لێدانەکەی میسی
296 جار بینراوە 8/7/2016 10:50 AM

تۆپی پەناڵتیەکەی میسی زۆرترین پارەی پێ دراوە



سنور میدیا _ تایبەت

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی چیلی لە یاری کۆتایی کوپا ئەمریکا لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردەوەو میسی نەیوتوانی پەنالتی بکاتە گۆڵەوەو تۆپەکەی بەسەر گۆڵەکەدا رۆشت بۆ ناو هەواداران ، ئەو ڕووداوان بۆتە جێی باسی هەوادارانی وەرزش بە تایبەت بڕیاری وازهێنانی میسی لە یاری بۆ ئەرجەنتین . 

 

لەم بارەیەوە سایتی بڵیچەر ڕیپۆرتی ئەمریکیی هەواڵێکی بڵاو کردۆتەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات تۆپەکەی مێسی ئێستا لای هاوڵاتییەکە و تا بێت خواستی كڕین و نرخەکەی زۆرتر دەبێت.

 

بە گوێرەی هەواڵەکە، هاندەرێکی چیلی بە ناوی پێدرۆ ڤازگێز تۆپەکەی گردۆتەوە و دەڵێت ئێستا تۆپەکەم لایە و بڕی ۲۷٠ هەزار یۆرۆی پێ دراوە کە تۆپەکە بفرۆشێت. ئەو هاندەرە دەڵێت: "ڕاستییەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر بێت و نرخی تۆپەکە بەرەو بەرزتر بڕوات، ئەوە من ناتوانم لەبەر مەترسیی، لە ماڵەکەی خۆمدا هەڵی بگرم، بۆیە ڕەنگە بیفرۆسم، ئەمەیش بارودۆخەکە دەزانێت"

 

ئەو هاندەرە خۆشبەختەی چیلی دەیشڵێت: "ئەوە بۆ من شتێکی خۆشە کە تۆپەکەم هەبێت، بەڵام گەر بێت و ئاوا بەردەوام نرخی لە بەرزبوونەوەدابێت، ئەوا دەیفرۆشم."

 

شایانی باسە، دوای لەدەست دانی پەناڵتێکەی و جامەکەیش، مێسی بڕیاری وازهێنانی لە هەڵبژاردەکەی دا، کە ئەمەیش وای کرد زیاتر پەناڵتێکەی پێ بناسرێتەوە. ڕەنگە پەشیمانبوونەوە لە بڕیارەکەی و گەڕانەوەی بۆ ڕیزەکانی تانگۆ، چیتر ئەو هاندەرەی چیلی هێندە خۆشبەخت نەبێ کە خواست و نرخی کڕین لەسەر تۆپەکەی، کەم بێتەوە، لە ۲۷٠ هەزار یۆرۆ، دەبێت چەندی پێ بدرێت!

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure