مەحمود عەبدوڵا
110 جار بینراوە 12/10/2016 09:36 AM

هەرێمی بێ عەقڵی



 

ئەوەی کە کۆمەڵگایەک بەهۆی پێویستی ئاسایش پاراستنی سامانەکەی بچێتە ژێر باری حکومەتێکەوە شتێکی گونجاوە؟بەڵام ئایا لەوە کۆمیدیتر هەیە کە ئەو حکومەتە لەکۆمەڵە دزێک پێک هاتبێت؟
ئەم دەسەڵاتە" وەک لەشفرۆشێک کە دڵنیایە پاکیزەیی بۆ ناگەڕێتەوە ،و دڵنیایە کە کە متمانەی بۆناگەڕێتەوە،بۆیە بەدڵنیاییەوە بەردەوام دەبێت،دەسەڵاتی کوردی لە کەسانێک پێک هاتووە ،کە ڕۆژانێک خاکیان فرۆشتوە،ڕۆژانێک کارگەو شۆڤڵ و کەل و پەلی دروستکردنی بەنداو ...،ئەمڕۆش نەوت تاڵان دەکەن،ئەوان باش دەزانن کە ئێستا دەبوایە جێگایان زیندان بوایە ،،ئەگەر یاسا سەر وەربوایە.بۆیە ئەوان هەرگیز ناچنە ژیر یاساو هەرگیز هەوڵی ئەوەنادەن یاسا سەروەربێت ئەوە شتێکە بڕاوەتەوە بۆهەر کەسێک هۆشی هەبێت.


لەدنیادا کۆمەڵگایەک نییە هێندە نەزۆک بێت،کە جگە لە گروپێکی مافیایی نە بێت بۆ ئەوەی حوکمڕانی بکەن،مەگەر ئەوەی ئەو کۆمەڵگایە لە ژێر دەسەڵاتێکی چەتە و تاڵانچی سەفسەتە باز دابێت. ئەوترێت یەک گرام کردار ،لەتەنێک قسە باشترە ،ئەوان هەزار تەن قسە هەڵدەڕێژن بێ ئەوەی یەک گرام عەمەلیان هەبێت.بۆیە کۆمەڵگا دەبێت لەوە تێبگات کاتی گفتو گۆش بەسەر چووە ئێستا لە باتی تەنێک قسە پێویستە یەک گرام هەڵوێستتان هەبێت وکۆتایی بە و گەمژەییە بێنن کە چارەگە سەدەیەکە گروپە دەسەڵات دارەکان بەردەوامی پێدەدەن.


کارو کرداری ڕۆژانەی ئەمدەسەڵاتە هێند نا لۆژیکیە گەر بەلۆژیک لێکی دەیەوە گێژ دەبیت،هێندەی ئەوان،ئەوان فڕیان بەسەر حوکمڕانی و سیاسەتەوە نییە،بەڵام لەدزی دا،لەتاڵانیدا شان،ئەوان لە جیاتی شای وڵات بن،پێویستە وەک شا مافیاو شا دز دیاری بکرێن.رائل دەڵێت:"هەندێک کەسبۆئەوە دروست بون کە ببنە لاقی کۆمەڵگا بەڵام لەمێشکی کۆمەڵگا سەر دەردێنن"ئێستا لە هەرێمی کوردستان کە سانێک خۆیان لە سەری کۆمەڵگا هێناوەتە دەر کە بەڕاستی دەبوو لاقی کۆمەڵگا بونایە،کەسانێک کە جگە لەدزی و چەواشەکاری و دەرد شتێکیان نییە پێشکەشی کۆمەڵگای بکەن.ئاخر ئەگەر ئەوان لاق نین و لە مێشک سەریان دەر نەهێناوە،چۆن هێندە بێباکن بەرامبەر بە پەروەردە و خوێندن لە م وڵاتە! وەک نەعامە سەریان خستۆتە ناو خۆڵەکەو بێ هەڵوێستن بەرامبەر داواکاری خەڵک.ئەوان هێشتاش چاوەڕوانی ئەوەن بێ دەنگ بین بەرامبەر گەمژەیی سیاسییان و ئومێدیان وایە خەڵک چاو لەدزییەکەیان بپۆشێت و تەنها بە مانەوە لەژیان ڕازی بێت.ئەوان خوێندەوارێکیان دەوێت کە وەک کۆمپیوتەر لەبەردەستیان بێت و بەکاری بهێنن،خوێندەوارێکیان ناوێت هۆشی هەبێت.بۆ ئەو مەبەستە هەزاران دۆلار دەبەخشن بۆ کەسانێک کە لە دەربارەکەیاندا زیهنیان دەفرۆشن و وەک کۆیلەی تمام عەریار لە خزمەتیان دان،چ سوکایەتییەک بە خاک و نیشتیمان و خەڵک دەکرێت ئەو ڕۆبۆتانە هەست و غیرەت و ویژدانیان ناجوڵێت و هێشتا خەریکی کاسەلێسین ،بەڵێ ئەوانە بۆ ئەو کارە امادەکراون،ئەوە سیفەتی هەموو دەسەڵاتێکی چەتە و دیکتا تۆرە تا کۆمەڵێک مشە خۆر لەدەوریان کۆبێتەوە و شەڕی کۆمەڵگای بێبکەن و کورسیەکەیان قایمتربێت.ئەوکارەی ئەو دەربارانە ڕەنگە ئەمڕۆ بە کۆمپیوتەرێک ئەنجام بدرێت ،ئاخر ئەگەر ئەوان هۆشیان هەبوایە و و بەڕاستی لێزان و کارزان بونایایە دەیان توانی طرحێک پڕۆژەیەک پێشنارێک بکەن،بەڵام لەڕاستیدا ئەوان تە نها ڕۆڵی کۆیلەیەک دەبینن.شتێک نییە لەم وڵاتە ناوی قەیرانی دارایی بێت سەر چاوەی قەیرانە کە هۆش و عەقڵە،بەکەسانی بێ هۆش و بێعەقڵیش چارەسەر نادۆزرێتەوە.لە هەر کۆمەڵگایەک عقڵ ئیش بکات زیاتر لە چارەسەرێک هەیە بۆ کێشە و قەیرانەکان بەڵام لە کۆمەڵگایەک عقڵ ئیش نەکات تەنانەت یەک چارەسەریش نادۆزرێتەوە، خۆی ئەوە دەلالەتی بێ عەقڵی دەسەڵات دارانی ئەم هەرێمەیە کە ڕۆژانە جگە لەسەفسەتە شتێکیان نییە پێشکەشی کۆمەڵگای بکەن،بەڵێ ئێرە هەرێمی بێ عەقڵییە..من لافی ئەوە لێنادەم کە زۆر عەقڵ بم،بەڵام دەزانم کە ئێوە زۆر گەمژەن

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure