ده‌ربه‌ندیخان
1063 جار بینراوە 6/7/2015 10:15 PM

ڕێژه‌ى زۆرى گه‌نجانى ده‌ربه‌نديخان به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ڕۆن..



سنور ميديا - به‌رزان تۆفيق 

له‌ ژێر ناونيشانى جێهشتنى وڵاته‌كه‌مان ئه‌ركێكى نيشتمانيه‌ ڕێژه‌يه‌كى زۆرى گه‌نجانى  ده‌ربه‌نديخان شاره‌كه‌يان جێده‌هيڵين ..
ماوه‌كى زۆره‌ گه‌نجان به‌هۆى بيزارى و بيكارى ,و چه‌نده‌ها كێشه‌ى تر وڵاته‌كه‌يان جێده‌هێڵن و ڕوو ده‌كه‌نه‌ وڵاتانى ئه‌وروپا به‌تايبه‌ت گه‌نجانى ده‌ربه‌نديخان له‌م بابه‌ته‌دا پشكى شێريان  به‌ركه‌وتووه‌ , شايه‌نى باسه‌ چه‌ند گه‌نجێكى ده‌ربه‌نديخان ئێستا له ‌زيندانى كۆرين تۆسن له‌ وڵاتى يونان , وه‌ وڵاتى‌ يونان  په‌نجه‌ مۆر به‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌كات كه‌ ڕوو ئه‌كه‌نه‌ وڵاته‌كه‌يان و زيندانى ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ڕۆشتنه‌ وڵاته‌كانى تر په‌نجه‌ مۆره‌كيان ئاشكرا ده‌بێت و ده‌يان نێرنه‌وه‌ وڵاتى يونان , وه‌ زۆربه‌ى زيندانيان بۆ ماوه‌ى 3 مانگ ئازاد ناكرێن , به‌ڵام له‌ ئێستا يا گه‌نجان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر ئه‌م شه‌پۆله‌ ڕه‌واج پێدانه‌ى كۆچى ناياسايي و قاچاخ   ئه‌مانه‌ى ئه‌م ڕێگه‌يان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكيان له‌ ڕێگه‌دا تيادا ده‌چن و بێسه‌ر و شوێن ده‌بن , ئه‌وانه‌شى كه‌ گه‌شتوونه‌ته‌ جێ زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆريان بێ به‌رنامه‌و كه‌يسى به‌هێزيان نيه‌ تا مافى په‌نابه‌ر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن پرۆسه‌ى به‌خشينى په‌نار له‌ هيچ وڵاتێكا وه‌كو پێشتر نيه‌ هه‌مووى سه‌خت بوون .%99 ى ئه‌م په‌نابه‌رانا جواب وه‌رناگرن دواتر گيرۆده‌ ده‌بن مافى كار كردن و سۆشيال و ته‌ندروستى  و شوێنى مانه‌وه‌ شموليان ناكات ,ناتوانن هاوسه‌گيرى بكه‌ن يان ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ يان ده‌بێ به‌ قاچاخ ئيش بكه‌ن .


هاوڵاتيه‌ك بۆ سنور ميديا دوا و وتى : سەبارەت بەکۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە لەوانە ئەو بارە ئاڵۆزەی کوردستانی تیایە کە پڕە لە قەیران ، گەنجی ئێستاش وا ڕانەهاتوە لەگەڵ ئەم جۆرە قەیرانانەدا بتوانێت بژی چونکە ئەوانەی دەڕۆن زۆربەیان ساڵەکانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوویان بیرنیە یان لەدایک بووی نەوەدەکانن بۆیە کاتێک هاتینە ساڵەکانی دووهەزار بەدواوە ژیانی کوردستان زۆر ئاسایی بوو دەتوانم بڵێم زۆریش خۆش بوو ، بۆیە گەنجانی ئێستا بەم قەیرانانە ڕازی نابن و کوردستان بەجێ دەهێڵن، هەندێک دەڵێت قەیرانی دارایی و داعش هۆکارە بەهیچ شێوەیەک ڕاست نیە چونکە ئەوەی باری دارایی باش بێت و خراپ بێت هەردەڕوات گەنجانی کورد زۆر لەوە ئازاو دلێرترن کە بەهاتنی داعش ئەمان کوردستان بەجێ بهێڵن، یەکێکی تر لەهۆکارەکان چاولێکەریە کورد بەگشتی ئەم چاولێکەریەی هەیە دوو کەس شتێک بکەن بەدوایاندا سەد کەس ئەو کارە دەکەنەوە دڵنیام هەمووی مانگێکی ترە ئەم چون چونە نامێنێت بەمەرنێک باری کوردستان تۆزێ سەقامگیربێت.


خاوه‌نى نوسينگه‌يه‌ك  بۆ سنور ميديا دوا وتى :گه‌نجانى كوردستان بۆيه‌ بێزارن له‌م وڵاته‌دا هۆكار زۆرن  وه‌كو ئابورى نه‌بوونى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى و ش ه‌ڕى داعش و چه‌نده‌ كێشه‌ى تر , وه‌ خه‌ڵكى له‌ڕێگه‌ى نوسينگه‌وه‌ بليت ئه‌بڕن تا ئه‌گه‌نه‌ ئه‌سته‌مبوڵ , هاوڵاتيه‌كان منداڵى  تێدايه‌ 17 ساڵه‌  وه‌ خێزانيشى تێدايه‌ , هه‌ر له‌م نوسينگه‌ى ناوبراو له‌ماوه‌ى 6 مانگدا نزيكه‌ى 400 هاوڵاتى كۆچى كردووه‌ . 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure