دیرك ڤان تیشلت |
296 جار بینراوە |
13/8/2016 02:47 PM |
|
به‌یانیه‌كه‌ی مه‌دالیای جۆدۆی برده‌وه و بۆ شه‌وه‌كه‌ی به كریكارێك دۆڕا
ئا: قادر ئیسماعیل
پۆلیسی به‌رازیلی یاریزانێكی یاری جۆدوی به‌لجیكی ده‌ستگیر كرد كه میدالیایه‌كی برونزی به‌ده‌ست هێنابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی هوتێله‌كه له‌شه‌ڕدا دۆڕا.
به پێی رۆژنامه‌ی میترۆی ئینگلیزی " یاریزانی به‌لجیكی ( دیرك ڤان تیشلت) (32ساڵ) زۆر له فه‌رمانبه‌رێكی ئافره‌ت تووڕه بوو پاش ئه‌وه‌ی وه‌ها هه‌ستی كرد ئه‌و ئافره‌ته‌ی مۆبایله‌كه‌ی دزیوه له هه‌مان هوتیله كه ئه‌و لێی داده‌نیشی،
ئه‌و یاریزانه به‌لجیكیه له كه‌ناره‌كانی كوپا كابانا له كاتی ئاهه‌نگ گێڕان مۆبایله‌كه‌ی دزراو ه وداوای ژماره‌ی ژووری ئه‌و ئافره‌ته‌ی كردووه كه وه‌های زانیوه مۆبایله‌كه‌ی بردووه ، به‌ڵام به پێی لێدوانی فه‌رمانبه‌ری ئوتیلی ( بیست ویسترن هۆتیل) ئه‌و یاریزانه به‌لجیكیه سه‌رخۆش بووه وله‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێك به‌شه‌ر هاتووه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی دیكه كه یاری ( جیو-جیسیتۆ) ده‌كات وهه‌وڵی داوه لێی بدات به‌ڵام فه‌رمانبه‌ره‌كه داكۆكی له خۆی كردووه وله یاریزانه‌كه‌ی داوه له كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی له هۆڵی پێشوازی هوتیلهكه،
له‌لای خۆیه‌وه ڤان تیشیلت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ده‌ركه‌وت و شوینی مسته كۆڵه به نێو چاوانی دیار بوو . له‌لای خۆیه‌وه وته‌بێژی شاندی به‌لجیكی ئاشكرای كرد، تیشیلت له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بۆكسی لێدراوه.