كچان
4934 جار بینراوە 27/7/2016 11:24 PM

ئەوەی بووك لێی دەترسێت لەشەوی گواستنەوەدا



سنور ميديا 

سەرباری ئەوەی كە شەوی گواستنەوە خەونی هەموو كچێكە، بەڵام كچان سات لەدوای سات لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئەو شەوە، هەست بە دڵەڕاوكێ و ترسی زۆر دەكەن و ئەو شەوە بەیەكێك لەقورسترین شەو لەلای كچان هەژمار دەكرێت، بەجۆرێك كە كاریگەریی زۆر دەكاتە سەر لایەنی دەروونیی بەبەردەوامیی.

 

پزیشكێكی دەروونی لەوبارەیەوە ئاشكرایدەكات، ترسی كچان لەوشەوە ترسە لە شتێكی نادیار، ئەویش بەهۆی نەبوونی رۆشنبیری پێویست لەلای هەردوو رەگەزی نێرو مێ لەبارەی ئەو قۆناغە نوێیەی ژیان، هەربۆیە بووكەكان بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پشت بە قسەو ئەزموونی دەوروبەریان دەبەستن، كەبەهەڵە ئەزموونی ئەو شەوەیان بۆ دەگێڕنەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لەلای بووك دروستدەكات.

 

بەوتەی پزیشكە دەروونیەكە، كچان پێویستە زانیاریان هەبێـت لەسەر ئەوەی كە بەشێوازێكی راست و دروست پەردەی كچێنیان لابچێت، نەبێتەهۆی خوێنبەربوونی زۆر و بەهۆیەوە مەترسی گەورە لەسەر ژیانیان دروست بكات، هەروەك دەبێت كۆنترۆڵی لایەنی دەروونی خۆیان بكەن كەبەهۆیەوە دووچاری حاڵەتی رەقبوونی ماسولكەكان نەبنەوە كە لەئەنجامدا خوێنەبەربوون و مەترسی دیكەی لێبكەوێتەوە، هەربۆیە دەبێت كچان ئەو شەوە بە ئارامیەكی زیاترەوە تێپەڕێنن تا بتوانن باشتر لەگەڵ دۆخی ئەو شەوەدا بگونجێن.

 

پزیشكە دەروونیەكە، ئامۆژگاریی ئەوە دەداتە بووكەكان كە بەتەواوی خۆیان بەدوور بگرن لە ترس و دڵەڕاوكێ لە شەوی گواستنەوەدا لەگەڵ زاوا زیاتر بكەونە وتوێژ و گۆڕینەوەی زانیاری پێویست لەبارەی بەڕێكردنی ئەو شەوە، بەوپەڕی لەسەر خۆیی دوور لەهەر دڵەڕاوكێ و ترسێك.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure