگمه‌ى چاكه‌ته‌كه‌ى له‌ كاتێكدا به‌ پێوه‌یه‌، به‌ڵام له‌ حاڵه‌تى دانیشتندا ئاساییه‌ دوگمه‌ى چاكه‌ته‌كه‌ى كراوه‌ بێت، یان باشتره‌ كراوه‌ بێت، به‌ڵام له‌ حاڵه‌تى هه‌ستاندا پێویسته‌ خێرا دایبخات)، ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى سه‌رفى كرد بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى كه‌ نزیكه‌ى (50000) دۆلار بوو به‌ڵام بێهیزى و ناكاریگه‌رى خۆى ئه‌م بڕه‌ پاره‌ سه‌رف كراوه‌ى كرد زیاده‌ خه‌رجى.

2801625102016_v4.JPG

وێنه‌یه‌كى كارسۆن له‌سه‌ر په‌رتوكێكى بڵاوكراوه‌ى خۆى هه‌ڵاى نایه‌وه‌!

پێش خۆكاندیدكردنى (كارسۆن) بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا وێنه‌یه‌كى  بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رگى په‌رتوكه‌كه‌ى خۆى ، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان وێنه‌   شاره‌زایانى بوارى زمانى جه‌سته‌ى هێنایه‌ ده‌نگ و زۆرترین ڕه‌خنه‌یان له‌و شێوازه‌ ده‌ست گرتن و وه‌ستانه‌ى گرت كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتبوو پێوه‌ى، ئه‌و له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌ستى ڕاستى خستۆته‌ ژێر چه‌ناگه‌ى وده‌ستى چه‌پیشى هێناوه‌ته‌وه‌ یه‌ك و خستویه‌تیه‌ سه‌ر ناوه‌ڕاستى قۆڵى ده‌سته‌ ڕاستى، هاوكات زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى كردووه‌ كه‌ دوره‌ له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ى ڕاسته‌قینه‌وه‌ و ماسولكه‌كانى ڕومه‌ت و چاوى نه‌كه‌وتونه‌ته‌ جوڵه‌ و چاوه‌كانى ئه‌م هه‌سته‌ به‌ ڕاستى په‌خش ناكه‌ن، به‌ده‌ر له‌وه‌ى ده‌ربڕینه‌كانى ڕوخسارى بێ ئارامیان پێوه‌دیاره‌ و به‌ چاوێكى بێ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێتـ به‌ده‌ر له‌وه‌ى شێوازى ده‌ستگرتنى پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌، و هه‌ستى بێزارى ڕاسته‌قینه‌ و هه‌ستى دڵخۆشى ساخته‌ى تیا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌، شاره‌زایان ده‌ڵێن هه‌م (كارسۆن) هه‌م فۆتۆگرافه‌رى ئه‌م وێنه‌یه‌ هیچ شاره‌زاییه‌كیان نه‌بووه‌ له‌ بوارى زمانى جه‌سته‌دا، به‌ده‌ر له‌وه‌ى ئامانجى ( كارسۆن) وه‌ك تاكه‌ پیاوى ئه‌مریكى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته‌ و شێوازى نه‌رێنى وه‌ستانى یه‌ك ناگرنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ ده‌ركه‌وتن بێ گومان چۆنیه‌تیه‌كى باش نیه‌ بۆ پاڵوێوراوێك ، بۆیه‌ ده‌توانین هه‌ر هه‌مان ده‌ركه‌وتنى نه‌رێ،ى بۆ زۆرینه‌ى كاته‌كانى ترى ده‌ست نیان بكه‌نی به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌سێكى له‌ سه‌رخۆیه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ى كاندیه‌كانى ترى كۆماییه‌كان خۆى به‌دور گرتووه‌ له‌ زۆر توڕه‌بوون.بۆ بینیى زیاتر ده‌رباره‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ باسم كرد ئه‌م لینكه‌ بكه‌ره‌وه‌http://www.bodylanguagesuccess.com/2015/10/nonverbal-communication-analysis-no_6.html 

 

4431625102016_v5.JPG
سێیه‌م: زمانى جه‌سته‌ى كریس كریستى   (Chris Christi)ڕه‌نگه‌ هیچ كام له‌ كاندیده‌كانى پارتى كۆمارى هێنده‌ى ( كریس كریستى) شكستخواردوو نه‌بن، له‌ بوارى زمانى جه‌سته‌ و نواندنى جوڵه‌كانیاندا ، كێشى زۆرى (كریستى) و كورتى باڵا و ناچالاكى و گوفتارى لاوازى و ڕێگرى جه‌سته‌ى به‌رچاو و چه‌نده‌ها خاڵى ترى نه‌رێنى  شكستیان پێهینا و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌یتوانى ببێته‌ كێبركێكارێكى به‌هێز.له‌ گرنگترین خاڵه‌ لاوازه‌كانى :
*پێكه‌نینى نامۆ و ناڕاست، له‌ زۆرینه‌ى باره‌كاندا، له‌گه‌ڵ گرژكردنى ناوچه‌وان  فراوانكردنى قه‌باره‌ى ده‌مى ، له‌كاتى قسه‌كردندا.* شێوازى دانیشتنى لاواز، قاچ بڵاوكردن و ته‌واو پشتدانه‌وه‌ و  خۆ پانكردنه‌وه‌، له‌كاتى دانیشتندا.*ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ڕابوه‌ستێت له‌به‌ر كێشى زۆرى جه‌سته‌ى.*شپرزه‌ و په‌شۆكاو و سه‌رلێشێواو ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تى له‌ به‌رامبه‌ر ترامپ دا.*له‌ فێڵ و توڕه‌یدا كارزان نیه‌ و جه‌سته‌ و جوڵه‌كانى نیازه‌كانى ئاشكرا ده‌كه‌ن !* ده‌م و لێوێكى نامۆى هه‌یه‌! به‌ ئه‌سته‌م ددانى ده‌رده‌كه‌وێت.* به‌ چاوێكى بێ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێت، له‌ و كه‌سانه‌ى له‌ به‌رده‌میدان یان به‌رامبه‌رى وه‌ستاون.* خاوه‌ن ده‌نگێكى بێزاركه‌ر و به‌رزه‌ گوێگر سه‌رسام ناكات!، هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت زۆرترین قسه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بكات.

 نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر حاڵه‌تى توڕه‌بونه‌كانى كریس كریستى
كریس كریستى به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ناتوانێت هه‌سته‌ نه‌رێنیه‌كانى خۆى كۆنتڕۆڵ بكات ، ئه‌و نه‌ له‌ كۆنتڕۆڵكردنى هه‌سته‌كانیدا لێزانه‌ نه‌ له‌ شێوازى جوڵه‌كردن و سیاسه‌تى قسه‌كردن و تاكتیكه‌كانى بێژه‌رییه‌وه‌، گه‌ر بڕوانین له‌ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ (ترامپ) دا بۆمان ده‌ده‌كه‌وێت تا چه‌ند په‌شۆكاو ده‌ده‌كه‌وێت و ناتوانێت خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و  فشاره‌ ده‌ره‌كیانه‌ى ده‌كرێنه‌ سه‌رى. بینینى ئه‌م لینكه‌ زیاتر بابه‌ته‌كه‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌ :  https://www.youtube.com/watch?v=SO_C41yuLlsبه‌ده‌ر له‌وه‌ گه‌ر بڕوانین له‌ دیبه‌یتى له‌گه‌ڵ (ڕۆڵ پۆڵ) له‌( دووشه‌ممه‌ى / ئابى / 10/ 2015 ) كه‌ ده‌رباره‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و ئازادى مه‌ده‌نى بوو، (ڕۆڵ پۆڵ) كاتێك كه‌وته‌ ڕه‌خنه‌ گرتن ده‌رباره‌ى ئه‌زمونى (كریستى) له‌ ئه‌نجومه‌نى پیراندا كه‌ خراپ وه‌سفى كرد و به‌ هه‌ڵگرتنى زۆر به‌رپرسیارێتى نه‌رێنى تۆمه‌ت بارى كرد و په‌نجه‌ى تۆمه‌تى به‌ره‌و ڕوو ڕاكێشا،  وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كى نه‌رێنى و زه‌ق (كریستى) توڕه‌بون و په‌شۆكاوى به‌ ڕوخسارییه‌وه‌ ده‌ر كه‌وت، نیشانه‌كان زۆر به‌ ڕوونى به‌ ڕوخسارییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن، وه‌ك نیشانه‌ى ( برۆكانى به‌ره‌و خواره‌وه‌ جوڵاند، قه‌باغى چاوه‌كانى داخست، گرژ بوونى ته‌واوى لووت و ده‌وروبه‌ى سمێلى، باریك بوونه‌وه‌ى لێوه‌كانى، ناهاوسه‌نگى ڕوانینه‌كانى ، به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى ، هه‌موو ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ گه‌لى ئاشكرا و زه‌ق بوون به‌سه‌ر ڕوخسار و جه‌سته‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتنێكى نه‌رێنى پێدان. بۆ بینینى ڤیدیۆكه‌ ئه‌م لینكه‌ بكه‌نه‌وه‌ :  https://www.youtube.com/watch?v=OKkJ-K8qPXo.

 چواره‌م: زمانى جه‌سته‌ى تید كروز  (Ted Cruz)(تید كروز) كاندیدى  كۆمارییه‌كان له‌ به‌روارى (4/ئایارى/2016) له‌گه‌ڵ شكستهێنانى له‌ ویلایه‌تى (ئیندیانا) دا گۆڕه‌پانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى به‌جێهێشت و به‌ ده‌نگێكى ماته‌وه‌ ووتى (هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆمان خسته‌گه‌ڕ به‌ڵام وادیاره‌ ده‌نگده‌ران ڕێگه‌یه‌كى تر ده‌گرنه‌به‌ر، هه‌رچه‌نده‌ بڕوامان به‌ ئاسۆى ڕوون هه‌یه‌ بۆ وڵاته‌كه‌مان ، به‌ڵام من له‌ ئێره‌دا كۆتایى به‌ كه‌مپینه‌كه‌م ده‌هێنم) . له‌ نوسراوه‌كانى ئه‌م بواره‌دا زۆر شت ده‌بینین ده‌رباره‌ى زمانى جه‌سته‌ى (تید كروز) كه‌ هیچ كام له‌و شیكاریانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ودا نیه‌، ئه‌وان وا (كروز) ده‌ناسێنن كه‌ كه‌سێكى له‌ خۆبایى و خۆ به‌گه‌وره‌زانه‌، ئه‌و ته‌نیا ئه‌زانێت هاوار بكات و توڕه‌ ببێت و ده‌سته‌كانى توند دابخات له‌ شێوه‌ى (مشته‌كۆڵه‌) به‌رزى بكاته‌وه‌ و دانه‌كانى له‌یه‌كتر گیر بكات و به‌ ڕه‌قى ئاخاوتن بكات، یان (په‌نجه‌ى شایه‌تمان) به‌ ئاماژه‌ى توڕه‌بوون و تۆمه‌ت باركردن به‌كار ده‌هێنا، وێڕاى ئه‌وه‌ى زۆر به‌ ده‌گمه‌ن پێكه‌نین دێته‌ سه‌ر لێوه‌كانى و بێجگه‌ له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ى ساخته‌ و دروستكراو شتێكى تر نابینرێت به‌سه‌ر ڕووخساریه‌وه‌، ته‌نیا خۆى سه‌رقاڵ ده‌كات بۆ گه‌ستنى لێوه‌كانى و په‌خشكردنى ئاماژه‌كانى قه‌له‌قى و توڕه‌ى و گرژى به‌ سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌، ئه‌و پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى تر له‌ كه‌ترین حاڵه‌تدا له‌به‌رامبه‌ر (ترامپ) ترسنۆك و شڵه‌ژاو ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و خاڵه‌ له‌یه‌كچووانه‌ى له‌گه‌ڵ (ترامپ) له‌ ڕووى هێز و توڕه‌یى و بێباكیه‌وه‌، په‌یوه‌ندى گه‌رمى هاوڕێیه‌تى و نزیكیان له‌ بیروباوه‌ڕه‌وه‌ ڕێگه‌ى نه‌ده‌دا به‌وه‌ى به‌رپه‌رچى توندى یه‌كتر بده‌نه‌وه‌، هه‌ر وه‌ك ده‌بینین دواى شكستهێنانى ده‌نگى خۆى بۆ (ترامپ) دووپات كرده‌وه‌، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌یر تر شاردنه‌وه‌ى ده‌ستى ڕاستى له‌ ژێر چاكه‌ته‌كه‌یه‌وه‌،وه‌ك ئاماژه‌كانى (ستالین و ناپلیۆن و هیتله‌ر) ده‌رده‌كه‌ت كه‌ واتاى توندڕه‌وى و هێزدارى ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌مه‌ش زیاتر توند ڕه‌وى و ڕه‌گه‌زپه‌رستى ده‌سه‌لماند،  هه‌روه‌ها (كروز) شێوازێك له‌ قسه‌كردنى هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى چۆن مامۆستایه‌ك ئامۆژگارى خوێندكاره‌ هاروهاجه‌كانى ده‌كات وایه‌، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ شكستهێنانى له‌ سه‌ر ئاشتى ویلایه‌ته‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كى چاوه‌ڕوان كراو بوو به‌ نیسبه‌ت زۆرینه‌ى توێژه‌رانى زمانى جه‌سته‌وه‌، ئه‌و بێجگه‌ له‌ ڕێكپۆشى و جوانپۆشى جوان دیزاین كردنى جل و به‌رگ و پێڵاوه‌كانى شتێكى دیكه‌ى ئه‌رێنى نه‌بوو هه‌رچه‌نده‌ به‌ جسم و پێكهاته‌ى جه‌سته‌یى كه‌سێكى به‌هێز و به‌ توانابوو، له‌ ڕووى ئه‌كادیمى و ئه‌زمونه‌وه‌ كه‌سێكى به‌رچاو زیره‌ك و پێشه‌نگ بوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م شتانه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆڵگێڕانى ڕقاوى و نه‌رێنى له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤى تواناكانى دیكه‌یشى تا ئاستێكى به‌رچاو نزمكرده‌وه‌ و شكستى پێبه‌خشى . 

پێنجه‌م: زمانى جه‌سته‌ى جۆن كاسیج (john kasich)حاكمى ویلایه‌تى (ئۆیاهۆ) ، ڕكابه‌ره‌ لاوازه‌كه‌ى ترامپ له‌سه‌ر لیستى كۆمارییه‌كان ، له‌ دواى شكستى (تید كروز) ئه‌ویش به‌ ده‌نگێكى كه‌مه‌وه‌ گۆڕه‌پانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكاى به‌جێهێشت، (مارك هیكسن) له‌ نوسینێكدا باس له‌ زمانى جه‌سته‌ى (كاسیج) ده‌كات و ده‌ڵێت :" ئه‌و كاندیدێكى جوڵه‌دار نیه‌ و له‌ بارى وه‌ستاندا زۆرینه‌ى كات وه‌ستانێكى شل و شێواو و خاوى هه‌یه‌، كاتێك ڕكابه‌ره‌كانى قسه‌ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌سته‌كانى له‌ پشته‌وه‌ ده‌گرێت و به‌ بێهێزى ده‌رده‌كه‌وێت" خاڵى سرنجڕاكێشى  ئه‌وه‌یه‌ نیشانه‌كانى توڕه‌بوونى كت و مت وه‌ك (كریس كریستى) یه‌، گه‌ر بڕوانین له‌ دیبه‌یتى (12/نۆڤه‌مبه‌رى/ 2015) ده‌رباره‌ى (باج و هاوسه‌نگكردنى بودجه‌) ده‌بینین چۆن شپرزه‌ و توڕه‌ ده‌بێت، هاوشێوه‌ى (كریس كریست)ى برۆكانى بۆ خواره‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كات و   لێوه‌كانى گرژ ده‌كات، به‌ هێزه‌وه‌ فشار له‌سه‌ر لووتى دروست ده‌كات، لێوى سه‌ره‌وه‌ى به‌داخراوى پڕده‌كات له‌ هه‌وا، یان هه‌ندێ جار لچى شۆڕ ده‌كاته‌وه‌، شویلگه‌ى هه‌ڵده‌قرچێنێ، پێڵوى چاوه‌كانى گرژ ده‌كا، ڕوومه‌تى به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، زۆرینه‌ى كات به‌ شێوه‌یه‌كى یاخى بوو توڕه‌ خۆى نمایش ده‌كات، بۆ بینینى ئه‌و دیبه‌یته‌ى باسم كردو بینینى حاڵه‌تى توڕه‌بوونه‌كه‌ى بڕوانن له‌م لینكه‌ : http://www.bodylanguagesuccess.com/2016/03/nonverbal-communication-analysis-no_20.html(كاسیج) سروشتى به‌ چه‌شنێكه‌ به‌رزترین ئاست پیشانده‌دات له‌ توڕه‌یدا یاخود له‌ كه‌یف خۆشى و شادیدا ،خاڵێكى دیكه‌ى نه‌رێنى به‌ بڕواى (د.جاك براون) خواركردنه‌وه‌ى مللیه‌تى به‌لاى چه‌پدا به‌ بێ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ى بسوڕێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر نیشانه‌یه‌كى خۆنه‌ویسته‌ و ده‌رخه‌رى بێهیواییه‌،ئه‌م  شێوازه‌ ده‌ركه‌وتنه‌ له‌ زمانى جه‌سته‌ى  (جیم جیلمور)یشدا ڕه‌نگى داوه‌توه‌، به‌ڵام زیاتر به‌لاى ڕاستدا سه‌رى مل و سه‌رى لار ده‌كاته‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ فووكردنى ته‌واو له‌ لێوه‌كانى به‌تایبه‌تى هه‌ڵئاوسانى به‌شى سه‌ره‌وى لێوى به‌ قه‌پاتكراوى به‌تایبه‌ت له‌ كاتى توڕه‌یدا كه‌ ئه‌مه‌ش خاڵێكى دیكه‌ى نه‌رێنیه‌ به‌ نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه‌. 

شه‌شه‌م: مایك هاكابى (Mike Huckabee)پیرێكى به‌ ئه‌زموون، مه‌سیحیه‌كى پرۆستانت، حاكمى پێشووى ئه‌ركنساس، خاوه‌ن ئه‌زمونێكى شكستخواردوو له‌ هه‌ڵبژاردنى (2008) ى سه‌رۆكایه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستى كۆمارییه‌كان، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئیستاى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ جارى دووه‌م به‌شدارى كردووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ویلایه‌تى ( ئایوا و كارولینا) ڕۆڵى به‌رچاوى هه‌بوو، به‌ڵام له‌ سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌كانى تر له‌ ڕیزى دواوى دواوه‌ بوو، ئه‌وه‌ى جێگاى ڕامانه‌ له‌م كاندیده‌دا  ،  توندڕه‌وى و ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانیه‌تى ، ئه‌و دژى سیاسه‌ته‌كانى ئۆبامایه‌،  ئۆباما  به‌ كۆپى كراوى سیاسه‌ته‌كانى ئیسرائیل ناوده‌بات ، ئه‌و دژى په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ ، دژى زۆر بنه‌ماى دیكه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كاندیده‌ى وه‌ك توندڕه‌و ناساندووه‌، به‌ حوكمى ئه‌وه‌ى له‌ مه‌جالى موزیكدا ئه‌زمونى هه‌یه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر خۆ و هێمنه‌، به‌ڵام ئه‌م له‌سه‌ر خۆ و هێمنیه‌ى له‌ مه‌جالى سیاسى و له‌كاتى گوتارداندا ڕه‌نگ ناداته‌وه‌، به‌ڵام بیرباوه‌ڕه‌ سیاسیه‌كانى زۆر جار كه‌شێكى توڕه‌ ئامێز  بێزاركه‌ریان پێ ده‌به‌خشى ، ئه‌و له‌ به‌ده‌ست هێنانى خه‌ونى ده‌نگى زۆرینه‌ له‌ سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌كان و كۆنگره‌ى حیزب شكستى هێنا،هه‌ره‌چه‌نده‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى بۆ بانگه‌شه‌گانى سه‌رف كردبوو، كه‌ زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان به‌  (1) ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا لاوازیه‌كانى ده‌ركه‌وتن و باجى لاوازیه‌كانى جه‌سته‌ و وتار و بێهزى و ناكارایى خۆیشى دا، ئه‌و به‌ زمانى جه‌سته‌ى هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت خۆى بێ تاوان ده‌ربخات، توڕه‌ ده‌بێت له‌وه‌ى به‌رپه‌رچى بدرێته‌وه‌، كه‌سێكى توڕه‌ و نائارام بوو، به‌ ئاماژه‌ى ده‌ست و په‌نجه‌كانى ، هه‌ڕه‌شه‌ و توڕه‌ بوونه‌كانى ده‌رده‌بڕى، گه‌ر بڕوانین له‌ وێنه‌كانى ئه‌و زۆرینه‌ى كات توڕه‌ و بێزار و بێتاقه‌ته‌، ئه‌و هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت خۆى بسه‌پێنیت و بڕایاره‌ تونده‌ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كانى بسه‌پێنیت، به‌م شێوه‌یه‌ به‌ بڵاوى و زه‌قى هه‌ردوو ده‌ستى به‌كار ده‌هێنێت، بۆ پیشاندانى په‌یامه‌ توڕه‌ئامێزه‌كانى، كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌شى له‌ ترامپ ده‌چێت.به‌ده‌ر له‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌ گرنگى ئه‌و بابه‌تانه‌ كه‌م بكاته‌وه‌، كه‌ هاوڵاتیان به‌ گه‌وره‌یى و گرنگیه‌وه‌ لێده‌ڕوانن، ئه‌و ئه‌و بابه‌تانه‌ گه‌وره‌ ده‌كات كه‌ لاى هاوڵاـیان بچوك و ناگاریگه‌رن و تایبه‌تن به‌ سیاسه‌ت و ستارتیژى (هاكابى) و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ وێنه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ هه‌میشه‌ بچوك بیشانده‌دات كه‌ خه‌مى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانن، ئاماژه‌كانى په‌نجه‌ى شایه‌تمان و په‌نجه‌ى دۆشاومژه‌ ، به‌ بچوكى نزیكردنه‌وه‌ى له‌ یه‌كترى ئه‌و په‌یامه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ بینینى به‌شێك له‌ ئاماژه‌ و ده‌ركه‌وته‌كانى بڕوانن  له‌م ڤیدیۆیه‌:https://www.youtube.com/watch?v=000uvNgzVrA
 

حه‌وته‌م: ڕاند پول (Rand Paull)(ڕاند پول) له‌ ڕابردوودا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران بووه‌ وه‌ك نوێنه‌رى ویلایه‌تى (كنتاكى) هاوكات جێگرى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بووه‌ له‌ ڕابردوودا، ئه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ساڵى (2008) دا خۆى پاڵاوت و به‌هه‌مان شێوه‌ى ئێستا شكستى هێنا، له‌ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگى پێویست، سیفه‌تى (ڕاند پوڵ) هاواركردنیه‌تى به‌سه‌ر كاندیده‌ لاوازه‌كانى به‌رامبه‌ریدا ، ده‌یه‌وێت به‌ هاوار و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ كپیان بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر (كریس كریستى و جێب بۆش)، به‌ڵام ئه‌م جورئه‌ته‌ى نیه‌ به‌رامبه‌ر (ترامپ) ، چونكه‌ ترامپ هاتو و هاوار و تواناى هێرشكردنى زیاتره‌ له‌ (ڕاند پوڵ) ، به‌ده‌ر له‌ ده‌نگ و هاواركردن ده‌یه‌وێت زۆرترین قسه‌بكات و ته‌نیا په‌یامى خۆى بگه‌یه‌نێت و هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ و لێدانیه‌تى له‌ خاڵى لاوازى به‌رامبه‌ر ، ئه‌مه‌ش جۆرێك له‌ بێ منه‌تى پێداوه‌ له‌ قسه‌كردندا، ئه‌و به‌ ده‌ربڕینه‌ زمانه‌وانیه‌كانى هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنى خۆى دوبات ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م دڵنیایه‌ له‌ به‌شێكى كه‌مى ئاماژه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌ر بڕوانین له‌ ئاماژه‌ى ده‌سته‌كانى سڕینه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر و به‌كه‌مزانین و كه‌م بایه‌خى به‌رامبه‌رمان بۆ ده‌رده‌كه‌ویت له‌ دیدى( ڕاند پوڵ) ه‌وه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا زۆر له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ كۆنتڕۆل له‌ده‌ست نه‌دات و له‌ دۆخى هێمنیدا بمێنێـته‌وه‌، كاتێك به‌ ته‌نیا لێدوان ده‌دات، یان ڕكابه‌ره‌كانى به‌رپه‌رچى ناده‌نه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م ویسته‌ى دێته‌دى، به‌ڵام له‌ حاڵه‌تى گفتوگۆ و دیبه‌یته‌ چڕ و پڕدا كه‌متر دان ده‌گرێت به‌ خۆیدا، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى باسمكرد، (پوڵ) له‌ هه‌مووو كاتێكدا توڕه‌ بوون و گرژى و هه‌ڵچوونى پێوه‌ دیار نیه‌، بۆیه‌ ڕه‌وانیه‌ ئه‌و حوكمه‌ بده‌ین به‌ سه‌ریدا كه‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا ئه‌و سیفه‌تانه‌ى تێدایه‌، ئه‌مه‌ بۆ سه‌رجه‌مى كاندیده‌كانى دیكه‌یش ڕاسته‌ ئه‌وه‌ى من باسى ده‌كه‌م چه‌ند حاڵه‌تێ:ى وه‌رگیراوه‌ له‌ كاتى دیبه‌یته‌كاندا،نه‌ك سه‌رجه‌مى ده‌ركه‌وته‌ و سروشتى ئینسانى بوونیان. بۆ سه‌لماندنى هه‌ر دوو جۆر له‌ قسه‌كانم له‌ م دوو لینكه‌ بڕوانن، حاڵه‌تى شپرزان و حاڵه‌تى هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى له‌ دوو لینكدا.حاڵه‌تى په‌شۆكاوى ونادڵنیایی له‌به‌رامبه‌ر ترامپدا، ئاماژه‌كانى سه‌رداخستن و لێو گه‌ستن و رجواَننى خێراى و خۆ خه‌ریككردن به‌ بابه‌تى لاوه‌كى به‌رده‌سته‌وه‌، نه‌توانینى وه‌ڵامدانه‌ى شایسته‌ له‌به‌رده‌م ترامپدا.https://www.youtube.com/watch?v=nldU_cfflVQحاڵه‌تى هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى ، به‌ته‌نیا له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فیزیۆنیداhttps://www.youtube.com/watch?v=3o_vzvEVA7Yبێمه‌نه‌تى و له‌ خۆبایى ، له‌ شێوازى دانیشتن و قسه‌كردن و جوڵاندنى ده‌ست و په‌نجه‌داhttps://www.youtube.com/watch?v=XjY8Wwt9uZIچه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ توڕه‌بوونه‌كانى (ڕاند پوڵ).https://www.youtube.com/watch?v=_JE6NKcXQKA 

هه‌شته‌م: سكۆت كێڤین ۆكه‌ر (Scott wolker)پارێزگارى هه‌نوكه‌یى ویسكۆنسه‌نه‌ ئه‌و كاندیده‌ى زیاتر له‌ هه‌موو كاندیده‌كانى كۆمارییه‌كان ئاماژه‌ى په‌شیمان بوونه‌وه‌ به‌ ڕوخسار و جه‌سته‌یه‌وه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێت، هه‌ر له‌( 21ى سیپته‌مبه‌رى/ 2015) له‌ یه‌كه‌م لێدوان و ده‌ركه‌وتنیدا دواى خۆكاندید كردنى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا وتى ( من هه‌ڵمه‌تى خۆم خێرا ڕاده‌گه‌یه‌نم) هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینى ئه‌و ڕسته‌یه‌دا چه‌ندین ئاماژه‌ى په‌شیمانى به‌ سه‌ر ڕووخساریییه‌وه‌ ده‌ر كه‌وتن، به‌ده‌ر له‌وه‌ (سكۆت كێڤین) هاوشێوه‌ى (جۆن كاسیج) ئاماژه‌ى به‌كارهێنانى زۆرى لێوه‌كانى هه‌یه‌، هاوكات هه‌مان توڕه‌بوون و نیشانه‌ى بێزارى هه‌یه‌ ،به‌ڵام به‌ ئاستێكى كه‌متر و نه‌رمتر له‌ (جۆن كاسیج) ، چه‌ندین نیشانه‌ى دیكه‌ى هه‌یه‌ وه‌ك دوره‌ په‌رێز ڕوانین، داخستى پێڵووى چاو ، گرژكردنى ناوچه‌وان ، هه‌ستكردن به‌ ماندووبوون ... هتد.كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ واتاى نه‌رێنه‌یان له‌ پشته‌وه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا و له‌ ده‌ره‌وه‌ى كێبڕكێ و مناقه‌شه‌ى توندا، وه‌ك كه‌سێكى ڕووخۆش و پێكه‌نیناوى ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ئاماژه‌ى گاڵته‌جاڕى و پێكه‌نیناوى ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ ئه‌ویش زیاتر داخستنى چاوى چه‌پ و ئاماژه‌ى گاڵته‌ ئامێزى،  به‌ده‌ر له‌وه‌ى چه‌ندین جارئاماژه‌ى دروستكردنى (ده‌مانچه‌) ى به‌ په‌نجه‌كانى ئه‌نجامداوه‌ و ڕووى كردۆته‌ به‌رامبه‌ر، كه‌ ئه‌مه‌ چه‌نیدن جار (ترامپ) یش هاناى ئه‌نجامى داوه‌، گه‌ر به‌ ڕوخسارێكى پێكه‌نیناوییه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى (ۆكه‌ر) ئه‌نجامى ده‌دات ئاساییه‌ ، و واتاى توند و نه‌رێنى هه‌ڵناگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى (ترامپ) ئه‌نجامى ده‌دات، له‌ چه‌ندین وێنه‌ى تر و ئاماژه‌یه‌ى تردا ، هاوشێوه‌ى(ترامپ) ده‌رده‌كه‌وێـت به‌تایبه‌تى له‌ شێوازى ده‌ستگرتنه‌ى كه‌ى (هیتله‌ر) ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ (ۆكه‌ر) به‌ ڕوخسارێكى گه‌ش و پێكه‌نیناوییه‌وه‌ ئه‌نجامى ئه‌دات، پێه‌وانه‌ى هه‌سته‌ توڕه‌ ئامێزه‌كانى (ترامپ) له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاماژه‌یه‌دا. 

وێنه‌كه‌ى سكۆت كێڤین له‌به‌ر ده‌رم كۆشكى سپى!پێش سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن وێنه‌یه‌كى له‌به‌رده‌رم كۆشكى سپیدا گرت و له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردندا بڵاوى كرده‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌و كۆشكه‌ له‌ داهاتودا به‌ سیفه‌تى سه‌رۆكى وڵات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى ڕه‌خنه‌یه‌ به‌ بڕواى (د.جاك بروان) و زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى بوارى زمانى جه‌سته‌ن ، شێوازه‌ وه‌ستانه‌ نه‌رێنه‌یكه‌یه‌تى ، به‌ برواى (د.جاك بروان) ئه‌م شێوازه‌ وه‌ستانه‌ وه‌ك ئه‌كته‌ره‌كانى هۆڵیوود وایه‌ و ده‌سته‌خستنه‌ ناوگیرفانه‌وه‌ بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ى ئه‌و ناشێت ، به‌و شێوازه‌ وه‌ستان و ڕوانینه‌ متمانه‌یه‌كى نزم و ئاسوده‌ییه‌كى ساخته‌مان پیشان ده‌دات، به‌ بڕ,انه‌بوونى به‌ داهاتووى خۆى و ئه‌و دروشمه‌ى هه‌ڵى گرتووه‌ له‌ ئاماژه‌ و شێوازى وه‌ستانیندا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌یه‌كى لاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گوتاره‌ى هه‌ڵیگرتووه‌، بۆ بینى وێنه‌ و شیكارییه‌كه‌ى (د.جاك براون) ه‌م لینكه‌ بڕوانن: http://www.bodylanguagesuccess.com/2015/02/nonverbal-communication-analysis-no_16.html 


نۆیه‌م: مارتن ئۆمالى (Martin o'malley)زمانى جه‌سته‌ى (ئۆمالى) شێوازێكى به‌رگریكار و پارێزگاره‌، له‌ زۆر ده‌كه‌وتنیدا ده‌كه‌وێته‌ دڵه‌ڕاوكێ و نائارامیه‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م لێدوانى دواى خۆكاندیدكردنى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا ووتى "من به‌ هه‌موو ئه‌مریكیه‌ك ده‌ڵێم له‌ كوێ ده‌نگى من ده‌بیستن، من كاندیدى ئه‌مریكام بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى" گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و لێدوان ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ده‌بینین دواى ده‌ربڕینى  ئه‌و ڕسته‌یه‌ ده‌موچاوى داده‌خات ،وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى له‌ به‌رپرسیارێـى بدزێته‌وه‌، هه‌وه‌ها قۆڵى ڕاستى ده‌هێنیت به‌ ناوچه‌وانیدا كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌و دۆخه‌ گه‌رمیه‌ بێت كه‌ له‌ ناویدایه‌، به‌ڵام ئه‌نجامدانى ئه‌و ئاماژه‌یه‌ كارێكى ئه‌رێنى نه‌بوو، به‌ده‌ر له‌وه‌ ئه‌و له‌یه‌كه‌م لێدوانیدا پشت به‌ نوسراوى سه‌ر كاغه‌ز ده‌به‌ستێت كه‌ ئه‌مه‌ش واى لێ ده‌كات زیاتر له‌ چه‌ند جارێك سه‌رى دابخات و خاڵى لاوازى ده‌ربكه‌وێت، كه‌ ناتوانێت چه‌ند په‌ره‌گرافێك بێ كاغه‌ز بڵێت ،  دواى ئه‌وه‌ى كۆتایى به‌ قسه‌كانى هێنا چه‌ند كه‌سێكى نزیك له‌ خۆى له‌ باوه‌شگرت، ده‌بینین هاوسه‌نگى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ شپرزه‌یى و كه‌موكوڕیه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ حاڵه‌تى له‌باوه‌شگرتنى كه‌سه‌ نزیكه‌كانى چوارده‌ورى ، به‌ڵام خاڵى ئه‌رێنى ئه‌و له‌م ده‌ركه‌وتنه‌دا جوڵانى ده‌ستى ڕاست و گڕوتینى ده‌ربڕین  و كه‌یف خۆشییه‌كه‌یتى ، به‌ڵام له‌ لێدوان و دیبه‌یته‌كانى داهاتووى له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانى ئه‌و خاڵه‌ ئه‌رێنیانه‌یشى تێدا نه‌ما. بۆ بینینى ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ى باسم كرد له‌م لینكه‌ بڕوانن.https://www.youtube.com/watch?v=KdLKGuhXffw 

ده‌یه‌م: زمانى جه‌سته‌ى كارلى فیۆرینا (Carly fiorina)كارلى فیوریناى ته‌مه‌ن (61) ساڵ ، ڕاوێژكارى پێشووى (جۆن مه‌كین) بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى (2008)ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ، له‌ ئێستادا  به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیا (hp) ى ئه‌مریكیه‌ كه‌ خاوه‌ن (30.000) فه‌رمانبه‌ره‌ ، له‌ (4/ ئایارى /2015) خۆى وه‌ك كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا له‌سه‌ر پشكى پارتى كۆمارییه‌كان ناساند، به‌ڵام هه‌ر زوو و له‌ (10/شوباتى/ 2016) دا هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خۆى وه‌ستاند، به‌هۆى بێ هیوابوونى له‌و ئه‌نجامه‌ نه‌رێنیانه‌ى به‌ده‌ستى هێنان، له‌ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌نگى خۆى بۆ (تید كروز) دوپات كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م شكسته‌ى (فیۆرینا) به‌نیسبه‌ت شاره‌زایانى زمانى جه‌سته‌ى ئه‌مریكاوه‌ چاوه‌ڕوانكراو بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و خاوه‌نى زمانێكى جه‌سته‌ى وشك و توڕه‌ و بێزار كه‌ر بوو، له‌ زۆربه‌ى باره‌كاندا، به‌ چه‌شنێك له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانى مامه‌ڵه‌ى ده‌كرد ده‌تگوت بۆ شه‌ڕ هاتووه‌!، ئه‌مه‌ وێڕاى  نه‌بوونى بزه‌ و پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوه‌كانى، به‌ده‌ر له‌و هه‌سته‌ ڕقاوى و بێزاركه‌رییه‌ى پێوه‌ى دیار بوو، سه‌رداخستنه‌ زۆره‌كانى و ئاماژه‌ نامۆكانى لێو ڕووخسارى ته‌واو جێگاى تێڕامان بوون، گه‌ر وردبینه‌وه‌ له‌ زمانى جه‌سته‌ى (فیۆرینا) ده‌بینین ئه‌ویش وه‌ك (جیب بۆش) چاوتروكاندنى له‌ ڕاده‌به‌ده‌رى هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى له‌ حاڵه‌ته‌ په‌شۆكاوى و گوماناوییه‌كاندا، با بڕوانین له‌ وته‌كانى (4/ئایارى/ 2015) له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فیزیۆنیدا كاتێك پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌، لێده‌پرسێت و ده‌ڵێت تۆ ده‌بیت به‌ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا چاوه‌كانى چه‌ند جارێك داده‌خات و ده‌ڵێت "وابزانم من باشترین كه‌سم بۆ ئه‌و كاره‌" به‌ڵام زۆرى تروكاندنى چاوه‌كانى و داخستنى سه‌رى ئه‌و دڵنیایه‌ى پێنه‌داین كه‌ به‌ده‌ربڕینى زاره‌كى ووتى !، له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رتر بریتى بوو له‌ ده‌ركه‌وتنى چه‌ندین جاره‌ى به‌ (چاكه‌تێكى شینه‌وه‌) له‌ چه‌ندین كاتى جیاواز و دیبه‌یتى جیاوازا!، بۆ سه‌لماندنى هه‌موو ئه‌و خاڵه‌ نه‌رێنیانه‌ى باسمكردن ده‌توانن له‌م لینكه‌وه‌ به‌ شێكى بینن: 
https://www.youtube.com/watch?v=ZlEjCsJpD0g

ئێستا شیكارى به‌شێكى كه‌مى ئه‌و ڤیدیۆیه‌ ده‌كه‌م كه‌ باسم كرد:با بڕوانین له‌ سه‌ره‌تاى ڤیدیۆكه‌ و ده‌كه‌وتنى سه‌ره‌تاى (فیۆرینا) به‌ چاوتروكاندێكى زۆر و جوڵه‌ى نائارامه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ سوڕاندنى چه‌ند جاره‌ى چاوه‌كانى بۆلاى چه‌پ، له‌ خوله‌كى (1:25) ڕوانینه‌ بێ بایه‌خه‌كانى ده‌بینین له‌به‌رامبه‌ر پرسیارێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ (ترامپ) ه‌وه‌ هه‌یه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى به‌كه‌م زانینى ترامپ به‌ زه‌قى ده‌مو لێوى هه‌ڵده‌قرچێنێت،  چاوتروكاندنه‌ زۆره‌كانى له‌ حاڵه‌تى بێده‌نگى و گوێگرتندا زیاتر ده‌بن با بڕوانین له‌ خوله‌كى (1:40_1:56) ڕاستى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ كاتى هاتنه‌ ده‌نگ و قسه‌كردنى (ترامپ) یشدا له‌ خوله‌كى (1:55) وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى ترس و په‌شۆكاوى زیاتر چاو ده‌تروكێنیت، له‌ ماوه‌ى خوله‌كه‌كانى (2:23 هه‌تا 2:32) به‌ته‌واوى سه‌ر داده‌نه‌وێنێت ،هه‌ر چه‌نده‌ له‌ به‌شێكى ئه‌م ماوه‌یه‌دا به‌ نوسینى تێبینیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆرى سه‌رداخستنى له‌م چه‌شنه‌ ڕه‌نگه‌ ببێـته‌ حاڵه‌تێكى نه‌رێنى، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ (فیۆرینا) زیاتر له‌و كاتانه‌دا ئه‌م ئاماژانه‌ى به‌سه‌ر  ڕووخساره‌وه‌ ده‌ر ده‌كه‌وت كه‌ له‌ به‌ریه‌ككه‌تن دابوو له‌گه‌ڵ كاندیده‌كانى تردا، به‌ڵام له‌ حاڵه‌تى ته‌نیایدا زیاتر ئارام گر و ده‌م به‌خه‌نده‌ و خاوه‌ن متمانه‌ بوو ، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بینین له‌ (27ى ئه‌پره‌لى/2015) له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌كى خۆییه‌وه‌ كۆپله‌یه‌ك گۆرانى ووت! ، له‌م لینكه‌دا بینه‌رى بن :
https://www.youtube.com/watch?v=lM-oPUqhMBc، ده‌توانن له‌م لینكه‌وه‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كى ترى (فیۆرینا) ببینن له‌ حاڵه‌تى ته‌نیایدا(  واتا هیچ ڕكابه‌رێك به‌رامبه‌رى نه‌بوو) له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌ (22/دیسه‌مبه‌رى 2015) دا ، ده‌بینین چۆن به‌ بزه‌ و متمانه‌ و ئارامیه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، پێكه‌نین و بزه‌كانیشى زۆرینه‌یان ساخته‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر ساخته‌ش نه‌بن، هه‌ر ناتوانن متمانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ده‌ست بهێنن
: https://www.youtube.com/watch?v=kEkUyUiNtlk .


ده‌رئه‌نجام: له‌ ده‌ر ئه‌نجامى ئه‌م حاڵه‌دا ده‌توانین بڵێین، زمانى جه‌سته‌ى خراپى (فیۆرینا)، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ى بۆ به‌ده‌ست نه‌هێنا، كه‌ خۆى به‌ زمانى ئاخافتن، ئاواتى بۆ ده‌خواست، ڕوانین و ئاماژه‌كانى ئه‌و نه‌یانتوانى متمانه‌ى ده‌نگده‌ره‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌و ئاماژه‌ نه‌رێنیه‌كانى زۆر زیاتر بوون له‌و ئاماژانه‌ى خه‌ڵكى خولیایى بینینى بوون، كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین كۆمارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ پێشكه‌ش كردنى كاندیدێكى ئافره‌تى لێهاتوو له‌ سه‌ر پشكى پارته‌كه‌یان ، هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتنه‌كانى (هیلارى كلینتۆن) بووه‌ته‌ جێگاى باسى سه‌رجه‌م میدیاكانى جیهان، گه‌ر تواناكانى ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ كاندیده‌ به‌راورد بكه‌ین له‌ بوارى زمانى جه‌سته‌دا ڕه‌نگه‌ لاسه‌نگیه‌كى زۆر ببینین له‌ به‌رژه‌وه‌ندى (هیلارى كلینتن) دا . 

یازده‌یه‌م: زمانى جه‌سته‌ى  ماركۆ روبیۆ (Marco Rubio)ڕوبیۆ گه‌نجترین سیناتۆرى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌ له‌ (فلۆریده‌) و كاندیدى پارتى كۆمارییه‌كان بوو بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، له‌ به‌ره‌ى دژه‌كانى ئۆباما و سیاسه‌ته‌كانى ئۆبامایه‌،  (مارك هیكسه‌ن) شیكارییه‌كى وردى بۆ زمانى جه‌سته‌ى ئه‌م كاندیده‌ گه‌نجه‌ كردووه‌، به‌ چڕى كۆكراوه‌یه‌ك له‌ سرنجه‌كانى ده‌خه‌مه‌ ڕوو، ئه‌و ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ى یارمه‌تى (ڕۆبیۆ) ى داوه‌ ئه‌زموونه‌ سیاسیه‌كه‌ى بوووه‌ نه‌ك زمانى جه‌سته‌ى به‌ پله‌ى یه‌كه‌م، چونكه‌ (رۆبیۆ) ده‌ربڕینى ده‌موچاوى خه‌مبارانه‌یه‌ و زۆرینه‌ى كات ناڕه‌حه‌ت و ترساو ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ تایبه‌تى ئه‌و كاتانه‌ى له‌ لایه‌ن ڕكابه‌ره‌كانیه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ى لێده‌گیرێت، ئه‌و له‌و كاتانه‌دا دوور ته‌ماشا ده‌كات و به‌ره‌وخوار سه‌یر ده‌كات، ئه‌ویش هاوشێوه‌ى (جیب بۆش و فیۆرینا) تروكاندنى چاوى له‌ ڕاده‌به‌ده‌رى هه‌یه‌، (ڕۆبیۆ) هه‌ستى دڵه‌ڕاوكێ هه‌میشه‌ به‌سه‌ریدا زاڵه‌، ئه‌و هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت له‌ گرنگى باسه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌ ، خاڵێكى زۆر نه‌رێنى و تایبه‌ت (ئاوخواردنه‌وه‌) زۆره‌كه‌یه‌تى (مارك هیكسه‌ن و جاك براون) هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى (رۆبیۆ) زۆرینه‌ى كات فشاره‌كان و قسه‌كردنه‌كانى قورگى وشك ده‌كه‌ن،  ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌كى نه‌رێنى ته‌رجه‌مه‌ ده‌كه‌ن، كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین (رۆبیۆ) ئه‌و سیاسیه‌ گه‌نجه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ى كات له‌ دڵه‌ڕاوكێ و نادڵنیایدا ده‌ژى، جا ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌ى له‌ توانا به‌رزه‌كانى به‌رامبه‌ردابێت یان له‌ بێ تواناى خۆیدا بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ خه‌یاڵكراوه‌كان، به‌ده‌ر له‌ لاوازى به‌یوه‌ندى چاو و ڕوخسار و لێوه‌كانى، به‌م چه‌شنه‌ ئاسه‌واره‌كانى لاوازى و بێجوڵه‌یى جه‌سته‌یشى هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنكانه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن، كه‌ نه‌یتوانى ڕێژه‌ى پێویستى ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنیت له‌ سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌كان، بۆ سه‌لماندنى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌توانین ، له‌م دوو گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا زۆر خاڵى ئه‌و شیكارییه‌ى سه‌ره‌وه‌ به‌دیبكه‌ین: 

https://www.youtube.com/watch?v=28Yx8MIPRawhttps://www.youtube.com/watch?v=g_or3Sbu0rs

 لێره‌دا ده‌توانین، ڕاپۆرتى دامه‌زراوه‌ى (پۆلیتى فاكت) كه‌دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌ به‌ وردبینى كردنى ڕاده‌ى ڕاستێتى و هه‌ڵه‌یى له‌ لێدوانى سیاسیه‌كاندا،بخه‌ینه‌ به‌رچاو هاوشێوه‌ى كاندیده‌كانى دیكه‌ شیكارییه‌كى كردووه‌ بۆ لیدوانه‌كانى (ڕۆبیۆ) به‌م شێوه‌یه‌، ڕێژه‌ى  ڕاستى له‌ لێدوانه‌كانیدا (13%) و ڕاستى ڕه‌ها (23%) و ڕاستى نیوه‌(22%) و هه‌ڵه‌ یان ناڕاستى ڕه‌هاش ( (23%) و هه‌ڵه‌ى و ناڕاستى ئاسایى (15%) شڵه‌ژان و هه‌ناسه‌بڕكێ (3%) ، هه‌ر چه‌ند ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندى نیه‌ به‌ زانستى زمانى جه‌سته‌وه‌ به‌ڵام زۆر شتمان پێده‌ڵێت ده‌رباره‌ى تواناكى ئه‌م كاندیده‌ و یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ تێگه‌یشتنى زیاتر له‌ زمانى جه‌سته‌ى، پێویسته‌ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت خاڵى ئه‌رێنى زۆرن له‌ زمانى جه‌سته‌ى (ڕۆبیۆ) دا، سرنجڕاكێشى و جوانى ڕوخسارى له‌گه‌ڵ ڕاسته‌قینه‌بوونى زۆرینه‌ى زه‌رده‌خه‌نه‌كانى و گه‌رم و گوڕى و ڕوخۆشى و جه‌سته‌ڕێكى ... هتد، به‌ڵام من لێره‌ زیاتر كار له‌ سه‌ر ده‌رخستنى خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كان ده‌كه‌م، وێڕاى ئه‌وه‌ى زۆرێك له‌ شاره‌زایان ڕاى جیاوازیان هه‌یه‌ ده‌ڵێن، (ڕۆبیۆ) هاوشێوه‌ى (ڕۆناڵد ڕیگان) له‌ زۆر ئاماژه‌دا له‌و ده‌چێت، به‌ڵام به‌رپه‌رچى ئه‌م ڕایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زمانى جه‌سته‌ى ، ئه‌م دوو كه‌سه‌ ته‌نیا له‌ ئاماژه‌ى گه‌ستنى لێوه‌كانیاندا وه‌ك یه‌كتر وان، نه‌ك ئاماژه‌كانى هێزدارى و توانیى و لێهاتووى كه‌ له‌ (ڕیگان) دا به‌رجه‌سته‌بوون. 

دوازده‌یه‌م: زمانى جه‌سته‌ى بێرنى سانده‌رس (Bernie sanders)سانده‌رس  پیاوێكى سه‌رسپی به‌ ئه‌زموون و كاریگه‌ره‌ له‌ ئه‌مریكادا، ئه‌و ته‌مه‌نى (74) ساڵانه‌ و زۆر جار به‌ (جوله‌كه‌ش) ناوده‌برێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر جوله‌كه‌، ئه‌و له‌ ڕابردوودا له‌ (فیرنۆت) سیناتۆر بووه‌ و له‌ نێوان ساڵانى (1991_2007) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بووه‌ ، له‌و مێژووه‌ به‌دواوه‌ش  خزمه‌تى له‌ ناو ئه‌نجومه‌نى پیراندا كردووه‌ و ئه‌ندامى ئه‌و  ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ له‌ (2007) وه‌ هه‌تا ئێستا، له‌ (2016) دا خۆى كاندید كرد بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، هه‌ر چه‌نده‌ (سانده‌رس) یه‌كێك بوو له‌ ڕكابه‌ره‌ به‌هێزه‌كان، توانى زیاتر له‌ هه‌موو كاندیده‌ شكستخواردووه‌كانى تر خۆى بگرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ (1321) نوێنه‌رى له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌كان  به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ نه‌یتوانى له‌ كێبڕكێى (هیلارى به‌رده‌وام بێت) هه‌ربۆیه‌ له‌ (24/6/2016) له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌وڵاته‌ كشایه‌وه‌ و  ڕایگه‌یاند كه‌ پێنج مانگى داهاتوو شه‌ڕ له‌ پێناو پێگه‌ى دیموكراته‌كان ده‌كه‌م و ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ (هیلارى كلینتون) .(دۆن كاوى) به‌م چه‌شنه‌ باسى زمانى جه‌سته‌ى (سانده‌رس) ده‌كات و ده‌ڵێت : (سانده‌رس) یه‌كێكه‌ له‌و سیاسیانه‌ى له‌ لێدوانه‌كانیدا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌ستى ڕاستى به‌كار ئه‌هێنێ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م حاڵه‌تێكى ئه‌رێنیه‌ هه‌روه‌ك چۆن (دانیاڵ كاساسانتۆ) شیكارى كرد بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانى (2004_2008) ئه‌مریكاو به‌كارهێنانى ده‌ستى ڕاستى ( جۆرج بۆش) له‌به‌رامبه‌ر (جۆن كیرى) و ده‌ستى ڕاستى (باره‌ك ئۆباما) له‌ به‌رامبه‌ر (جۆن مه‌كین) ده‌رخه‌ى چه‌ندین لایه‌نى ئه‌رێنى و باش بوون، به‌ڵام (كارى) ده‌ڵێت ئه‌م به‌كار هێنانه‌ زۆره‌ش حاڵه‌تێكى ئاسایى نیه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌موو باره‌كاندا واتاى ئه‌رێنى نه‌بێت، لایه‌نى باشى (سانده‌رس) ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ڕكابه‌ره‌كانى دێنه‌ ده‌نگ و به‌ گوتار دژى ده‌جه‌نگن ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕه‌فتاره‌كانى ئه‌و پارێزه‌رین و هه‌ست به‌ هه‌ڕه‌شه‌ ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ واتاى ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌و توڕه‌ نابێت به‌ڵكو یه‌كێكه‌ له‌ كاندیده‌ توڕه‌كان، له‌كاتى توڕه‌ بونیشدا لێوه‌كانى ده‌ستى ڕاستى زۆرترین فشاریان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر و زۆرترین په‌یامى توڕه‌ئامێزانه‌ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌ر چه‌نده‌ (سانده‌رس) كاتى توڕه‌ بوون و دۆخى توڕه‌بوون شاره‌زایه‌، ئه‌مه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ى توڕه‌ بوونه‌كانى له‌ توڕه‌بوونه‌كانى كاندیده‌كانى كۆمارییه‌كان ناچێت و هاواركردن و شپرزه‌ى زۆرى پێوه‌ دیار نیه‌، به‌راورد به‌ هى ئه‌وان . به‌ده‌ر له‌وه‌ ئه‌و ناتوانێت سه‌رسامبونى خۆى بشارێته‌وه‌،له‌م حاڵ‌ته‌شدا قه‌باغى چاوه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ ، وێڕاى هه‌بوونى زه‌رده‌خه‌نه‌ى ڕاسته‌قینه‌ له‌ زۆرینه‌ى كاته‌كاندا بۆ سه‌لمێنه‌رى ئه‌م دوو خاڵه‌ بڕوان له‌ لێدوانى (26/ئازارى/2016) له‌ كاتى قسه‌كردنیدا چۆله‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌نه‌سه‌كه‌ى به‌رده‌مى ئه‌نیشێته‌وه‌،  له‌گه‌ڵ بینینى ئه‌م دیمه‌نه‌شدا وته‌كانى ڕاده‌گرێت و  چه‌ند نیشانه‌یه‌كى جیاواز له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ڕوخسارى ده‌رده‌كه‌ون، دوان له‌و نیشانانه‌ بریتین له‌ (   سه‌رسامبوونى ڕاسته‌قینه‌ sincere surprise) كه‌ له‌گه‌ڵ بینینى چۆله‌كه‌كه‌ى به‌رده‌مى له‌ قسه‌كردن ده‌وه‌ستێت و ڕاسته‌وخۆ قه‌باره‌ى چاوه‌كانى گه‌وره‌ ده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش كرانه‌وه‌یه‌كه‌ سه‌روتر له‌ حاڵه‌تى ئاسایى بۆیه‌ واتاى سه‌رسامبوون  ده‌گه‌یه‌نێـت نیشانه‌ى دووه‌م بریتیه‌ له‌ ( زه‌رده‌خه‌نه‌ى ڕاسته‌قینه‌ smile   sincere)، پێچه‌وانه‌ى نیشانه‌ى یه‌كه‌م له‌ نیشانه‌ى یه‌كه‌مدا وه‌ك واتایه‌ك بۆ سه‌رسامبوون ، قه‌باره‌ى چاوه‌كانى فراوانبوون، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لێره‌ پێڵووى چاوى به‌ ته‌واو  دێـته‌وه‌ یه‌ك، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕاسته‌قینه‌بوونى زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ى ده‌سه‌لمێنیت. بۆ بینینى ته‌واوى ڤیدیۆكه‌ بڕوانن له‌م لینكه‌ى خواره‌وه‌ 
https://www.youtube.com/watch?v=FV2wCXKgG1E 
زمانى جه‌سته‌ى سانده‌رس و هیلارى له‌ دوو دیبه‌یتى جیاوازدازمانى جه‌سته‌ى (سانده‌رس) وه‌ك هه‌ر  مرۆڤێكى تر به‌ جێگرى نامێنیته‌وه‌ به‌ڵام دژبه‌یه‌كى هه‌ڵوێسته‌كانى زۆر جار جیگاى سه‌رسوڕمانن، بۆ سه‌لماندنى ڕاستێتى ئه‌م دۆخه‌ ده‌ڕوانین له‌ دوو دیبه‌یتى جیاوازى له‌گه‌ڵ (هیلارى كلنتون)، بابڕوانین له‌ دیبه‌یتى یه‌كه‌مى نێوانیان له‌ (14/ئۆكتۆبه‌رى/2016) دا ،كه‌ من ته‌نیا قسه‌ له‌سه‌ر (1:04) یه‌ك ده‌قه‌ و چوار خوله‌كى دیبه‌یته‌كه‌ شیكارى ده‌كه‌م، له‌م دیبه‌یته‌دا (سانده‌رس) ده‌كه‌وێته‌ وه‌سفكردن و ده‌رخه‌ى كارایى (هیلارى) به‌ چاكه‌تێكى كراوه‌ و ناڕێكخراوه‌وه‌ ، له‌ سه‌رجه‌مى دیبه‌ته‌كه‌دا ده‌ستى ڕاستى له‌ جوڵه‌ ناكه‌وێت ته‌نیا ماوه‌یه‌كى كه‌م نه‌بێت، له‌ كاتى لێدوانه‌كانى سانده‌رسدا (هیلارى)  به‌ حه‌ماسه‌وه‌ لێى ده‌ڕوانێت، به‌ ده‌نگى به‌رز و ده‌مێكى كراوه‌ى فراوانه‌وه‌ به‌ قاقا پێده‌كه‌نێت، كه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌ركه‌وتنه‌ى (هیلارى) له‌ چه‌ندین شوێن و جێگاى جیاواز ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى كردۆته‌وه‌، تا له‌ كۆتایدا به‌ بزه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌وه‌ به‌ره‌و لاى (سانده‌رس) ده‌ڕوات و ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كات بۆ ته‌وقه‌كردن، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ له‌ (سانده‌رس) ده‌گیرێت كه‌ له‌ كاتى قسه‌كردندا جه‌سته‌ى ناسوڕێنێت بۆ به‌رامبه‌ر هه‌ر بۆیه‌ كاتێك (هیلارى) دێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ ته‌وقه‌كردن ، (سانده‌رس) به‌ لایه‌وه‌ سه‌یر ده‌بێـت وه‌ك شتێكى كتوپڕ به‌رچاوى ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌ توندى ده‌ستى ده‌گرێت و به‌ گه‌رم و  گوڕییه‌وه‌ وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌،هه‌ر چه‌نده‌ (سانده‌رس) ده‌یه‌وێت جۆرى ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ له‌ (ستونیه‌وه‌ بۆ زاڵ) بگۆڕێت، به‌ڵام (هیلارى وشیار و به‌ ئه‌زموونه‌ له‌م به‌رگرى  و ڕێگرییه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا هه‌ردووكیان ته‌وقه‌كردنێكى (ستونى) ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌ ئه‌م جۆره‌ ته‌وقه‌كردنه‌ واتاى هاوڕێیه‌تى و هاوتایى و خۆشه‌ویستى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ پێكه‌نینێكى ڕاسته‌قینه‌وه‌ هه‌ر دولایان سه‌لماندیان كه‌ خۆشیان دێت له‌ یه‌كتر و په‌یوه‌ندى گه‌رمى هاوڕێیه‌تى له‌ نێوانیاندا به‌رجه‌سته‌یه‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ دواى ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ (سانده‌رس) له‌ شوێ،ى خۆى ڕاوه‌ستاو لێوه‌كانى گه‌ست و  هه‌ردوو ده‌ستى توند گرت به‌ مه‌نه‌سه‌كه‌ى به‌رده‌میه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش  واتاى ئه‌وه‌یه‌ په‌شیمانه‌ له‌و وتانه‌ى ده‌یبڕى به‌ڵام (هیلارى) ده‌رئه‌نجامى دیبه‌یته‌كه‌ى به‌ دڵه‌ و تا كۆتایى به‌ پێكه‌نینى به‌رز و زه‌رده‌خه‌ى ڕاسته‌قینه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌گشتى ده‌توانین بڵێین  ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌یرى ئه‌م دیبه‌یته‌ بكه‌ین به‌جۆرێك سه‌رسام ده‌بین له‌ په‌یوه‌ندى گه‌رمى ئه‌م دوڕكابه‌ره‌.

وێنه‌كانى دیبه‌یتى یه‌كه‌م  به‌ڵام له‌ دیبه‌یتى دووه‌مدا كه‌ له‌ (22/سێپته‌مه‌به‌رى /2015) دا ،كه‌ ئه‌م دیبه‌یته‌ ماوه‌كه‌ى (2:09) دوو كاتژمێر و نۆ ده‌قه‌یه‌، من ته‌نیا ته‌ركیزم كردۆته‌ سه‌ر ده‌ستپێكى دیبه‌یته‌كه‌ له‌ یه‌كه‌م خوله‌كه‌وه‌ هه‌تا ده‌قه‌ى (34) ، به‌جۆرێك له‌م دیبه‌یته‌دا پێچه‌وانه‌ى دیبه‌یتى یه‌كه‌م، په‌یوه‌ندى ساردى نێوانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زه‌قى هه‌یه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ و ده‌ربڕینه‌كانیانه‌وه‌، به‌تایبه‌تى ڕخسارى سانده‌رس به‌ته‌واوى توڕه‌ و بێتاقه‌ت و بێ بزه‌یه‌ ، كاتێك به‌ ناچارى پۆزش بۆ هیلارى ده‌هێنێته‌وه‌، (سانده‌رس) له‌ سه‌ره‌تاى دیبه‌یته‌كه‌دا كاتێك ده‌رباره‌ى (هیلارى) پرسیارى لێده‌كرێت ، به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ى ساخته‌ و گرژكردنى لێوه‌كانى ده‌ست پێده‌كات، له‌ كاتى هاتنه‌ وه‌ڵامیشدا هه‌ست به‌ بێزارى و توڕه‌یى ده‌كات، به‌ نیشانه‌ و جوڵه‌ى لاوه‌كى ئاماژه‌ بۆ هیلارى ده‌كات، هیلاریش له‌ وه‌ڵامدا به‌ ڕوانینێكى توڕه‌ ئامێزانه‌وه‌ وه‌ڵامى ووته‌كانى ده‌داته‌وه‌، (سانده‌رس) به‌ جوڵاندنى به‌رده‌وامى ده‌ستى ڕاستى درێژه‌ به‌ قسه‌كانى ده‌دات ، ده‌ركه‌وته‌یه‌كى نه‌رێنى (سانده‌رس) كه‌ هه‌موو شاره‌زایه‌نى زمانى جسته‌ دركیان پێكردووه‌ و له‌ هه‌ردوو ئه‌م دیبه‌یته‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ ، بریتیه‌ له‌وه‌ى (ساندرس) له‌ باره‌ى ( هیلاری) یه‌وه‌ ده‌دوێت ، به‌ڵام جه‌سته‌ و قه‌د و سه‌ر و ده‌مچاوى ڕووى له‌ جه‌ماوه‌ره‌، (د.جاك براون) ده‌ڵێت : سانده‌رس له‌ سه‌رجه‌مى ئه‌م دیبه‌یته‌دا ته‌نها (45) پله‌ به‌ره‌و لاى هیلارى ده‌سوڕێت، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێ:ى ده‌گمه‌نه‌ چونكه‌ كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر كه‌سێكى ئاماده‌ بوو ده‌كرێت پێویسته‌ ڕووى تێ بكرێت، كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر پۆزشه‌كه‌ى (سانده‌رس) ڕاست بوایه‌ ، ده‌بوو به‌ ته‌واوى به‌ره‌و لاى (هیلارى) خۆى بسوڕاندایه‌، به‌م كاره‌یشى دوو ئامانجى ئه‌رێنى ده‌پێكا كه‌ ئێستا نه‌یپێكاوه‌: یه‌كه‌م: به‌ ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ (هیلارى) ده‌كرد و هه‌وڵى نه‌ده‌دا، نۆنفێرباڵانه‌ په‌راوێزى بخات.دووه‌م: ئه‌گه‌ر به‌ره‌و (هیلارى) بسوڕاندایه‌ خۆى له‌ دڵه‌ ڕاوكێ ده‌رباز ده‌كرد و بێمنه‌تى و هێزدارى خۆیشى ده‌سه‌لماند.به‌ڵام له‌ ئێستادا و به‌م شێوه‌ ده‌ركه‌وته‌یه‌ى گه‌یشتووه‌ به‌م دوو ده‌ر ئه‌نجامه‌یه‌كه‌م: بێزار و بێتاقه‌ت و توڕه‌یه‌ له‌ (هیلارى) و به‌ ته‌واوى گرژ بوونى ده‌ركه‌وتووه‌.دووه‌م: به‌م هه‌ڵوێسته‌ى له‌ ڕاستگۆبوونى خۆى دورده‌كه‌وێـته‌وه‌ و ناڕاستى بوونى هه‌ڵوێسته‌كانیشى ده‌رده‌كه‌وێت.له‌ درێژه‌ى وردبوونه‌وه‌ له‌و دیبه‌یته‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ (هیلارى) پێچه‌وانه‌ى دیبه‌یتى یه‌كه‌م دڵخۆش نیه‌ به‌ ووته‌كانى سانده‌رس و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێكه‌نین  و بزه‌ى قوڵ به‌ ڕوخسارییه‌وه‌ ده‌رناكه‌وێت، ئه‌و  پێچه‌وانه‌ى دیبه‌یتى یه‌كه‌م كاتێك به‌ سه‌ر له‌قاندن ئاماژه‌ى ڕه‌زامه‌ندى ده‌نواند بۆ ووته‌كانى (سانده‌رس) ، به‌ڵام له‌م دیبه‌یته‌دا ئاماژه‌ى سه‌رله‌قاندنه‌كانى بۆ ڕازی بوونه‌ له‌و پرسیارانه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و له‌ سانده‌رس ده‌كرێن، به‌ڵام سانده‌رس له‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ توڕه‌یه‌  له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌دا حه‌ماس ده‌یگرێت، كاتێكیش (هیلارى) دێته‌ وه‌ڵام به‌ڕوخسارێكى ماته‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌كانى (سانده‌رس) ده‌داته‌ به‌ر ڕه‌خنه‌، به‌ڵام (هیلارى) به‌ پێچه‌وانه‌ى (سانده‌رس) جه‌سته‌و ڕوخسارى زیاتر به‌ره‌و لاى ئه‌و ده‌سوڕێنیت ، له‌ ده‌ر ئه‌نجامى قسه‌كانیدا (سانده‌رس) له‌ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌كدا ئه‌م نیشانانه‌ له‌سه‌ر ڕووخسارى ده‌رده‌كه‌ون ( گرژبوونى لووت ، هه‌ڵئاوسانى لێو، سه‌ردانه‌واندن، بچوككردنه‌وه‌ى پێڵوى چاو، ڕوخسارى مات ، ڕوانینى توڕه‌ ئامێزانه‌) كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش واتاى توڕه‌بوون و خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاریتى و حه‌زى گوێنه‌گرتن له‌ ووته‌كانى به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ كاتى قسه‌كردنى (هیلارى) دا سه‌ردانه‌واندنى زۆر و په‌ستانخستنه‌سه‌ر لێوه‌كانى (سانده‌رس) بووه‌ته‌ وێنه‌یه‌كى نه‌رێنى ته‌واو نه‌شیاو، (هیلارى) له‌ قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێـ هه‌ر وه‌ك چۆن (سانده‌رس) له‌ توڕه‌بوون و په‌شۆكان و بێزارییه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێـت هه‌تا چه‌پڵه‌كانى كۆتایى جه‌ماوه‌ر كۆتایى به‌ قسه‌كانى (هیلارى) ده‌هێنن .

وێنه‌كانى دیبه‌یتى دووه‌م
  له‌مه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ى كه‌ به‌ پێى دۆخه‌ جیاوازه‌كان و كات و شوێنه‌ جیاوازه‌كان ، واتاكان و ده‌ركه‌وته‌كانى زمانى جه‌سته‌ ده‌گۆڕێن، بۆیه‌ ڕه‌وانیه‌ به‌ یاسایه‌كى نه‌گۆڕ و تۆبزى پێشوه‌خته‌ بكه‌وینه‌ سه‌پاندنى ده‌رئه‌نجام و لێكدانه‌وه‌ى ڕه‌ق و نه‌گۆڕ، بۆیه‌ ده‌توانین لێره‌دا ئه‌وه‌ بڵێن كه‌ (سانده‌رس) كه‌سێتیه‌كى سیاسى ئه‌مریكى به‌ ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتووه‌ ، ئه‌و له‌ زمانى جه‌سته‌شدا زۆر كارایه‌، ئه‌وه‌ى وتمان بۆ هه‌موو ده‌ركه‌وته‌كانى ڕاست نین، هه‌ڵه‌ نین گه‌ر بلێین زمانى جه‌سته‌ى (سانده‌رس) له‌ زمانى جه‌سته‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیده‌ كۆمارییانه‌ باشتره‌ كه‌ ته‌نیا چه‌ند مانگێگى سه‌ره‌تا به‌رگه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردینیان گرت، (سانده‌رس) ڕكابه‌رێكى به‌هێزى (هیلارى) بوو ، ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ مه‌یدانى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن مایه‌وه‌ به‌ڵام هێزدارى و لێهاتووى (هیلارى) له‌ تواناكانى (سانده‌رس) باڵاتر بوو ، به‌ڵام ئه‌مه‌ واتاى ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ زمانى جه‌سته‌ى (سانده‌رس) شپرزه‌ و نادروسته‌ به‌ڵكو له‌ ڕیزى پێشه‌وه‌ى لێهاتوو به‌ ئه‌زموونه‌كان بوو به‌ڵام ئه‌زموون و زمانى جه‌سته‌ى له‌ (هیلارى) باڵاتر نه‌بوو ، به‌ به‌شێكى تایبه‌ت باس له‌ زمانى جه‌سته‌ى (هیلارى) ده‌كه‌م، ئه‌و كاته‌ باشتر وه‌ڵامى شكسته‌كه‌ى (سانده‌رس) ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌مه‌ڕ تواناكانى (هیلارى) له‌ گۆشه‌ نیگاى زمانى جه‌سته‌وه‌ نه‌ك بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه‌.له‌م دوو لینكه‌وه‌ ده‌توانن به‌وردى هه‌ردوو ئه‌و دیبه‌یته‌ ببینن كه‌ شیكاریم بۆ كرد به‌ پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست:
دیبه‌یتى یه‌كه‌م:
https://www.youtube.com/watch?v=BrBXcKcviuc
دیبه‌یتى دووه‌م: 
https://www.youtube.com/watch?v=3aEZHyKuVC8

 سیازده‌یه‌م: زمانى جه‌سته‌ى جیم جیلمور (Jim Gilmore)
جیلمور، له‌ دایكبووى (1946) و پارێزگارى ویلایه‌تى (ڤێرجینیا) بووه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى (1988_2004) ، له‌ ڕابردوودا ئه‌فسه‌ر بووه‌ له‌ هه‌واڵگرى سوپاى ئه‌مریكادا، به‌ده‌ر له‌م ئه‌زموونانه‌ ناوبراو ڕاوێژكارى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ (بیل كلینتون و جۆرج بۆشى كوڕ) بووه‌ بۆ پرسى تیرۆر، ئه‌و له‌ گه‌مه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكادا ئه‌زموونى هه‌یه‌ له‌ شكستدا، ئه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌یدا، له‌ ساڵى (2008) شكستى هێنا، بۆیه‌ نه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى (2008) و نه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى (2016) دا نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست بهێنیت له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌ركه‌وته‌یه‌كى واى نه‌بوو كه‌ سیفه‌تى حكومڕانى ئه‌مریكاى پێببه‌خشێت، ئه‌و كه‌سێكى ناچالاك و شێواو بوو ، هاوكات زۆر به‌ خێراى لێدوانى ده‌دا، تروكاندنى چاوه‌كانى خێرا خێرا بوون، زۆرینه‌ى كات ملى به‌لاى ڕاستدا داده‌خست، كه‌ ئه‌مه‌ى زیاتر وه‌ك خویه‌ك تێیدا ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام زه‌رده‌خه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كانى سیفه‌تێكى ده‌گمه‌ن بوون كه‌ له‌كه‌م كاندیدى كۆمارییه‌كاندا به‌دى ده‌كرا، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ لایه‌ك ئه‌وى سه‌یره‌ ئه‌وه‌بوو (جیم جیلمور)    له‌ شێوازه‌كانى جوڵه‌ و ڕه‌فتاردا (بێرنى سانده‌رس) ده‌چوو، بۆ نمونه‌ له‌ نه‌جوڵاندنى جه‌سته‌یدا به‌ره‌وڕووى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌دوێت، یان به‌رزكردنه‌وه‌ى زۆرى ده‌ستى ڕاستی هاوشێوه‌ى (سانده‌رس) بوو، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و زیاتر له‌و خووى به‌م ڕه‌فتاره‌وه‌ گرتبوو، بۆ سه‌لمێنه‌ى ئه‌وه‌ى وتم بڕوانن له‌م پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ى (جیم جیلمور) له‌ یوتوب : 
https://www.youtube.com/watch?v=yU_C4aeEKpIزۆر نیشانه‌ و خاڵێ دیكه‌ى ئه‌رێنى و نه‌رێنى له‌م كاندیدا به‌دى ده‌كرێن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كى كه‌مى دروستكرد زیاترى له‌باره‌وه‌ نانوسم. 
چوارده‌یه‌م: زمانى جه‌سته‌ى ریك سانتۆره‌م (Rick Santorum)(سانتۆرم) له‌ دایك بووى (1958) به‌ڵام به‌ڕووخسارى گه‌نجى له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رواره‌دا یه‌كناگرێته‌وه‌، ئه‌و پارێزگارى ویلایه‌تى (په‌نسلڤانیا) بووه‌ له‌ ماوى نێوان ساڵانى (1995_2007)، به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌ ئه‌نجومه‌نى پیراندا ئه‌زموونى سیاسى چه‌ند ساڵه‌ى هه‌یه‌، ئه‌ویش هاوشێوه‌ى زۆرینه‌ى كاندیده‌كانى تر، ئه‌زموونى شكستخواردنى هه‌یه‌، ئه‌و له‌ هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2012) له‌سه‌ر پشكى كۆمارییه‌كان خۆى كاندید كرد، به‌ڵام نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر (میت ڕۆمنى) یدا، به‌گشتى زمانى جه‌سته‌ى ئه‌و زۆر خاڵى نه‌رێنى هه‌ڵگرتووه‌ ده‌كرێـت به‌ كورتى ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك بده‌ین، ( به‌دواى خاڵێكدا ده‌گه‌ڕێت تا توڕه‌بوونى خۆى ده‌ربخات، چه‌ناگه‌ و لوت و لێو و چاوه‌كانى هه‌میشه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ده‌رخه‌رى نیشانه‌ توڕه‌كانى، هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت به‌ قسه‌ به‌سه‌ر بارودۆخه‌كاندا زاڵ بێت، زمانى جه‌سته‌ى ئاشكرا یه‌ ئاسانه‌ بۆ تێگه‌یشتن، زۆرینه‌ى كات ده‌ستى به‌ داخراوى له‌ شێوه‌ى بۆكسدا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ هه‌م له‌ حاڵه‌تى توڕه‌بووندا ، هه‌م له‌ حاڵه‌تى سه‌ركه‌وتندا، زۆرینه‌ى كات به‌ زمانى جه‌سته‌ى پێمان ده‌ڵێت كه‌سێكى خۆ به‌زلزان و له‌ خۆباییه‌، هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت بابه‌ته‌كان له‌ قه‌باره‌ى خۆى كه‌مبكاته‌وه‌) .بۆ بینینى به‌شێك له‌م نیشانانه‌ى باسم كردن ، ده‌توانن له‌م دوو پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ى بڕوانن:

https://www.youtube.com/watch?v=-_qDAdw5E7khttps://www.youtube.com/watch?v=XrZtlnsBq_Y
                                       چه‌ند تێبینیه‌كى پێویست      _ بۆ وه‌رگرتنى نمونه‌ى پراكتیكى به‌مه‌به‌ست به‌ مه‌به‌ست كاندیده‌كانى ئه‌مریكام دیارى كرد ، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌م ئه‌وان  یاریزانه‌كانى ناو گۆڕه‌پانى یارى وان، به‌ ئاسانى فشاره‌كانى جه‌سته‌و ده‌ركه‌وته‌كانیان به‌دى ده‌كرێت، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌ حاڵه‌تى هێرش بردن دان ، سه‌رقاڵى جۆرێك له‌ پێكدادان و گه‌مه‌ى دیموكراسیانه‌ن، بۆیه‌ به‌ ئه‌سته‌م ده‌توانن كۆنتڕۆڵى ده‌رنه‌كه‌وتنى نیشانه‌ نه‌رێنه‌یه‌كانى سه‌ر جه‌سته‌یان بكه‌ن، هۆكارى دووه‌م له‌به‌ر زۆرى بابه‌ت و شیكارى نوسراو بڵاوكراوه‌ ده‌رباره‌ى زمانى جه‌سته‌ى كاندیده‌كانى ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌.
_ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین بڵێن كانیده‌كان له‌ ژیر فشارى قسه‌ و ووته‌ى یه‌كتردان،  بۆیه‌ زیاتر نیشانه‌ى نه‌رێنیان به‌سه‌ردا زاڵه‌، چونكه‌ ئه‌وان كێبڕكیێ سه‌ختى یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ سیفه‌تى توڕه‌بوون و هه‌ڵچوون و بێزارى  نیشایه‌كى دانه‌بڕاوه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ى هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه‌.
_ زمانى جه‌سته‌ى كاندیده‌كان، له‌ حاڵى ته‌نیایدا باشتر و هێمنتر و ئه‌رێنی ترن،  به‌راورد به‌وه‌ى  له‌ سه‌رنگه‌ى یه‌كتردابن و به‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر پرسێك و دژى یه‌كتر و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كتر، دیبه‌یت بكه‌ن.
_ ده‌كرێـت نیشانه‌ گه‌له‌كانى وه‌ك (گه‌ستنى لێو،گرژكردنى برۆ، ڕووانینى توڕه‌ ئامێزانه‌، ده‌ستگرتن له‌ شێوه‌ى بۆكس، گیركردنى دانه‌كان له‌یه‌كتر و جوڵاندنى زۆرى ده‌سته‌كان ).... هتد. له‌و ئاماژه‌ له‌یه‌كچوانه‌بوون كه‌ به‌سه‌ر زمانى جه‌سته‌ى هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وتن.
_ ئه‌و لێكدانه‌وه‌ و شیكاریانه‌ى من كردوومن،  لیكدانه‌وه‌ى ورد و پوخت و كۆتایى نین، ئه‌وه‌ى باسكراوه‌ وه‌رگرتنى چه‌ند حاڵه‌تێك بووه‌ له‌ كاتى دیبه‌یت كردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاندیده‌كان، نه‌ك حكومدانى كۆتایى به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ركه‌وتنه‌كانیانه‌وه‌ له‌ هه‌موو كات و شوێنێكى جیاوازدا، به‌م شێوه‌یه‌ به‌ به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیى و وێنه‌وه‌ ته‌نیا شیكاریم بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكى دیاریكراوى هه‌ر یه‌كێكیان كردووه‌.
_ شیكارییه‌كانى من بۆ خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانه‌، چونكه‌ بڕوام وایه‌ ناسینى خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانى به‌رامبه‌ر گرنگتر وپێویستره‌ له‌ نیشانه‌ و هێما ئه‌رێنیه‌كان، چونكه‌ باشتره‌ مرۆڤ له‌ نیاز و مه‌به‌ستى نه‌رێنى به‌رامبه‌ر تێبگات، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ له‌ دواجاردا ئاسه‌وارى خراپ به‌جێده‌هێلێت، بۆیه‌ كارى من به‌ پله‌ى یه‌كه‌م ده‌ستنیشانكردنى خاڵه‌ لاوازه‌كانى كاندیده‌كانه‌، نه‌وه‌ك لایه‌نى دیكه‌.
_ كاندیده‌كانى كۆمارییه‌كان ژماره‌یان زۆر زیاتربوو له‌ كاندیدى دیموكراته‌كان، وه‌ به‌گشى كاندیدى كۆمارییه‌كان شه‌ڕانى تر و توڕه‌تر و بێزارتر ده‌رده‌كه‌وتن، به‌راورد به‌ كاندیده‌ دیموكراته‌كان، چونكه‌ ئه‌وان باشتر هه‌وڵى كۆنتڕۆلكردنى خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كانى سه‌ر جه‌سته‌یان ده‌كرد، به‌ڵام كۆمارییه‌كان كه‌متر گنگیان به‌ خۆكۆنتڕۆڵكردن ده‌دا.
_ سه‌رجه‌مى كاندیده‌كان له‌ سه‌ر لیستى كۆماریى و دیموكراته‌كان، ژماره‌یان (23) كاندید بوو، من شیكاریم ته‌نیا بۆ (16) كاندید كردووه‌، چونكه‌ كاندیده‌كانى تر هێنده‌ به‌هێز و ناسراو نه‌بوون، بۆیه‌ باسكردن و شیكارى كردنیانم به‌ پێویست نه‌زانى، به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌ته‌واوى ئه‌م دوو به‌شه‌دا، به‌ شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ باسى زمانى جه‌سته‌ى (هیلارى كلینتون و دۆناڵد ترامپ) م نه‌كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وان زیاتر له‌ هه‌موو كاندیده‌كانى تر به‌هێزتر و ناسراوترن، به‌ده‌رله‌وه‌ى هه‌ر ئه‌م دوو كاندیده‌ بوونه‌، دوو كاندیدى كۆتایى له‌سه‌ر لیستى پارتى كۆماریى و دیموكراته‌كان، بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌ به‌شێكى سه‌ره‌به‌خۆ له‌ داهاتوودا باس ده‌كه‌م، له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن ناو و وێنه‌ى سه‌رجه‌م كاندیده‌كان ببینن:
 http://www.rollingstone.com/politics/news/us-presidential-election-candidates-2016
_ ده‌توانیین بگه‌ین به‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ى، كه‌ زۆرینه‌ى كاندیده‌كان كه‌م یان زۆر، له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و توڕه‌بوون و ئاماژه‌ تونده‌كانى (دۆناڵد ترامپ)ده‌ترسن، به‌شێكى كه‌میان ده‌توانن به‌رهه‌ڵستكارى بكه‌ن و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى بن، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان به‌ته‌واوى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ودا شڵه‌ژاون، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێن (ترامپ) یه‌كه‌مین كاندیدى توڕه‌ وتوند ئامێزى ناو سه‌رجه‌م كاندیده‌كانه‌.
_له‌چه‌ند شوێنێكدا پشتم به‌ستووه‌ به‌ داتاكانى ماڵپه‌ڕى (پۆلیتى فاكت)، كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌ به‌ پشكنینى (ڕاستى و درۆكردنى لێدوانى سیاسیه‌كان)، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ شیكارى بۆ لێدوانى زۆرینه‌ى سیاسیه‌كان و سه‌رجه‌مى كاندیده‌كانى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كردووه‌، ڕێژه‌ى ڕاستى بوون و درۆبوونى لێدوانه‌كانى هه‌ریه‌كێكیانى دیارى كردووه‌، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ ڕوانگه‌ى زمانى جه‌سته‌وه‌ ئه‌م كاره‌ ناكات، شیكارییه‌كانیشى سه‌ر به‌و مه‌جاله‌ نین، به‌ڵام من وه‌ك یاریده‌یه‌ك و نزیكیه‌ك له‌ باسه‌كه‌ى خۆم دوجار داتاكانیم به‌كارهێناوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure