خۆپيشاندانى سلێمانى
243 جار بینراوە 27/9/2016 09:31 PM

ورده‌كارى خۆپيشاندانى ئه‌مڕۆى سلێمانى



سنور ميديا _ وشيار محه‌مه‌د

لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی بەشێکی زۆر لە،چین وتوێژەکان بەشدارببون کەمامۆستایان و تەندروستکاران وفەرمانبەران و بەڕێوبەرایەتی مین و...هتد لەخۆدەگرت .داواکاری سەرجەمیان گوڕانکاری لەڕێژەی پاشەکەوت بەئاڕاستەی کەم کردنەوەوو،پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا،کەبەشێک لەخۆپیشاندەران هوتافی بڕوخێ یان دەکێشا،بەشێکی خوپیشاندەران وپەرلەمانتاران بۆ سنوورمیدیا دوان
ماموستایەکی ناڕازی:گرنگی ئەم خوپیشاندانانە لەوەدایە کەبەدەساڵاتداران دەوترێت ڕازینین لەم بارودۆخەو قبوڵی ناکەین.


لەهەمانکاتدا ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ڕایان گەیەند لەمەودوا ڕێگەنادەین بەرپرسان و پەرلەمانتاران وکادیرانی حیزب قسەبکەن چونکە ئەم مەیدانە جێی ئەوانی تیادا نابێتەوە تەنها مەگەر بەشیوەی هاوڵاتی بەشداربن لەخوپیشاندانەکان.

 

یەکێک لەڕێکخەری خۆپیشاندانەکان بۆ سنورمیدیا ڕایگەیان کەسوردەبین لەسەر خوپیشاندان وناڕەزاییەکان تائەوکاتەی وەڵامی داواکارییەکانمان دەدرێتەوە،هەرشتێکی نەخوازراو ڕوبدات ئەوا بێشک حکومەت لێی بەرپرسیارە.

 

یەکێک لەفەرمانبەران لەشارەوانی سلێمنی ڕای گەیاند کەپارەی جەژنانەمان لەعێراقەوە بۆ هاتووە بەڵام بۆمان سەرف نەکراوە،لەکاتی بەدواداچونماندا بوو مدیریەت پێیان وتوی کەشی وانە بووە کە ئەمە لەکاتێکدایە هەموو ساڵێک ئەوپارەیان وەرگرتووە،بەگوتەی ئەوان ئەوە گەورەترین غەدرە کەلێمان کراوە.

 

هەورامان گەچێنەی:ناڕەزاییەکانی خەڵک زۆر بەرزبووتەوە،خەڵک باوەڕناکات کەئەم دۆخەنالەبارە دروسکراو نەبێت،وەوتی ئەنفال وئابلوقەی ئابوری٩٠دەکان خەڵک خوی گرت لەبەرئەوەی دەیوت حکومەتی خومان نییە،بەڵام ئەمەی ئێستا حکومەتی خومانەو باوەڕیشم وایە ئەم دۆخە دروسکراوە،دەبوو ئیمە لەپەرلەمان بووینایە بەڵام بەهۆی هێزێکەوە ڕێگری دەکرێت،لەپەرلەمان و پەکخراوە بەڵام ئیمە لێرەوە لەڕیزی خوپیشاندەرانەوە کاری خومان بەردەوامی پێدەدەین،بەمەرجێک خوپیشاندانێکی مەدەنی بێت.

 

د.شێرکۆ پەرلەمانتاری کوردستان لەوەڵامی پرسیارێکی سنوور میدیا کەئایا بۆچی میدیای فەرمی بزوتنەوەکەتان ڕەخنەی لێدەگیرێت کە بێ دەنگە لەئاستی خۆپیشاندانەکان؟ڕەتیان کردەوە میدیای حیزبەکەی بێدەنگ بووبن و دەڵێن لەبەرەی گەلن وبێدەنگ نابن،ئەمەلە کاتێکدایە کەچەند پەرلەمانتارێکی پێشوو ڕەخنەیان لەئەدای میدیاکەیان گرتووەو دەڵێن لەئاست خوپیشاندان و گۆڕانکاریەکاندا نییە،دواتریش وتیان هیچ ئەمەلێک بۆ چارەسەر نیە تەنها چارەسەر هەڵوەشانەوەی ئەم حکومەتەیە.

 

لەپرسیاری سنوور میدیادا ئایا خوپیشاندەران گلەییان هەیە لەبزوتنەوەی گوڕان؟ئەگەر ڕەخنە هەبێت قبوڵمانە حیزب ئامڕازێکە بۆ خزمەتکردن هەمیشە حەزدەکەم ڕەخنە هەبێت کۆمەڵانی خەڵک ڕەخنەبگرن وهیچکات خوسەپاندن و دیکتاتوری قبوڵ نەکەن.

 


لەکۆتایشدا خوپیشاندانەکان لەکاتی خۆیدا کۆتای هات و دەرئەنجامیش کۆمەڵێ لەگەنجانی ناڕازی بڕیاریان دا کەبەرەو بەردەرکی سەرا بچن دەسبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش هێرش کرایەسەریان و دەسگیر کران کەدواتر بەشێکیان کەڕۆژنامەنوسانیشی تیدابوون بەهەوڵی هەردوو پەرلەمانتار سوران عومەر و علی حمە صالح ئازادکران و بەشێکی دیکەیان تائامادەکرد ئەمڕاپۆرتە ئازادنەکراون.جێگەی ئاماژەپێ کردنە بڕیارە١٠ی١٠خوپیشاندان دەست پێبکاتەوە.

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure