سنور ميديا
895 جار بینراوە 27/6/2015 11:11 PM

سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كگرتوو " بۆ سنور ميديا ئاشكراى كرد يه‌كگرتوو جه‌خت له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى دوو ساڵی تر بۆ بارزانى ده‌كات



سنور ميديا _ موسا عه‌بدوڵا - بادينان 

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت،ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ی بارزانین بۆ دوو ساڵی تر،تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌ڕێی سازانه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ڕێك كه‌وتن.

 

د. محمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كگرتوو له‌ بادینان به‌ سنور ميديای ڕاگه‌یاند"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا،كوردستان به‌ بارودۆخێكی خراپ دا تێ ده‌په‌ڕێت و له‌ حاڵه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش دا،بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ له‌م كاته‌دا له‌ هه‌موو كاتێكی تر زیاتر پێویستمان به‌یه‌ك ڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسیه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد"ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی هیچ لایه‌نێك له‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ نین كه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان كردوه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ڕێك كه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ له‌ لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌،پێشمان وایه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ بارودۆخی  كوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ چونكه‌ پڕۆژه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی بوونی نیشتیمانیه‌".

 

ڕونیشیكرده‌وه‌"ئێمه‌ وه‌كو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان،نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بڵاوكرده‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو،له‌ په‌رله‌مان كه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووه‌".

 

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی خۆیان له‌ سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕی و ووتی"ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سازانی نیشتیمانی داین،پێویسته‌ هه‌موو حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ بگه‌نه‌ ڕێك كه‌وتن،نه‌ك دوو لایه‌ن پڕۆژه‌ پێشكه‌ش بكات و بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا،چونكه‌ ئه‌مه‌ چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستانه‌".

 

زیاتر ووتی"وه‌ك یه‌كگرتوو له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌داین دوو ساڵی تر بۆ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی درێژ بكرێته‌وه‌،دواتر لایه‌نه‌كان له‌ په‌رله‌مان پرسی ده‌ستور،یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌و،بگه‌نه‌ ڕێك كه‌وتن كه‌ ئایه‌،سیستمی حوكمڕانی په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆكایه‌تی".

 

د.محه‌مه‌د مسته‌فا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌"مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو،په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ریه‌ك له‌ حزبه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ كردوه‌،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ر پێنج حزبه‌كه‌،له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌،بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان سازان بكه‌ن و بگه‌نه‌ ڕێك كه‌وتن،ئه‌گه‌ر بێتیش و ئه‌م كۆبونه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌كاریمان بۆ كردوه‌ سه‌ر نه‌گرێت،پێمان وایه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ ئاقرێكی مه‌ترسدیار دا ده‌ڕوات".

 

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure