حه‌سه‌ن حیجازى
269 جار بینراوە 21/7/2016 04:26 PM

بۆيه‌كه‌مجار شاعيرێكى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بى : له‌ڕێگه‌ى سنور ميدياوه‌ باس له‌ چۆنيه‌تى سه‌رهه‌ڵدانى فكرى داعش ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت 

حه‌سه‌ن حیجازى شاعیر و وه‌رگێرێكى ناسراوى وڵاتى ميسر و جیهانى عه‌ره‌به‌ . شیعره‌كانى بۆ چه‌ندین زمانى بیانى وه‌رگێراوه‌ وه‌ك زمانه‌كانى ( ئینگلیزى و فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانى و ئیتالى ) وه‌ هه‌وه‌ها خاوه‌نى وه‌رگێرانى چه‌ندین كتێبى شیعرى و فه‌لسه‌فیه‌ له‌ زمانى ئینگلیزى بۆ زمانى عه‌ره‌بى .

 

له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى بۆ كه‌ناڵێكى كوردى و عێراقى , له‌ گفتوگۆیه‌كدا وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى سنوور میدیاى دایه‌وه‌ .

 

سازدانى گفتوگۆ : ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د

ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د : ئایا پێگه‌ى هزر و ڕۆشنبیرى له‌ میسر و وڵاتانى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌نده‌ لاواز بووه‌ . تا هزرێكى توندڕه‌و وه‌ك داعش ,ببیته‌ جێگه‌ره‌وه‌ى ئاراسته‌ى فیكرى له‌ لاى گه‌نجان و هه‌ ندێ له‌ رۆشنبیران ؟

 

حه‌سه‌ن حیجازى : به‌ڵى , نه‌بوونى ڕۆڵى خانه‌كانى رۆشنبیرى و ڕۆشنبیران و ده‌زگا روناكبیرییه‌كان هۆكارێكى گرنگ بوون تا گۆڕه‌پان چۆڵ ببێت بۆ چاندنى كه‌لتورى توندڕه‌وى و به‌كارهێنانى ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ دوور له‌ مه‌به‌ستى راسته‌قینه‌ى خۆى, وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا , سستبوونه‌وه‌ى و نه‌مانى ڕۆڵى كاریگه‌رى خانه‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ى تێچووى به‌ چاپكردن و دابه‌شكردنى كتێب و كاریگه‌رى چه‌ندین كه‌ناڵَى ئاسمانى كه‌ ئه‌ركیان ته‌نها كه‌لتورى بێ كه‌ڵكیان بڵاوده‌كرده‌وه‌ .

 

ئه‌مانه‌ هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى داعش و هاوبیرانى قۆرخى كه‌لتورى ئاینى بكه‌ن ومێشكى گه‌نجان بشۆرێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ى كومه‌ڵێ كتێب و به‌رنامه‌ بۆ مه‌رامى تایبه‌تى خۆیان ئه‌و گه‌نجانه‌ به‌كار بهێنن له‌ ئه‌جینداى سیاسى خۆیان.

 

بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان یه‌ك بخرێن له‌ لایه‌ن روناكبیران و وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌كان , بۆ ئه‌وه‌ى كه‌لتورى میانڕه‌وى و یه‌كتر قبوڵكردن و ژیانى هاوبه‌ش وبه‌رزڕاگرتنى كه‌لتورى خۆشه‌ویستى و گیانى لێبورده‌یی و یه‌كسانى له‌ نێو خه‌ڵكى بڵاوببێته‌وه‌ .


ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د: ئه‌ى كه‌واته‌ ئه‌و هزرى توندڕه‌وى له‌ وڵاتى میسر چۆن بڵاوبوویه‌وه‌ , وه‌ك ده‌زانین میسر سه‌رچاوه‌ى رۆشنبیرى و هزرى روناكبیرى بووه‌ له‌ وڵاتانى عه‌ره‌ب ؟

 

حه‌سه‌ن حیجازى : وه‌ك ده‌زانیت به‌ هه‌زاره‌ها هاوڵاتى میسرى له‌ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ژیان . له‌و وڵاتانه‌دا تووشى شۆرینه‌وه‌ى مێشك بوون و به‌و كه‌لتووره‌ گه‌رانه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگرى هزرى توندڕه‌وه‌ى بوون . نه‌بوونى ڕۆڵى حكومه‌ت وسستبوونه‌وه‌ى ده‌زگاكانى رۆشنبیرى له‌ میسر و پشتگیرى ده‌ره‌كى , واى كرد ئه‌و گروپانه‌ له‌ ناو وڵاتى میسر ته‌شه‌نه‌ى به‌رده‌وام بكه‌ن .

 

ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د: به‌ ڕاى تۆ , تا كه‌ى ئه‌و ململانیه‌ به‌رده‌وام ده‌بیت و له‌ كتا ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن بۆ كام لایه‌ن ده‌بێت ؟


حه‌سه‌ن حیجازى : سه‌ركه‌وتن بۆ هزرى روناكبیرى ده‌بێت به‌ مه‌رجێك , پالپشتیه‌كى باش بكرێت بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى جۆراوجۆر بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ى لایه‌نگرانى هزرى توندڕه‌و .


ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د: له‌ كۆتاییدا چى ده‌ڵێت له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنت له‌ سایتیكى هه‌واڵى كوردى ؟


حه‌سه‌ن حیجازى : بۆ من شه‌رفێكى گه‌وره‌یه‌ و بانگهێشتێكه‌ كه‌ ده‌نگمان و خۆشه‌ویستیمان و بانگه‌وازمان بگاته‌ هه‌موو لایه‌ك . سوپاسى جه‌نابتانیش ده‌كه‌م كه‌ به‌م ده‌ركه‌وتنه‌ منتان به‌ خوینه‌رانى كورد ناساند . جێگاى شانازى و پێزانینمه‌ .

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure