ميسى
1349 جار بینراوە 2/7/2016 04:20 PM

میسی بڕیارى گەڕانەوە دەدات



سنور ميديا 

 پزیشکى تایبەتى هەڵبژاردەى تۆپی پێى ئەرجەنتین ئاشکراى کرد، میسی دەگەڕێتەوە پێکهاتەى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى و لەمۆندیالى 2018ی روسیا بەشدارى دەکات.

مارسێلۆ داندریاى پزیشکەکەى هەڵبژاردەى ئەرجەنتین تەئکیدی کردەوە، میسی ئەرجەنتینى خۆش دەوێت و بەزووی بڕیارى گەڕانەوە دەدات.

وتیشی: پێویستە لەم ماوەیەدا فشارەکان لەسەر ئەستێرەکەى تۆپی پێى ئەرجەنتین کەمبکرێتەوە، چونکە لەئێستادا میسی بارى دەرونى جێگیر نیە و بەهۆى شکستى هەڵبژاردەکەیەوە کاریگەرى زۆر لەسەر ژیانى دروست بووە.

مارسێلۆ داندریا لەکۆتایدا تەئکیدی کردۆتەوە، میسی بۆ مۆندیالى 2018 رابەرایەتى ئەرجەنتین دەکات و جارێکیتر هەوڵەکانى بۆ بردنەوەى نازناوێکى گەورە لەگەڵ ئەرجەنتین دەستپیدەکاتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure