جه‌رابلوس
449 جار بینراوە 25/8/2016 12:03 PM

گرنگی ستراتیجی پرۆسەی ئازادکردنی جرابلوس لەدەستی داعش بۆ تورکیا چیە؟



سنور ميديا _وەرگێڕان/سۆران نەریمان

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە ٢٤-٨،تورکیا پرۆسەی سەربازی هاوبەشی لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانی دژی داعش دەست پێکرد بۆ وەدەرنانی چەکدارانی داعش بوو لە شاری جەرابلوس و ڕۆشتە ناو خاکی سوریاوە.


ئەمە گەورەترین هێرشی تورکیا بوو بۆسەر ناوچەکانی ژێردەستی داعش لە خاکی سوریادا. بەڵام هەروەک رەجەب تەیب ئۆردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیان،داعش تاکە ئامانجی تورکیا نیە. ئەو لەو بارەویە وتی" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئێمە لە باکوری سوریا پرۆسەیەکی سەربازیان ئەنجامدا بۆ سەر چيکدارانی داعش و پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد(پەیەدە) کە مەترسین بۆسەر وڵاتەکەمان".

 


لەچەند حەفتەی ڕابردووەوە هێزەکانی تورکیا لەگەڵ شۆڕشگێڕانی سوریا خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەم پرۆسەیە. ئەنکەرە دەڵێت کە ئامانجیان لەم پرۆسەیە ئازاد کردنی جەرابلوسە لەدەستی داعش.


پسپڕێکی زانستی سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان دەڵێت" تورکیا دەیەوێت سوود لە سوپای ئازادی سوریا وەربگرێت کە لەم ناوچەیەدا چالاکی دەکەن و هێزێکی میانڕەون. لە ڕاستیدا خاڵی گرنی ئەم پرۆسەیە بۆ تورکیا ئەوە کە پێش پەیەدە ئەو ناوچانە لەدەستی داعش ئازاد بکات.


تورکیا پێی وایە کە بە ئازادکردنی جەرابلوس لەلایەن پەیەدەوە بەشێک لە سنووری وڵاتەکەیان دەکەوێتە دەست پەیەدە، ئەنکەرە هەوڵ دەدات بەهەر نرخێک بێت ڕێگە نەدات هەمان شت دوبارە ڕوبدات کاتێک لەناوەڕاستی ئەم مانگە لەچەند کیلۆمەتری شاری جەرابلوس, هێزەکانی سوریای دیموکرات "کە یەپەگە" بەشی زۆری ئەو هێزە پێکدەهێنێت توانیان شاری مەنبەج بەتەواوی لەدەستی داعش ئازاد بکەن.


گردنی جەرابلوس لە باکوری سوریا بۆ تورکیا گرنگیەکی زۆر هەیە.لەم ناوچەیەدا ڕوبەرێکی کەم بەدەستی کوردەکانەوەیە و لەڕاستیا تورکیا دەیەوێت کە سنورەکانی پاک بکاتەوە لە هێزە کوردیەکان.
دەوڵەتی تورکیا دەڵێت کە هێزەکانمان بۆ پاراستنی هەموو خاکی سوریا بۆ جەرابلوس ناردووە. لە ڕاستیدا ئەمەش بۆ بەدەست هێنانی هاوکاری دەرەکیە. نیگەرانی تورکیا لەوەیە کە کوردەکان لە سنورەکانی تورکیا دابمەزرێت.


پرۆسەی ئازادکردنی جەرابلوس لە دەستی داعش هاوکاتە لەگەڵ سەردانی "جۆ بایدن" جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ تۆرکیا، لەلایەکی تریشەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕٶژێک پێش سەردانەکەی بایدن لەگەڵ مەسعود بارزانی دیدار و گفتوگۆیان کردووە.


گٶڕانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بوەتەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە دەستبکات بە بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران و ڕووسیا.لە کاتی بەهێز بوونی بەرەی تاران - مۆسکۆ-ئەنکەرە دەبێتە هۆی لاوازی نفوزی ئەمەریکا لە ناوچەکە.

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure