ته‌ماته‌
529 جار بینراوە 14/6/2016 12:18 PM

خواردنی تەماتە لەڕەمەزاندا یارمەتی كرداری هەرس دەدات



بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی خواردنی تەماتە لە مانگی ڕەمەزاندا، چەندین سود بە لەشی ڕۆژوەوان دەگەیەنێت و وزەو توانایەكی زۆری پێدەبەخشێت، ئەمەش بەهۆی زۆری ماددە سود بەخشەكانی پێكهاتەكەی.

خواردنی تەماتە دەبێتە هۆی خێراكردنی كرداری هەرس، هەر لەبەر ئەم هۆكارە پسپۆڕانی خۆراكی داوا لە هاوڵاتیان دەكەن تەماتە لە ژەمی بەربانگدا بونی هەبێت، بۆ ئەوەی گەدە بە خێرای ئەو خۆراكە هەرس بكات كە لەو ژەمەدا خوراوە.

 

تەماتە كرداری هەناسەدان ئاسان دەكات و سودی بۆ بۆریەكانی هەوا هەیە، هەروەها كاری گورچیلەكان چالاك دەكات و ڕێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی گورچیلە و میزەڕۆ.

 

بەڕای پسپۆڕانی خوراك، خواردنی تەماتە سودێكی زۆری بۆ دابەزاندنی كێش هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و كێشان زۆرە، چونكە بە خواردنی بڕێكی كەمی تەماتە ئەو كەسە هەست بە تێری دەكات و خواردنی دیكەی بۆ ناخورێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure