هاوکار رەفیق رەحمان |
207 جار بینراوە |
13/6/2016 05:44 PM |
|
ئاماژەکانی گریان وەک بەشێک لە زمانی جەستەی سیاسیەکان (بەشی شەسەم )
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له ناو چوارچێوه‌ى ژینگه‌ى سیاسی‌دا كار ده‌كه‌ن ، له شێوه‌ى په‌یكه‌ربه‌ندى جه‌سته‌ى و شێواز و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه هیچیان زیاتر نیه له مرۆڤه ناسیاسیه‌كان، هه‌ر دوولا وه‌ك یه‌كتر ده‌خۆن، ده‌خه‌ون، ده‌گرین، پێده‌كه‌نن، توڕه‌ده‌بن ... هتد. به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازه كاریگه‌رى و گرنگى هه‌ریه‌كێك له‌م ئاماژانه‌یه له لایه‌ن ئه‌و دوو جۆره مرۆڤه‌وه واته كه‌سێكى ساده‌ى ناسیاسى و كه‌سێكى سیاسیى پله باڵا، بهحوكمى ئه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى سیاسى یان كه‌سێتى سیاسى نوێنه‌رایه‌تى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت ده‌كات زیاتر فۆكسى ده‌خرێته سه‌ر له ڕووى گفتوگۆكردن و جوڵهكردنهوهن،هه‌ر كارێك و هه‌ر ڕه‌فتارێك و هه‌ر جوڵه‌یه‌كى ده‌یكات وه‌ك نوێنه‌رى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى یان حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌زگاى زانستى ورد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دهركهتهو جوڵه‌و ئاماژه‌كانى كه‌سێتیه سیاسى و ناوداره‌كان ته‌رخان ده‌كرێت به تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته پێشكه‌توو به ئاگاكانى ڕۆژئاواوه.له پێش هه‌مووشیانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ى توشى هه‌ڵه نوسین نه‌بم پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م كه دهركهتهى زمانى جه‌سته‌ى كهسێتهیه سیاسیه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه ده‌كرێت مه‌سه‌له‌كه ڕێژه‌یى بێت ، بۆنمونه ده‌كرێت ویێنهیهكى نامۆى ئه‌كته‌رێكى جیهانى یان هونه‌رمه‌ندێك یان پێشكه‌ش كارێك ... هتد. زۆر كاریگه‌ر تربێت له دهركهتهوى كه‌سێكى سیاسی ، ئه‌مه‌ش به پێى ویست و دنیا بینى و چوارچێوه‌ى هزرى و هه‌ڵسه‌نگاندنى مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕیت به‌ڵام ئه‌وه‌ى من قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌م به ته‌نیا زمانى جه‌سته‌ى سیاسیه‌كانه بۆیه ئه‌م جۆره لاى من له پێش هه‌موو جۆره‌كانى تره‌وه جێگاى بایه‌خه.
په‌یوه‌ندى نێوان گریان و سیاسه‌ت
سیاسه‌ت لێوان لێوه له به‌رزى و نشێوى له كه‌وتن و سه‌ركه‌تن و له هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیارى چاوه‌ڕوان نه‌كراو له كاره‌ساتى مرۆیى له كاره‌ساتى سروشتى له مه‌رگى هاونیشتیمانیانى جوگرافیاى ده‌وڵه‌تێك له دۆڕان و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێت هه‌ستى گریان لاى كه‌سێتى سیاسى لێپرسراو دروست بكات، له كاره‌ساتێكى گه‌وره و كاریگه‌ره‌وه تا ده‌گات به مه‌رگى مندالێك ، دره‌ختێك، ئاژه‌ڵێك ته‌نانه‌ت له كاتى خۆشى و سه‌ربه‌خۆیى نه‌ته‌وه‌یی و بردنه‌وه‌ى جه‌نگى هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتن به ئامانجى پلان بۆداڕیژراوى ستراتیژى ده‌وڵه‌ت هه‌ستى گریان ڕووده‌دات... هتد. واتا له هه‌ردوو كاتى خۆشى و ناخۆشیدا ده‌كرێت كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان بگرین، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بزانین به سروشت زۆر سه‌ركرده هه‌یه تایبه‌تمه‌ندى گریان و عاتفى له ناخیدا نیه و به ئه‌سته‌م ده‌گرى ئه‌ویش وا لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كات كه دوژمن دڵخۆشه به‌م گریانه كه ( هیتله‌ر) ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه سروشتیه‌ى هه‌بووه، به‌ڵام به‌دیوێكى دیكه‌دا ده‌كرێت سه‌ركرده‌ى (گرینۆك) وعاتفى بوونى هه‌بێت وه‌ك سه‌رۆكى ئێستاى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئۆباما كه له زۆر باروودۆخدا گریاوه كه نه‌ده‌كرا بگرى هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌مى گریانه‌كانى گرینى ڕاسته‌قینه نین كه له خواره‌وه جۆره‌كانى گریانم باشتر ڕوونكردۆته‌وه، یاخود ده‌كرێت سه‌ركرده‌ى سیاسى وا بوونى هه‌بێت دوو دیو بێت واتا دیوێكى ڕه‌ق و زبرى نا ئاسایى و زۆرینه‌ى كات توڕه ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام به‌دیوێكى دیكه‌شدا له بچوكترین حاڵه‌تى چاوهڕاننهكراودا بگریت وه‌ك ( جۆرج ده‌بلو بۆش) سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ڕابردوودا.
تێگه‌یشتنى جه‌ماوه‌ر بۆ گریانى سیاسیه‌كان
له به‌شێكى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى دنیاى ئه‌مڕۆدا، سیاسه‌ت و كارى سیاسى وه‌ك پیشه‌یه‌كى ناپاك و پڕ درۆ و دڵڕه‌قى و خۆپه‌رستى پێناسه ده‌كرێت، بۆیه كاتێك باس له سیاسه‌ت ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ بیر و هزر به‌ره‌و لاى خراپه‌كارى و توندوتیژى و ناپاكى ده‌ڕوات ( هه‌رچه‌نده ئه‌مه تێگه‌یشتنێكى ته‌سكه بۆ سیاسه‌ت ڕاستره وا بیر بكرێته‌وه كه سیاسه‌ت ده‌كرێت هه‌م خراپه بیت هه چاكه هه‌م جه‌نگ بیت هه‌م ئاشتى هه‌م جوانى بیت هه‌م ناشرینى ئه‌وه‌ى فۆرمیش ده‌دات به چۆنیه‌تى باشى و خراپى سیاسه‌ت چه‌نده ها هۆكارى سیاسى و جیهپۆلهتیك و كلتورى و هۆشیارى سه‌ركرده و به ئاگایى كۆمه‌ڵگه و ... هتد كه ئێره شوێنى باس كردنى نیه).مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنى نه‌رێنى بۆ سیاسه‌ت یان ترس له سیاسه‌ت وه‌ك بابه‌تێكى پڕ خراپه‌كارى وا له تاكه‌كان ده‌كات ، وه‌ك گریانێكى شانۆیى له گریانى سه‌ركرده‌كان بڕوانن و نه‌توانن یان نه‌یانه‌وێ ڕاستێتى گریان و پێكه‌نینیان له یه‌كتر جیا بكه‌نه‌وه .
به‌گشتى جۆره سه‌ره‌كیه‌كانى گریان لاى سیاسیه‌كان بۆ ئه‌م جۆرانه پۆلێن ده‌كرێت
یەکەم : گریانى ڕاستگۆیانه (عفوی)بریتیه له‌و جۆره گریانه‌ى كه ته‌واو ته‌عبیره له ناخى سیاسیه‌كان و فرمێسكه‌كانى چاویان ده‌رخه‌ر و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خه‌مه‌كانى ناخیانه، ده‌كرێت ئه‌م جۆره گریانه له حاڵه‌تى كۆنتڕۆڵ نه‌كردنى هه‌سته ئازار به‌خشه‌كانه‌وه بێته دى و كه‌سێتیه سیاسیه‌كان تواناى خۆڕ‌اگرى و په‌نگخواردنه‌وه‌ى فرمیسك و گریانهكانیان نه‌بێت.
نیشانه‌كانى ئه‌م جۆره گریانه به سه‌ر ڕووخسارى سیاسیه‌كانه‌وه
گریانى ڕاسته‌قینه خۆنه‌ویستانه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك به‌سه‌ر ڕووخسارى سیاسیه‌كانه‌وه به جێده‌هێلێت وه‌ك ههڵقرچانى چه‌ناگه ، هاتنه ده‌ره‌وه‌ى لێوى خواره‌وه، بچوكبوونهوهى قه‌باره‌ى چاوه‌كان، گرژ كردنى برۆكان ، زیاتر هه‌ناسه‌دان به لووت، ده‌ست نه‌دان له چاو و زۆر كات به كار نه‌هێنانى (كلێنس) بۆ لابردنى فرمێسكه‌كان یان هاتنه خواره‌وه‌ى خێراى فرمێسكه‌كان به‌سه‌ر ڕوومه‌تدا، له‌گه‌ڵ ڕاگرتنى سه‌ر به به‌رزى و بێ سه‌ردانه‌واندن ... هتد كه واته ده‌ركه‌وتنى سه‌رجه‌مى ئه‌م ئاماژانه، سه‌لمینه‌ر و ناسێنه‌رى گریانێكى ڕاستگۆیانه‌یه.
نمونه‌كانى ئه‌م جۆره گریانه
*گریانى2015 ى ( ده‌یڤید كامیرۆن) له سه‌روو به‌ندى ویستى هاوڵاتیانى ( سكوتلهدا) بۆ جیابوونه‌وه‌یان له شانشینى یه‌كگرتووى ( به‌ریتانیا) (ده‌یڤید كامیرۆن) له لێدوانى كۆتایدا پێش ته‌واو بوونى واده‌ى ڕاپرسى ( سكۆتله‌ندیه‌كان) ، به قورگێكى پڕ گریان و چاوێكى فرمێسكاویهوه وتى ( ئه‌گه‌ر ئێوه لێم جاببنهوه من خۆم ده‌كوژم) به بڕواى چاودێران ده‌ربڕینى ئه‌م ته‌نیا ڕسته‌یه به قوڕگ و چاوێكى گریاناویه‌وه كاریگه‌رى ئه‌رێنى هه‌بوو بۆ ده‌یڤید كامیرۆن و ئه‌و ئامانجه‌ى ویستى هاته‌دى.
* گیانى ( ئۆباما) له (5) كانوونى 2016) له باره‌ى بڕیاره نوێ یه‌كه‌ى له باره‌ى چاره‌سه‌ر كردنى توندوتیژى له ڕێگاى چه‌كه‌وه ده‌ستى كرد به گریان، ئه‌ویش به هۆى بیرهاتنه‌وه‌ى ڕووداوى ته‌قه كردنه‌كه‌ى ساڵى (2012) ى شیكاگۆ كه به هۆیه‌وه ( 20) منداڵ كوژران، له و كاته‌دا ئۆباما فرمێسك به چاویدا هاته خواره‌وه و وتى ( هه‌موو جارێك كه بیر له‌و منداڵانه ده‌كه‌مه‌وه شێت ده‌بم).
دووه‌م: گریانى دروستكراو (ڕووكهشیانه) (الزائفه)بریتیه له‌و جۆره گریانه‌ى كه له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستى كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كه‌دا نایاته‌وه، له ڕێگه‌ى ئاماژه‌كانى رووخساریه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه گریانه‌كه‌ى تایبهتمهدیهكى ساخته‌كارى پێوه دیاره و ده‌بڕ نیه له دیوه ڕاستهقیهنهكانى ناخ و ده‌روونى، ده‌كرێت زۆر جار ئه‌م گریانه بۆ ده‌ست كه‌وتێكى سیاسى به‌كار بهێندرێت ، یان بۆ ئه‌وه‌ى په‌یام بگه‌ینێت كه من كه‌سێكى به به‌زه‌یى و عاتفیم ته نیا بۆ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى خۆى بپێكێت، له‌م شێوازه گریانه‌دا زیاتر ئافره‌تان كارامه‌ترن و ده‌توانن ئه‌م شێوازه له گریان به‌كار بهێنن .
نیشانه‌كانى ئه‌م جۆره گریانه
به بڕواى توێژه‌رانى زمانى جه‌سته ، به كار هێنانى كلێنس ( ده‌سماڵ) پێش ده‌ستپێكردن به گریان سه‌لمێنه‌رى ساخته‌كارى ئه‌م گریانه‌یه، ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌یه ئاماده‌سازى و پلانڕیژى ده‌كات بۆ گریانه‌كه‌ى و به ویستى خۆى كاته‌كه دیارى ده‌كه‌ت ن ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌م جۆره گریانه تایبه‌تمه‌ندیه‌كى خۆ ویستى هه‌یه و به پێى پاڵنه‌ره ده‌ستكرده‌كان دروست ده‌بێت نه‌ك پاڵنه‌ره سروشتیه‌كانى ناخ كه گریانى ڕاسته‌قینه برهههم ده‌هێنێت، نیشانه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌م شێوازه ئه‌وه‌یه زۆر جار كه‌سى گریاو سه‌ر دا ده‌خات و نایه‌وێت سه‌رى به‌رز بگرێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاوه‌كانى فرمێسكیان له خۆ نه‌گرتووه و نایه‌وێت ئاشكرا بێت، نیشانه‌یه‌كى دیكه ده كرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه ده‌ست بهێنیت به چاویدا یان چاوى ( ههڵبگلۆڤێت) بۆ ئه‌وه‌ى به زۆر تایبه‌تمه‌ندێتى گریان بدات به چاوه‌كانى ، (ئه‌ردۆگان) یه‌كێكه له‌و سهركرردانهى زۆرترین جار توشى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت به وه تۆمه‌ت بار ده‌كرێت كه گریانه‌كانى ڕاسته‌قینه نین و به شێكن له پێكهاته‌ى خۆ ویستى خۆیى.
سێهه‌م: گریانى خۆشى هه‌ڵه نیه گه‌ر بوترێت گریانى خۆشى گریانێكى ڕاستگۆیانه‌یه به‌ڵام به باگكراوند و پاڵنه‌رێكى خۆشى نه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ناخێكى غه‌مگین، ئه‌م شێوازه گریانه سه‌ركرده‌كان له كاتى سهركهتنهكانیاندا پێوه‌ى ده‌رده‌كه‌ن، به گریان ته‌عبیر له خۆشیه‌كانیان ده‌كه‌ن، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م گریانه زۆر جار نه‌رمه بزه یان نه‌رمه پێكه‌نین له خۆى ده‌گرێت و واتا تێكه‌ڵاو بوونى هه‌ستى خۆشى و ناخۆشی له یه‌ككاتدا. وه به‌راورد به گریانه‌كانى دیكه ده‌كرێت كه‌مخایه‌ن تر بیت .
نمونه‌كانى ئه‌م شێوهگریانه
* (ڤلادیمێر پۆتین) سه‌رۆك كۆمارى ئیستاى ڕووسا له (4) شوباتى (2012) له سه‌ركه‌تنى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته ، بۆ ته‌عبیر له خۆشیكانى ناخى ده‌ستى كرد به گریان.*(جۆرج ده‌بلو بۆش) سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا نمونه‌یه‌كى دیكه‌ى ئه‌م شێوازه‌یه له (8) نیسانى (2008) دا له كاتى پێدانى مهدالیایى شه‌ره‌ف به ئه‌فسه‌رى ده‌ریایى (مایكڵ مۆنسور) ، بۆ سه‌ركه‌تنى هاوڕێكه‌ى و بینینى له‌م دۆخه‌دا ده‌ستى كرد به گریان. *به‌هه‌مان شێوه گریانى گریانى ( ئۆنگ سان سوكى) ژنه سیاسه‌تمه‌دارى به‌ناوبانگى بۆرما و سه‌رۆكى پارتى (ئۆپۆزسیۆنى) ئه‌و وڵاته له‌كاتى سه‌ركه‌تنى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و وڵاته ، بریتیه له گریانێكى خۆشى .
چواره‌م : گریانى به‌زۆر (ناچارى) ده‌كرێت مرۆڤه‌كان بێ ویستى خۆیان بگرین ، یان به‌ویستى خۆیان بۆ به‌ده‌ست هێنانى مه‌به‌ستێك و دڵ ڕ‌ازى كردنێك بگرین به‌ڵام ئه سته‌مه وایان لیبكرێت به زۆر بگرین و یان ناچار به گریان بكرێن، چونكه دروستكردنى هه‌ستى گریان پێویستى به چه‌ند مه‌رجێكى ده‌رونى هه‌یه بۆ ڕوودان ئه‌گه‌ر گریانێكى ده‌ستكردیش بێت، به‌ڵام له گریانى به زۆر و ناچاریدا ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته.
نمونه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته
*گریانى (كیم جۆنگ ئۆن) سه‌رۆكى كۆریاى باكور له (27) كانونى یه‌كه‌مى (2011) له‌كاتى ڕێ‌و ڕه‌سمى به‌خاك سپاردنى باوكى سه‌رۆكى پێشووى كۆریا، به‌كوڵ ده‌گریا كه ئه‌مجۆره گریانه گریانێكى ڕاستگۆیانه بوو ، به‌ڵام له هه‌مان پرسه‌دا داواكرابوو كه ده‌بێت سه‌رجه‌مى به‌شدار بووان به‌گریان هاوخه‌مى و پرسه‌گێڕى خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك نه‌یانتوانى وا پیشانیبده‌ن كه ڕووكارى ده‌موچاو و زمانى جه‌سته‌یان گریاناوییه بۆیه، به پێى یاسایه‌كى دیكتاتۆرى ئه‌و وڵاته ئه‌وانه‌ى نه‌یاتوانى بگرین دوچارى كوشتن بوونه‌وه، كه یه‌كێك له‌و كوژراوانه‌ش له ڕووى پله‌ى خزمایه‌تیه‌وه له سه‌رۆكى كۆریاوه نزیك بوو.