رووسيا و ئێران
368 جار بینراوە 21/8/2016 10:44 PM

بۆچی ڕوسيا خاکی ئێران بەکار دەهێنێت بۆ هێڕشەکانی بۆ سەر داعش لە سوریا؟



سنور ميديا 

ڕووسیا لە مانگی ٩ی ساڵی ڕابوردوەوە بۆ پشتگیری لە بەشار ئەسەد، هێرشە ئاسمانیەکانی لە خاکی سوریاوە دەست پێکردوە، لە ئێستاشدا بۆ یەکەم جارە بەدرێژای ئەم ساڵە کە پێگەی سەربازی و خاکی وڵاتێکی تر بەکار دێنێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەو هێرشانە ئەویش وڵاتی "ئیران"ە.


ئێرانیش بۆ یەکەم جارە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ەوە ڕێگە بە وڵاتێکی تر بدات کە پێگەی سەربازی و خاکی وڵاتەکەی بەکار بهێنێت.


ئەمکارەش بەرژەوەندی تاکتیکی و لۆجستی بۆ ڕووسیا هەیە. هەم دەبێتە هۆی ئەوەی هێرشەکان کاتێکی کەمتر بخایەنێت هەمیش دەتوانێت ژمارەیەکی زیاتر بۆمب بەکاربهێنێت،بەڵام بەرژەوەندیە سیاسیەکانی ئەم کارە بۆ هەردوو وڵات زیاترە لە بەرژەوەندیە تاکتیکی و لۆجستیکیەکەی.


بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا سیاسەت مەدارانی هەردوو وڵات چەندین جار سەردانی یەکتریان کردووە.بۆ هەردولایان وەک و دووهاوپەیمانی دێرینەی دیمەشق کە دەیانەوێت بەشار ئەسەد لە سەردەسەڵات بمێنێتەوە، پێویستیان بە پاڵپشتی و هاوکاری یەکتر هەیە.


"علادین بروجەردی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی" لەم بارەیەوە ڕایگەیاند" چونکە سوریا لە هێڵی پێشەوەی بەرگریە تا کۆتای پاڵپشتی سوریا دەکەین و لەگەڵی دەبین".


بۆ ڕووسیا ئەمە بە واتای گەڕانەوەی بەهێزی ڕووسیایە بۆسەر شانۆی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ ئێرانیش بە بوونی لە پاڵ هاوپەیمانێکی بەهێزی خۆی کە ڕووسیایە، سەرەڕای گەشتن بە ئامانجەکانی لە سوریا هەروەها لەسەر شانۆی نێودەوڵتیش باشتر دەبینرێت.


ڕووسیا دەیەوێت ڕێگە لە دروستبوون و گەشەسەندنی گروپە ئیسلامیە سوننە مەزهەبەکان بگرێت، بۆ ئەم کارەشی پێویستی بە هاوکاری سەربازی زیاتری ئێران هەیە. ئێرانی شیعە هیچ کاتێک مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ڕوسیا نەبووە لە وڵاتانی ئیسلامی سوننە نشین لە ئاسیای ناوەڕاست.


بەم کارەش ڕووسیا بە هاوکاری ئێران و تورکیا دەتوانێت بەرەیکی بەهێز دروست بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەمەریکا لە ناوچەکە.


ئەندرۆ تبلر، شیکەرەوە لە دەزگای سیاسەتی خۆرهەڵاتی نزیک لە واشینگتۆن دەڵێ" ئەمە بۆ یەکەم جارە کە ڕووسیا هێرشە ئاسمانیەکانی لە وڵاتی ئێرانەوە ئەنجام دەدات.ئەمەش نیشانەی توند بوونەوەی کێبڕکێکانە لە سوریا،نە تەنها لە لایەنی سەربازیەوە بەڵکو لە لایەنی یەکگرتنی لەگەڵ ئێران لەسەر پرسێکی وەک و سوریا.ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەوە ببینین کە ڕووسەکان لە پرسی سوریادا خەریکی یاریەکی سیاسی باشدەکەن لە کاتێکدا کە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە دۆخی بەرگریدان لە ئێستادا".


بەم هۆیەشەوە ناکۆکیەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا درێژە ناکێشێت.ئێرانیش کە درکی بە بەهێزی ئەم بەرە سێلایەنیە کردووە و بە هۆی ئەو نزیکیە مێژوویەی کە لەگەڵ ئەنکەرە هەیەتی پێشوازی لە دوبارە ئاسایی کردنەوەیەی پەیوەندیەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا دەکات. بەم شێوەیەش هاوپەیمانیەتیەکی بێوێنە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا دروست دەبێت.

 

حسێن باغچی، مامۆستای پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە تورکیا دەڵێت" بێ متمانییەک لەلایەن تورکیاوە دروست بووە دەربارەی ئەمەریکا و ناتۆ و ئەوروپا، لە بەرانبەریشدا متمانەیەک دروست بووە لەلایەن تورکیاوە دەربارەی پۆتین، ئەمە شتێکی نوێیە لە پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتاندا.


ئێستا ڕووسیا خەریکی جێبەجێ کردنی ستراتیژە سەربازیە نوێکانی خۆیەتی. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگیری ڕووسیا، هێرشەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی پێگە سەربازیەکانی ئێرانەوە بوەتە هۆی لە ناوبردنی دوو پێگەی مەشقکردنی دەوڵەتی ئیسلامی و کوشتنی زیاد لە ١٥٠ ئەندامی ڕێکخراوە توندڕەوکان.

 

سەرچاوە/http://fa.euronews.com/2016/08/17/russia-and-iran-allied
وەرگێڕانی لە فارسیەوە/ سۆران نەریمان

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure