ته‌ڵاق
1031 جار بینراوە 1/8/2016 11:25 AM

دیارده‌ی ته‌ڵاق وجیابوونه‌وه‌



سنور ميديا _ نيكى محه‌مه‌د

ته‌ڵاق:دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ڵگرتن ولابردنی قه‌یدو په‌یوه‌ندی زه‌واج له‌نێوان دوو هاوسه‌ردا به‌پێی یاسای وشه‌رعی كه‌پیاو ئه‌و ته‌ڵاقه‌ به‌كارئه‌هێنێت یان ژن به‌كاری بێنێت به‌مه‌رجی پیاو له‌كاتی زه‌واجدا ئه‌و هه‌قه‌ی پێ بدات ئه‌مه‌ش به‌ پیی قانوونی ژماره‌ ١٨٨ی سالی ١٩٥٩یاسای باری كه‌سێتی پٍێناسه‌ كراوه‌.

ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ له‌ دادگاكانی هه‌رێم رۆژ به‌رۆژ ڕوو له‌زیاد بوون .


پاریزه‌ر(ووریا عه‌زیز كه‌ریم) له‌دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ هۆكاره‌كانی بۆ خستینه‌ روو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد هۆكار زۆرن بۆ جیابوونه‌وه‌و تێكدانی ژیانی ژن و مێرد به‌لام ئه‌مانه‌ هۆكاره‌ دیارو سه‌ره‌كیه‌كانن


١."نزمی ئاستی هۆشیاری هاوسه‌ره‌كان بو په‌یوه‌ندی و گرێبه‌ستی هاوسه‌رییه‌تی ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ بووه‌ته‌ كارێكی ساده‌و ئاسان بێ باكن له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی"


٢."كه‌می ئاستی خیزانه‌كان و نه‌توانینی ده‌ست خستنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ناوماڵ و ژیانی ڕۆانه‌ پیا نه‌گه‌شتنی به‌ مۆدیلاتی نوئ"


٣."زیادبوونی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن وه‌ك (فه‌یس بووك)و هۆكاره‌كانی تر كه‌وای كردووه‌ روبه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان فراوانتر بێت و وه‌ به‌كار هێنانی ئه‌م ته‌كنه‌لوجیایه‌ به‌ڕێژه‌ی زیاد له‌پێویست به‌شێكه‌ له‌و هۆكارانه‌"


٤."لێك تێنه‌گه‌شتنی ژن و مێرد و گه‌وره‌كردنی كێشه‌ بجوكه‌كان زیاد له‌ حه‌دی خۆی"


٥.ته‌داخول كردنی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كان له‌ ژیانی تایبه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌ هه‌موو كاروبارێكی تایبه‌تی ئه‌و خێزانه‌ ته‌داخول ده‌كه‌ن.


"هه‌روه‌ها زۆر حاڵه‌تی تر وه‌ك خیانه‌تی زه‌وجی و هێنانی ژنی دووه‌م و هۆكاری تریش".


هه‌روه‌ها پارێزه‌ر "ووریا عه‌زیز كه‌ریم "به‌ چه‌ند خاڵێك هۆشیاری ده‌دات بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه‌


١. "به‌رز كردنی ئاستی ڕؤشنبیری هاوسه‌ره‌كان ئه‌وه‌ش به‌ كردنه‌وه‌ی خولی ڕۆشنبیری به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی شاره‌زا"

٢."به‌رز كردنی ئاستی داهاتی تاكه‌كان ودابینكردنی شوێنی نیشه‌جێ بوون"


٣."ڕێك خستنه‌وه‌ی جۆر و سیستمی په‌یوه‌ندی كردن له‌ موبایل و ئه‌نته‌رنێت و به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی سیمكارتی بی خاوه‌ن و ڕێگری كردن له‌ دروست كردنی ئه‌كاونتی فه‌یس بووك به‌ناوی نه‌خوازراو ئه‌میش به‌ ناچار كردنی كومپانیاكان به‌ ریك خستنی ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌"


٤."ڕێز گرتن وپاراستنی سه‌ر به‌خۆیی خێزانه‌كان و ته‌داخول نه‌كردن له‌ ژیانیان"


له‌ كۆتایدا پاریزه‌ر "ووریا عه‌زیز كه‌ریم "هیوای خواست ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ كه‌م بێته‌وه‌و هه‌موو ژن و مێردێك ژیانێكی سه‌ركه‌وتویان بێت"

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure