فەیسبووک
570 جار بینراوە 12/6/2016 05:54 PM

فەیسبووک هۆشداری ئەداتە بەکارهێنەرانی



سنور میدیا

تۆڕی کۆمەڵایەتی مۆڵەتی داوە بە سەرجەم بەکارهێنەرانی کە هەتا  تا ٧ی تەمووزی ئەمساڵ  ئەپی 'مۆمێنتس' لەسەر مۆبایلەکانیان داگرن، بە پێچەوانەوە بەشێک لە وێنەکانیان دەسڕێنەوە.

 

فەیسبووک کە  ساڵی ڕابردوو ئەپی مۆمێنتسی ئاشکراکردوو لە ئێستادا دەیەوێت بەکارهێنەرانی ناچاربکات دایبگرن بۆ سەر مۆبایلەکانیان. ئەپەکە هەڵدەستێت بە خەزنکردنی ئەو وێنانەی بە کامێرای مۆبایل گیراون بەبێ ئەوەی بخرێنە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەوە.

ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی زیاد کرد بۆ ئەوەی کە ئەو وێنانەی بە کامێرای مۆبایل دەگیرێن لە فەیسبووکدا عەمباربکرێن. بۆ ئەم مەبەستەش ئەلبومێکی نوێی لە هەژماری فەیسبووکدا دروستکرد بەناوی وێنە هەڵگیراوەکان (Synced photos) کە جگە لە خودی بەکارهێنەر کەسی دیکە توانای بینینی نییە.

 

بۆ ئەوەی وێنەکانیان لەدەستنەچێت ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک دوو هەڵبژاردەی خستووەتە بەردەم بەکارهێنەرەکانی. هەڵبژاردەی یەکەم بریتییە لە داگرتنی ئەپی مۆمێنتس بۆ سەر مۆبایلەکانیان و ڕێگەدان بە فەیسبووک بۆ گواستنەوەی ئەو وێنانەی پێشتر گیراون و وێنە نوێکان بۆ ناو ئەپەکە.

 

هەڵبژاردەی دووەمیش بریتییە لە داگرتنی تەواوی وێنەکانی بەکارهێنەر لە ئەلبوومی وێنە هەڵگیراوەکاندا بۆ سەر کۆمپیوتەرە تایبەتەکەی. بۆ خێراتربوونی ئەم پرۆسەیەش فەیسبووک وێنەکان دەخاتە ناو فۆڵدەرێکی پەستێنراوەوە.

لینکی دابەزاندنی مۆمێنتس 

بۆ ئەندرۆید کلیک لێرە بکە.

بۆ ios کلیک لێرە بکە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure