د. محه‌مه‌د مسته‌فا |
637 جار بینراوە |
28/6/2015 12:27 PM |
|
له چاو پێكهوتنێكى تايبه‌ت دا له‌گه‌ڵ د.محه‌مه‌د مسته‌فا به‌پرسى مه‌ڵبه‌ندى 3 ى يه‌كگرتوو له بادينان گرفتهكانيا ده‌خاته ڕوو , هه‌روه‌ها بارزانيش كانديديان ده‌بێت
سنور ميديا _ مو‌سا عه‌بدوڵا _ بادينان
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ داناينى بارزانىن بۆ دووساڵى تر , تاوه‌كو لايه‌نه‌كان ده‌ستور يه‌كلا دهكهينهوه وه , سازانى نيشتمانى ده‌كه‌ين .
د. محه‌مه‌د مسته‌فا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى يه‌كگرتوو له بادينان له چاوپێكه‌وتنێكى تايبه‌تى سنور ميديادا ڕايگه‌ياند " ديار و ئاشكرايه ڕوودانى ڕۆژانى ده‌رباز بوويى هه رێم خسته بارودۆخێكى نا ئارام دا ئه‌و يش دانيشتنى په‌رله‌مان له سه‌ر هه‌موار كردنه‌وه‌ى ياسايى سه‌رۆكايه‌تى هه رێم , ئێمه وه‌كو يه‌كگرتوو ى ئيسلامي كوردستان پێمان باشه پرسى سه‌رۆكاتى هه‌رێم سازدانى نيشتيمانى له سه‌ر بكرێت , يان هه‌موو حزبه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان سازان له سه بكر دايه , دواتر بچونايهته په‌رله‌مان .
ده‌شڵێت " هه‌ندێك لايه‌نى سياسى هه‌ندێك پرۆژه‌يان پێشكه‌شى په‌رله‌مان كردوه و قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه , پێچه‌وانه‌ى يه‌كێتى بوون بوو كه ده‌بوو سازان بكردرايه .
ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات " ئێمه وه‌كو يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌ڵێين كوردستان بارودۆخێكى خراپى هه‌يه , و له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى داعش و له‌م كاته پتر له هه‌ر كاتێك ئێمه پێٍويستيمان به يه‌ك ڕێز و يه‌ك مهقفى سياسيانه , له‌ڕاستيدا ئه‌م داكۆكيه له‌سه‌ر هه‌ندێك كار ناكه‌ين گه‌ر سازدانى نيشتمانى له‌سه‌ر نهكرابێـت .
ڕونيشى ده‌كاته‌وه "ئه‌گه‌ر هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر يه‌ك مه‌وقف ڕێك نه‌كه‌ون وه‌كو يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه داين سيسته‌مى حكومڕانى سازدانى نيشتمانى بۆ بكرێت , سيستهكه په‌رله‌ماني بێت .
ڕاشى گه‌ياند " به‌ڵام سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم لاى خه‌لك ده‌نگى بۆبدرێت و سازانى نيشتمانى له‌سه‌ر بكرێت , هه‌موو لايه‌نه سياسيه‌كان له‌سه‌ر ڕێك بكه‌ون نه‌ك ته‌نها چه‌ند لايهنيك ڕ‌ازى نه‌بن , پێويسته هه‌موو ڕ‌ازى بن , ئه‌مه ده‌بێته چاره نووسى هه‌رێم بۆ پاشه ڕۆژ .
وتيشى " دوو لايه‌نى ديكه پرۆژه ته‌قديم بكا و بيكاته ئه‌مر له‌سه‌ر لايه‌نه‌كانى تر وه‌كو يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵى نه‌بووين ته‌نها هه‌ندێك ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئێمه له‌گه‌ڵى بوون .
ڕاشى گه‌ياند " ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى پرۆژه ياسايهكمان ئاماده كردوه هه‌روه‌ك چۆن گۆڕان و يه‌كێتى پرۆژه‌ى خۆيان ئاماده‌كردبوو پێشكه‌شى په‌رله‌مانيان كرد ئێمه وه‌كو يه‌كگرتوو به‌ڕه‌سمى هيچ پرۆژهيهكمان پێشكه‌ش په‌رله‌مان نه‌كردوه , وه ئێمه وك‌و سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو له ده‌ڤه‌رى بادينان نامهيهكى ناڕه‌زايه‌تى خۆمان بڵاوكردوه له‌سه‌ر هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو له په‌رله‌مان كه پابه‌ند نه‌بوونه بڕيارى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو.
وتيشى " ئيمه وه‌كو ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو له ده‌ڤه‌رى بادينان هيوا خوازيار بووين پابه‌ندى به‌ياننامه‌ى 23/6 له‌وه‌ى ئێسمه له‌گه‌ڵ سازدانى نيشتمانى بووين له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى هيچ لايه‌نێك نه‌بووين كه له په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرا , له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر نهكراوو له‌لايه‌ن هه‌موو حزبه‌كان .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " ئه‌و پرۆژه جارێكى ديكه كوردستان ده‌خاته بارودۆخێكى ناخۆشه , وه ئێمه شاندێكى سه‌ركردايه‌تى له ده‌ڤه‌رى بادينان كۆبووةمان ئةنجامدا و , وة هةموومان تةئكيدمان له يه‌ك ڕێزى و يه‌ك هه‌ڵوێستى كرد .
وتيشى " مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتوو له ههوڵهكانيدا په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى حكومه‌ت و يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى كردوه كر دوه , كه هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ر پێنج حزبه سياسيهكه كۆببنه‌وه له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتوو له هه‌ولێر , وهكۆبونهوهكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێـت پێويسته له ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى په‌رله‌مان لايه‌نه سياسيه‌كان پێكبێن , ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكى هه‌رێم .
وتيشى " " ئێمه وه‌كو يه‌كگرتوو پرۆژه ياسايهكمان بوو پێشكه‌شى حزبه سياسيه‌كان بكه‌ين , به‌ڵام دانشتنى په‌رله‌مان ئه‌و بارودۆخه‌ى تێكدا .
ئاشكراشى كرد " وه‌ك يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داين دوو ساڵى ديكه بۆ مه‌سعود بارزانى درێژ بكرێته‌وه بۆ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم , دواتر لايه‌نه‌كان پرسى ده‌ستور يه‌كلا بكه‌نه‌وه رێك بكه‌ون , يه‌كێك له‌و خاڵانه ده‌بێت پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم دوا واده‌ى دواى دوو ساڵ درێژكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى مه‌سعود بارزانى سيسته‌مى حكومڕانى ببێت بهرپهرلهمانى يان سه‌رۆكايه‌تى , يانديراسهتى بكرێت له‌گه‌ڵ پرسه‌كانى مافى مرۆڤ و ئه‌و خاڵه‌كانى ديكه .
ڕاشى گه‌ياند " هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێن , وه وه‌كو يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ دووساڵ درێژكردنه‌وه‌ى مسعور بارزاني داين .
جه‌ختيشى كرده‌وه ئه‌مه پرۆژه‌ى ئێمه بوو به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕهوشهكهى په‌رله‌مان تێكچوو مهحاڵهتێك هاتووه ته پێش , بۆيه پێويست بوو په‌رله‌مان دانشتى نهكردايه ته سازانى نيشتمانى ئه‌هاته پێش .
وتيشى " ئێمه گرنتى ناكه‌ين بارودۆخى هه‌رێم به‌روه و ئاقارێكى ناديار بچێت , ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه كه وه‌كو يه‌كگرتوو ئامادهكاريمان بۆكردوه سه‌ر نه‌گرێت , به بۆچوونى ئێمه بارودۆخه‌كه نخۆش ده‌بێت , ئێمه وه‌ك يه‌كگرتوو چ شتێك پێويست بكات ئێمه هاوڕاين .
له كۆتايشدا ده‌ڵێت " وه‌كو يه‌كگرتوو سورين له‌سه‌ر سازانى نيشتمانى و , هه‌م سهركراديهتى يه‌كگرتوو , هه‌م بڕيارى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو له يادينان له‌سه‌رى كۆكين