ئامادەکردنی : هاوکار ڕەفیق
156 جار بینراوە 26/7/2016 06:19 PM

ئاماژه‌کانی به رز كردنه وه ى دوو په‌نجه ، له زمانی جه‌سته‌ى سياسيه‌كاندا (به‌شی ده‌یه‌م) .




* به شيوه يه كى گشتى ئه م ئاماژه يه ، چه‌ ند واتايه كى هه يه :

_يه كه م : واتاى هيز و سه ركه وتن وبردنه‌وه‌ جه‌نگى هه‌ڵبژاردن.

دووه م: مانه وه ى كه سه كان له‌ژێر ڕکێفدا.

سێهه‌م: بێ ڕه‌وشتی وخراپه‌کاری.

چواره‌م:سه‌رزه‌نشتکردنی به‌رامبه‌ر.

پێنجه‌م: ئاماژه‌كردن‌ بۆ ژماره‌ دوو.

شه شه م : بردنه وه جه‌نگ وبه ده ستهينانى  ناوبانگ

 

*دوو جۆريش له‌ به‌کار هێنانی هه‌یه‌

جۆری یه‌که‌م: پشتی ده‌ست ڕووه‌و ده‌ره‌وه‌، هاوشێوه‌ی وێنه‌ی یه‌که‌م، که‌ ئه‌مه‌ش ،واتایه‌کی نه‌رێنی هه‌یه‌ و بۆ مه‌به‌ستی سه‌رزه‌نشتکردن و شکاندنی که‌س وجیهه‌تی مه‌به‌ستداره‌، له‌ لایه‌ن  که‌سێتیه‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌، به‌ پێی کلتور و تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌وڵه‌تانیش ده‌گۆڕێت ، له‌ زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاواو به‌ تایبه‌تی (به‌ریتانیا)ئه م جۆره به كارهينانه واتاى زه رزه نشت كردن و بێ ڕه‌وشتى و خراپه‌كارى ده‌گه‌یه‌نێت، خاڵی دووه‌م و سێهه‌م وچواره‌م، له‌ خانه‌ی ئه‌م جۆره‌دا جێگان ده‌بێته‌وه‌ .

 

جۆری دووه‌م:  له‌پی ده‌ست ڕووه‌ و ده‌ره‌وه‌، هاوشێوه‌ی وێنه‌ی یه‌که‌م، ئه م شيوازه يان زياتر لايه نى ئه رينى هه يه و واتاو ده‌لاله‌ته‌کانی ته‌نیا بۆ بێزارکردنی به‌رامبه‌ره‌ و ده‌ربڕینی هه‌ستی دڵخۆشی کامه‌رانی که‌سی به‌کار هێنه‌ره‌، خاڵه‌کانی یه‌که‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م ئه‌م ناسینه‌یه‌ له‌ خۆده‌گرن.


*سه‌ ره‌تای به‌ کارهێنانی له‌ مه‌جالی سیاسیدا. 

یه‌که‌مین که‌س که‌ ئه‌م ئاماژه‌یه‌ی به‌کار هێنا ( وینستۆن چه‌رچڵ _۱۸۷۴ _۱۹۶۵) له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی یه‌که‌میدا(  ۱۰ مايو ۱۹۴۰-۲۶ يوليو ۱۹۴۵) ، له‌ ئه‌ نجامی سه‌رکه‌وتنی به‌ریتانیاو هاوپه‌یمانه‌کانی، له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا وه‌ک هه‌ستێکی شادوومانی خۆی و هه‌ستی بێزارکردنی لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌کان به‌کاری هێنا،دوا به‌دوای ئه‌وه‌ چه‌نده‌ها سه‌رکرده‌ی  دیکه‌ی جیهان ، هه‌ندێکیان له‌ ژێر کاریگه‌ری ( چه‌رچڵ) هه‌ندێکیان سه‌ربه‌خۆ له‌و، ئه‌م ئاماژه‌یه‌یان په‌ره‌ پێدا.


*ئه‌و سياسيانه‌ى دواى (چه‌رچڵ) به‌كاريان هێنا :

يه كه م : ڕيتشارد نيكسن (۳۰ نوفمبر ۱۸۷۴ - ۲۴ يناير ۱۹۶۵) سی و حه وته مين سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (۲۰ يناير ۱۹۶۹ - ۹ أغسطس ۱۹۷۴) ، به‌ هه‌ر دوو ده‌ست ئه‌م ئاماژه‌ی ده‌کرد، زۆرێک به‌ شوێنکه‌وته‌ی (چه‌رچڵ) ده‌یان ناساند، به‌ڵام ئه‌و جیاوازتر له‌و ئه‌م ئاماژه‌ی به‌کار ده‌هێنا به‌م ئاماژه‌یه‌ پێی ده‌وتین ( به‌ڵێ  بؤ ئاشتی له‌ ده‌ره‌وه‌ )  . 

دووه م :  به‌م شێوه‌یه‌ دوای (نیکسن) سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک ( بۆشی کوڕ) و ( ئۆباما) ئه‌م ئاماژه‌ یه‌یان به‌ واتای جیاواز به‌کار هێنا، ( بۆش) له‌ پڕۆسه‌ی ئازادى عيراقدا ، وه ك واتاى رزگارى و سه ر كه وتن به كارى ده هێنا، ته نانه ت سه ر بازه ئه مريكيه كانش له كاتى سه ر كه وتنى پڕۆسه كانيان  ئه‌ م دوو په‌نجه‌يه‌ی ده‌ستيان به‌رز ده‌كرده‌وه‌، هاوكات (ئۆباما) ش وه ك ئاماژه ى سه ركه وتن و شكست پێهينانى ڕێكخراوى تيرۆرستى ( القاعيده) به كارى هينا.

 سيهه م:  هه روه ها زۆرينه‌ى سه‌ركرده‌كانى جيهان له‌كاتى جياواز و مه‌به‌ستى جياواز به‌كارييان هێناوه‌، به‌ڵام هيچ سه‌ركرده‌يه‌ك هێىده‌ى سه‌رۆكى وه‌زيرانى هيندستان (نارندرا مودى_ ۲۶ مايو ۲۰۱۴تا ئيستا) ئه‌م ئاماژه‌يه‌ى به‌كار نه‌هێناوه‌. چواره م: (حه‌سه‌ن ڕۆحانى) و زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانى ديكه له بردنه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن ، بۆ ده‌ربڕينى هه‌ستى خۆشی و ئازاردنى به‌رامبه‌ر به‌ جه‌نگى ده‌روونى ، په‌نا بۆ به‌كار هێنانى ئه‌م ئاماژه‌یه‌ ده‌به‌ن.

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure