ئایفۆن ٧
880 جار بینراوە 16/9/2016 09:55 PM

ئایفۆنی حەوت گەیەندرایە بازاڕەکانی هەرێم



سنور میدیا _ تایبەت

كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلى ئایفۆن حەوتی خستە بازارەکانەوە و لە یەکەم ڕۆژیشدا لە هەرێمی کوردستان ئەو جۆرە مۆبایلە خرایە بازارەوە.

 

هەر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی، هێنانی مۆبایلی ئایفۆن حەوتی بەرهەمی كۆمپانیای ئەپڵی بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندرا.

 

ئایفۆنی حەوت دژە ئاوە و لەناو ئاودا کار دەکات و پاترییه‌كه‌ی دوو کاتژمێر زیاتر بەرگە دەگرێت لەچاو ئایفۆنی ٦، ئەو مۆبایلە نوێیە بە پێنج ڕەنگی جیاواز خراوەتەبازارەوە.

 

 نرخی ئەو مۆبایلە نوێیەی كۆمپانیای ئەپڵ لە نێوان 995 دۆلار بۆ هەزار و 600 دۆلاردایەو  بۆ یەكەمجاریشە كۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمێكی نوێی مۆبایلی لە ڕەنگی ڕەش خستوەتە بازاڕەوە. لە ئێستادا كۆمپانیای ئەپڵ، نوێترین بەرهەمەكانی مۆبایلی خۆی خستوەتە ڕوو كە ئایفۆن حەوت و ئایفۆن حەوت پڵەسن و بەكارهێنەرانیشی لەسەر تاسەری جیهاندا چاوەروانی كڕین و بەدەستهێنانی ئەو بەرهەمەنوێیەی كۆمپانیی ئەپڵن.

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure