ته‌نكه‌ىر نه‌وت
1985 جار بینراوە 4/9/2016 01:23 PM

سۆران عومه‌ر : حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه‌ 800 ملیۆن دۆلار پێشه‌كی وه‌رده‌گرێت



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ 800 ملیۆن دۆلار پێشه‌كی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌ فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت شه‌ش دۆلار دیار نییه‌".

 

سۆران عومه‌ر، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕايگه‌ياندوه‌ "حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه‌ 800 ملیۆن دۆلار له‌به‌رامبه‌ر فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمدا وه‌رده‌گرێت و نه‌وته‌كه‌ش به‌ چوار دۆلار كه‌متر له‌به‌غدا ده‌فرۆشن نه‌ك 10 دۆلار، بۆیه‌ تا ئێستا له‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراو له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ شه‌ش دۆلار دیار نیه‌ به‌ناوی فرۆشتنی به‌نرخی كه‌متر كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌سڵی نیه‌".

 

ده‌شڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم له‌ 1-1-2016 ه‌وه‌ گرێبه‌ستێكی نه‌وتی كردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤیتۆڵ، به‌ڵام ڤیتۆڵ ناتوانێ واژۆی گرێبه‌ستی كڕینی نه‌وتی هه‌رێم بكات به‌هۆی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، چونكه‌ نه‌وتی به‌سره‌ی پێده‌ده‌ن، بۆیه‌ كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی هێناوه‌ به‌ناوی Waters Edge نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن".

 

ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو "به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌رێم رۆژانه‌ 600 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا مانگانه‌و پێشه‌كی 800 ملیۆن دۆلار پاره‌ ده‌ده‌ن به‌حكومه‌تی هه‌رێم!".

 

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت"ئه‌وه‌شی كه‌ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ گوایه‌ نه‌وتی هه‌رێم به‌ 10 دۆلار كه‌متر ده‌فرۆشرێت ڕاست نیه‌، به‌ڵكو‌ نه‌وتی هه‌رێم به‌ چوار دۆلار كه‌متر له‌نرخی نه‌وتی عیراق ده‌فرۆشرێت، ئه‌و شه‌ش دۆلاره‌ی دیكه‌ تا ئێستا نازانرێت چی لێده‌كه‌ن! ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ وا نیه‌ ته‌حه‌دای ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم نه‌وت و گاز ده‌كه‌م، فه‌رموون گرێبه‌سته‌كه‌ بخه‌نه‌ڕوو".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure