ته‌لار له‌تيف
1362 جار بینراوە 1/10/2016 09:19 PM

ته‌لار له‌تيف تايبه‌ت له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگه‌كان بۆ سنور ميديا ده‌دوێت



سنور ميديا _  وشيار محه‌مه‌د

په‌يامنێرى سنور ميديا ( وشيار محه‌مه‌د ) , چاوپێكه‌وتنێكى تايبه‌ت له‌گه‌ڵ( ته‌لار له‌تيف ) په‌رله‌مانتارى يه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام داوه‌ له‌سه‌ر چه‌ندين پرسى گرنگ.

خوێندنەوەی تەلار له‌طیف وەک یاسا ناسێک بۆ بارودۆخی ئێستای کوردستان لەڕوی یاساییەوە؟

 

ته‌لار له‌تيف: ئەم دۆخە نەخوازاوەی هەرێمی کوردستان جێگای قبوڵ کردن نییە و قبوڵیشمان نەکردووە.بەدڵنیایەوە پەک خستنی پەرلەمان کاری گەری سلبی لەسەر لیژنەکانیش داناوە بەبێ جیاوازی،بەتایبەتی لیژنەی یاسای.


پ-کەواتە چیتان کردووە وەک لیژنەی یاسای بۆ گێڕانەوەی سەروەری بۆ یاسا؟

ته‌لار له‌تيف : پێشتر کۆمەڵێ یاسامان پێشکەشکردووە کەتیایدا یاساکان بۆ خزمەتی سەروەری یاسابوون هەندێکیان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە،بەڵام ئەوەبوو پەرلەمان پەکخرا،وەلەئێستاشدا هەوڵێکی جدی هەیە بۆکۆبوونەوەی ئاسای پەرلەمان ئەویش لەڕێگەی یاداشتێکەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لەئێستاشدا لەهەوڵی کۆکردنەوەی واژۆین بۆ ئەوکارە.

 

پ-ئایا پاردی دیموکراتی کوردستان چی هەڵوێستێکیان هەیە لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە؟

 

ته‌لار له‌تيف :ئەم پڕۆژەیە لەدژی کەس نیە و پێویستە لەسەرمان وەک پەرلەمانتاران هەوڵی جدی بدەین بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان،من دڵنیام سەرجەم پەرلەمانتاران بە پەرلەمانتارانی پارتیشەوە دەیانەوێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە.پارتەکان بێ باکن و تائێستاش ئامادەنین لەسەر مێزیک کۆببنەوە و پێویستە ئێمە هەوڵێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بدەین.

 

لەپرسیاری ئێمەدا ئایا تاچەند دڵنیان لەسەرکەوتنی پڕۆژەکە کە بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادەکراوە؟

 

لەوەڵامدا پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی سەوز ڕایگەیان با بێ هیوانەبین و لەڕوی ئەرێنیوە بڕوانینە قۆناغەکانی ئایندە،ئەگەر لایەنەکان سوربونی پەرلەمانتارەکان ببینن،ئەوائەوانیش جدی تر دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.تاچەند یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قایلی یاسابووە کەجەنابتان وەک یاساناسێکی ئەو حیزبەڕۆڵ دەبینن؟ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بناسێت دەزانێت کەچەندە یەکێتی پاپەندبووە بەیاساوە،پەرلەمانتارەکەی یەکێتی بەڵگەی دەستاودەست کردنی پارێزگای سڵمانی و،ئازادی خۆپیشاندانی لەزۆنی سەوزدا بەنمونە دێنێتەوە.


پ-چیتان کردووە بۆگێڕانەوەی دەسەڵات بۆ دادگاکان؟

پێویستەپۆلیسی دادوەری(شرط ق ظاءی)جیابکەینەوه لەوەزارەتی ناوخۆ،بەم شێوەیە زیاتر دەسەڵات بۆدادگا(قظاء)،لەئێستادا ناکرێت ڕەخنە لەدادوەروو داواکاری گشتی بگرین بەوەی تاوانباران دەست گیرناکات،بەڵک و لەێستادا کاری وەزارەتی ناوخۆیە،هەوڵمانداوە کەئەم کێشەیە چارەسەر بکەین و لەهەوڵی بەردەوامیشدا دەبین.

 

پ-ئایا لەهەرێمی کوردستاندا کێشەی یاسامان هەیە یاخود جێبەجێکردنی یاسامان؟

 

ته‌لار له‌تيف :هەندێ لەکەلێنەکان کەبۆتەهۆی ناڕەزای خەڵک بەشێکی بۆ خراپی یاساکان دەگەڕێتەوە،کەمێژۆکەیان بۆ ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوەو پێویستە یاساکان بگۆڕین و بەڵێ بەشێکی تریش جێبەجێنەکردنی یاساکانن،ئەمەش بەوشێوەیە چارەسەر دەکرێت کە ئەنجومەنێکی سەربەخۆی دادوەری دروست بکرێت.،لەکاتی خلوقاتدا ئەم ئەنجومەنە کاری خۆی دەکات و دەرئەنجام خلوقاتەکان کەم دەبێتەوە.ئێمەلە هەرێمێکدادەژین کەتائێستا باوەڕیان بەسەروەری یاسا نییە.

 

ئایا چەند هەوڵتانداوە بکۆڵنەوە لەداهات و لێپرسینەوە لەوکەسانوی کەئەمبارودۆخەیان خوڵقاندووە؟

 

ته‌لار له‌تيف: لێپرسینەوە و بەدواداچون ئیشی لیژنەکەمان نییە،لەپرسیاری ئێمەدا لێ پرسینەوەو دادگای ئیشی ئێوەنیە کە لە ئێستادا شەقامی ناڕازی داوای دەکات؟!!لەوەڵامدا پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دڵنیای دا کەئەوکارانە بۆلیژنە پەیوەندی دارەکان دەگەڕێتەوە کەئەوانیش لیژنەی دارای و سامانەسروشتییەکانن بەپلەی یەکەم دواتر لیژنەی یاسای بۆ زیاتر شەفافی لەداەاتدا،وەبۆدادگای کردنی تومەتباران ئەمە لەتوانای دادگاکاندایە کەلەڕێگەی لیژنەکانی نەزاهە و داواکاری گشتی بەڵگەکان ئاڕاستەی دادگاکان دەکەن،

وەئێمەش وەک پەرلەمانتاران و لیژنەی یاسای لەهەوڵدابوین لەکاتێکدا ئەگەر هاتوو وەزیرێک هاتە پەرلەمان و پەرلەمانتاران باوەڕیان بەوەڵامەکە نەبوو بە پەنجا زائید یەک متمانەی لێوەربگیرێتەوە،کە لەئێستادا پێویستمان بە٧٤ دەنگ هەیە بۆ ئەوەی متمانە لەوەزیرێک وەربگرینەوە،کەئەمەش بەگوتەی ئەوان کارێکی زۆر قورسە.،بەڵام ئەوەبوو پەرلەمان پەکخراو هەموشتێک وەستێندرا،

 

پەرلەمانتارەکەی یه‌کێتی زیاتر بۆ سنورمیدیا دواو وتی ئەو بیرۆکە هەلەیە کە پێی وایە ئەمکارە بۆلێدەنە لەکەس و لایەنێک،بەڵک و ئەمەتەنها بۆگێڕانەوەی ڕۆڵی راستەقینەی پەرلەمانە و خەڵکیش هەرئەمەی دەوێ کەخاوەنی پەرلەمانێکبێت چاودێر بێت و بتوانێ متمانە لەوەزیرو لێپرسراوانی کەمتەرخەم وەربگرێتەوە.

 

پ-ئەم قسەی ئێوەلەکاتێکدایە کەپێشئەوەی پەرلەمان پەک بخرێت نێچیرڤان بەرزانی ڕای گەیاند کەئامادەنییە وەزیرەکانی بنێرێتە پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە ئایا بۆچی هەڵوێستی پەرلەمان هەڵوێستی ئەوتۆی نەبوو؟

 

ته‌لار له‌تيف : نەخێر ئەوبڕیارە نوسراو نەبوو بوڵک و بەشێوەیەکی زارەکی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوقسەیەی کردبوو،دەبوو لەوکاتەدا لایەنەکان هەڵوێستی جدیان هەبوایە هەڵوێستی،کە بەداخەوە نەیان بوو. ئێمەش وەک پەرلەمانتارانیش یاداشتی فەرمیمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کرد بۆ بانگێشت کردنی وەزیر ،بەڵام دوبارە پەکخستنی پەرلەمان کەبڕیاری لایەنێک بوو شکستی بەو هەوڵانەش هێنا.

لەپرسیارماندا دەربارەی ١٩ی اب کە ئەبووبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند ئەگەر ئێمە واتە یەکگرتوو بچووینایەتە ژورەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە یه‌کیتی نیشتیمانی و کومەڵی ئیسلامی دەهاتنە دەرەوە بۆئەوەی نیسابی یاسای تەواو نەبێت:

 

لەوەڵامدا تەلار لطیف سەرسوڕمانی خوی لەوقسەیە نەشاردەوە و وتیان گومانمان هەیە کەبەڕێزیان واتە ئەبووبەکر هەڵەدنی ئەوقسەیان کردبیت،وتیشیان حیزبەکەمان سەروەری تەواویان پێداوین لەپەرلەماندا بەمەرجی بڕیارەکان لەبەرژەوەندی خەڵک و لەچوارچێوەی یاسادابێت.ئەوگوتەیەی بەڕێز ئەبوو بەکر هەلەدنی لەگەڵ ڕێزمدا ڕەت دەکەمەوە.


پ-ئایا یاسای بوو کەڕێگەتان بەبزوتنەوەی گۆڕان نەدات پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت؟


ته‌لار له‌تيف : لەڕوە یاساییەکەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی دەنگی پێویستی ئەندامانی ئەنجومەن بەدەست بهێنێت،وەئێستاش دەلیلمان دەستاودەست کردنی پارێزگاردا بوو لەلایەن یەکێتی نیشتیمانییەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان سەرەڕای ئەوەی کەلەئێستادا گرفتی بۆدروست کراوە ئەویش بەهۆی سەرۆکی پێشووی کوردستان،کەماوەکەت بەسەرچووە و لوئێستادا پارێزگار نوێ پێویستی بەمەڕسوم هەیە.

 

پ-ئایا قسەتان چییە لەسەر لێدوانێکی محمود سنگاوی کە ڕایانگەیاندبوو باڵێکی نێو یەکێتی نەیانویستووە پارێزگاری سلێمانی بدرێتە هەڤاڵ ئەبوو بەکر بەڵام ئێمە قبوڵمان نەکردووە؟

لەوەڵامدابێئاگای خۆیان لەولێدوانەی بەرپرسی گەرمەسێری یکێتی نیشانداوو، بەپێکەنینەوە ڕایانگەیاند کەبچن لەخۆیان بپرسن.ئەمەلە کاتێکدایە تەلار لطیف لەبەشێکی زۆری پرسیارەکان کەپەیوەندییەن بەناوخۆی یەکێتییەوە هەبووبێ بەپاساوی ئەوەی ئاگادارنیم پرسیار لەخۆیان واتە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی یکتی بکەن و پەیوەندی بەمنەوە نیە ئامادەنە بوون قسەلەسەر ئەوبابەتانە بکەن.


دەربارەی یه‌کێتی ژنان و ئەولێدوانەی تەلار لطیف کەبەشێک لەهاوڵاتیانی نیگەران کردبوو ڕایگەیاند عورف و دین تێکەڵ کراوە هەندێ جار ڕەخنە لەعورف دەگریت کەیەکێکە لە بنەماکانی یاسادانان ئەوا بەشێک لەوکەسانەی مولتەزیمن بەئاینی ئیسلام ڕەخنەو ناڕەزای دەردەبڕن،کێشەی ئێمە میرات و فرەژنییە،وەڕایان گەیان ئێمە لەگەڵ فرە ژنیانین.لەدینیشدا دەڵێ دەبێت عەدالەت بیت ئەوکات دەتوانت ژنی دووەم و زیاتر بێنیت،کەئەو عەدالەتە بەگوتەی پەرلەمانتارەکەی کێتی کەمە،ئەم فرە ژنیەش بۆتە هۆی خیانەتی زەوجی و لەشفرۆشی،وەباک کەژنی دووەم و زیاتر دەهێنێت نەفەقەی ئافرەت و منداڵەکان نادات کەئەمەش گرفتێکی دیکەیە.

 

تەنانەت ئەوانەیلەحیزبە ئیسلامییەکان نزیکن یاخود لەناو حیزبە ئیسلامییەکاندان هەرکات ژنی دووەمیان بەسەر هاتبئت یەکسەر لەدرگای دادگاکانیان داوە.

 

وەپەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی سەوز ئەوەشی ڕاگەیاند حاڵەتەکانی خیانەتی زوجی و لەشفرۆشی زۆر زۆر زیادی کردووە،هۆکارەکەشی ئەمقەیرانە داراییەیە.


کۆتا پرسیاری سنوورمیدیا لەپەرلەمانتارەکەی یه‌کێتی و ئەندامی لیژنەی یاسای ئەوەبوو لەهەوڵدابوون بۆداخستنی سایت و ماڵپەڕە سێکسییەکان بەچی دەرئەنجامێک گەیشتن؟

 

ته‌لار له‌تيف : پڕۆژەیەک هەبوو بەڵام نەبووەتەبڕیار بۆداخستنی ئەوماڵپەڕانەی کەلەتوانای حکومەتدایە،هەندێکی ناتوانرێت دابخڕێن یاخود قەدەغەبکرێن لەبەرئەوەی لەتواناو دەسەڵاتی ئێمادا نییە و جیهانییە،وە دوبارە بەهۆی پەکخستنی پەرلەمانەوە ئەوپڕۆژەیە وەستێندرا.

 

912181102016_14502029_n.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure