گورچيله‌
346 جار بینراوە 11/9/2016 11:34 AM

چەند خۆراکێک بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە



سنور ميديا 

هەندێک کەس بە هۆی بەردی گورچیلەوە تووشی ئازارێکی زۆر دەبن، زۆربەی کات بەهۆی لێزەر یان ڕێگای ترەوە ئەم حاڵەتە چارەسەر دەکەن.

 

لەم بابەتەدا چەند خۆراکێکی سروشتی باس دەکەن کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری بەردی گورچیلە دەدەن و قۆناغی چارەسەری خێراتر دەکەن.

 

خواردنەوەی ئاوی لیمۆ : ئاوی لیمۆ خواردنەوەیەکی کاریگەرە بۆ چارەسەر و لەناو بردنی بەردی گورچیلە و کەمکردنەوەی ئازارەکەی.

 

گەڵای شلیک: ئەم گەڵایەش دەتوانێت یارمەتی چارەسەری بەردی گورچیلە بدات، ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە دەتوانن ٤٠ گرام گەڵای شلیک بکەنە یەک لیتر ئاوەوە و بۆ ماوەی ٣ تا ٤ خولەک بیکوڵێنن، دواتر ئەم گیراوەیە هەر پێنج کاتژمێر جارێک پیاڵەیەکی لێ بخۆنەوە.

 

ئاوی ڕیحان: ڕیحان یەکێکە لەو سەوزانەی کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە چارەسەری بەردی گورچیلە، ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە دەتوانن ڕۆژانە کەوچکێکی چا ئاوی ڕیحان لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵ بکەن، ئەم گیراوەیە دەبێتە هۆی خێرا کردنە دەرەوەی بەردی گورچیلە.

 

هەنار: ئاوی هەنار و دەنکەکانی بە چارەسەرێکی سروشتی دادەنرێن بۆ کردنە دەرەوەی بەردی گورچیلە.

 

کەرەوز: ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە دەتوانن پێش هەر ژەمە خۆراکێک نیو کوپ ئاوی کەرەوز بخۆنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure