موصڵ
12377 جار بینراوە 11/6/2016 01:21 PM

قانعی فه‌رد : ورده‌كاری كه‌وتنی موصڵ و هه‌ڵهاتنی پارتی و نهێنه‌كانی بارزانی ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا :تایبه‌ت 

ڕۆژی 10 حوزەیرانی ساڵی 2014 له چەند كاتژمێرێكی کورت دا شاری موسڵ كەوتەدەست داعش (ISIS) و دواتریش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی كەوتنی موسڵ چەند نهێنییەكی كەوتنی موسڵى راگەیاند به‌ڵام نوسەری كتێبی (شكستی داعش لە كوردستان) چه‌ند نهێنیه‌كی تری كه‌وتنی موصڵ و یارمه تی دانی مه‌سعود بارزانی و حزبه‌كه‌ی له کتێبه‌كه‌ی دا ئاشكرا ده‌كات.

عیرفان قانعی فەرد، مێژوونوسی ناسراوی کوردی ئیران و نوسەری كتێبی "شكستی داعش لە كوردستان"، (The failure of ISIS Turmoil in Kurdistan) ڕاگەیاند، ئیحتماله که چەند سیناریۆیەك سەبارەت بە كەوتنی موسڵ لە نێوان سیاسیەكان و ئەمنییەكاندا هە بن: یەكەم: ئه‌وه‌یه که بارزانی و ڕاگەیاندنی پارتی ڕایانگەیاندووە، که گویا پێشتر بارزانى، نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقی ئاگادار كردبێتەوە بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتێكی ئەمنی و سەربازی هاوبەش دژ بە داعش لە ناوچەكەدا و جا مالیکی وه‌لامی نه‌بووه و ... ئه‌و قسانه‌یش له چەند دەزگایەكی میدیای بڵاویانكردۆتەوە لەوانە ڕۆژنامەكانی خەلیج.

 

دووەم: دوای ئەوەی مالكی بە سەرۆك وەزیرانی هەڵنەبژێردرایەوە بۆ جاری سێهەم بەپێی ئەو پلانەی که بارزانی لەدژی داینابوو به چوونی فواد معصوم بو سه روک کوماری ، ڕۆیشت و سەردانی تارانی كرد و دواتر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العالم) به راشکاووی ڕایگەیاند، که كاتێك ئەویان ئاگاداركردۆتەوە، كە هەموو شتێك لەدەست دەرچووە و داعش لە هەولێر بووە وەك مالكی وتویەتی.

 

سێهەم: ڕێككەوتنێك لە نێوان قەتەر، سعودییە، توركیا و پارتی هەبێت بۆ دروستكردنی نفوسی ئەمنی (influence) و هاتنەناوەی داعش. مانای وایه که رئاسة الاستخبارات العامة عه‌ره‌بستان و جا میتی تورک (MIT) و پاراستنی پارتی (Parastin) هاتن و یارمه تی داعش یان دا له هه‌ر رویه‌که‌وه .


نوسەری كتێبی "شكستی داعش لە كوردستان" باسی لەوەكرد، هیچ كام لەم بۆچوونانە تائێستا نازانرێت بە دیاریكراوی و بە تەواوەتی ساق نه بوونه وه که زور ڕاستن، بەڵام سیناریۆی سێهەم لە ڕاستییەوە زور زور نزیكترە، چونكە بەپێی ڕوانگەی سیاسی حزبی پارتی و میژوی ئه و حیزبه ، سروشتییە بارزانی یان هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكە بیانەوێت نفوسی ئەمنی دروست بكەن لە پێناو بە ر ژه وه ندی خویان دا.

 

عیرفان قانعی فەرد، مێژوونوسی ناسراوی کوردی ئێران و نوسەری كتێبی "شكستی داعش لە كوردستان"، به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، يه‌كه‌م ڕۆژ که بارزانی ته نگاو بوو و ترسا له داعش و بروای نه ده‌کرد که داعش به‌وه عدی خۆیان وه‌فا نه‌که‌ن؛ بۆیه‌ داوای له دژه تيرۆر (CTG)كردبوو که بروات بۆ لای و كابرای CIA ، نوسیویه تی و ‌ له‌ كێتێی " شکستی داعش له کوردستان" ده‌ڵێـت: بازگه‌ی هه‌ولێر تا مه‌سیف چۆڵ كرابوو هه‌موو پارتی ڕایان كردبوو . و بارزانی طباخیشی نه‌بوو.

 

وتیشی ، جا موشکیله‌ ئه‌وه‌یه که پارتی وه‌ک ڕاگه‌یاندنی KGB له کاتی شه‌ڕ ئیش ده‌که‌ن و کابرا له هه‌ولێر بوو له ماڵی خۆی دانیشت بوو به BBC ده‌گوت ئه‌وه‌ له‌جه‌بهه‌ی شه‌ڕدام .


قانعی فه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، بارزانی ئه‌گه‌ر دژه‌ تیرۆر نه‌بوایه‌ خۆیشی ڕایده‌كرد و ده‌ڕۆشت بۆ قه‌ته‌ر یان توركیان بڕوای به‌ مقاومه‌ و خۆڕاگرتن و ئه‌و شتانه‌ نیه‌ . وه‌ له‌ كتێبه‌كی شكستی داعش له‌ كوردستان باسم كردوه‌ که چون دژه‌ تیرۆری CTG چه‌ند ده‌ورێكی جوامێرانه‌ی گێراوه‌

 


ئاشكراشی كرد ، کاتی خۆیی له‌گه‌ڵ مالیکی له ماڵه‌که‌ی دانیشتم و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بارزانی چۆن به‌عسیه‌كانی گرتووه‌ته‌ باوه‌ش و یارمه‌تی به‌عس و داعش ده‌دات به‌ ئه‌مری قه‌ته‌ر و عه‌ربستان و توركیا . و ئه‌ڵبه‌ت له زۆرێک له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ئه‌مریکا دا باسی ئه وه‌کرا که بارزانی که‌وتوه‌ته‌ به‌ره‌ی داعش بۆ هاتنیان بۆ عیراق.

 

ڕوونشی كرده‌وه‌ : بارزانی له هاتنی داعش سوودی مادی و سوودی تبلیغی ئه علامی وه‌رگرت له‌وه‌ی چه‌ك و هاوكاریه‌كان ،و دواتر به‌پاره‌ و به‌چه‌ك ده‌ستی باڵای هه‌بێت له‌ كوردستان و جا به هه موو ئه علام بلیتت که من سه روکی کوردستانم.! .

 

وتیشی ،دواتر یەكێتی ناڕەزایەتی دەربڕی لای بەرپرسانی سی.ئای. ئەی CIA و پێنتاگۆنPENTAGON ، بەوەی پارتی چەكەكان بۆ خۆی دەبات، دواتریش ئەمەریكییەكان ناڕەزایەتیان دەربڕی و تەنانەت هەندێك لە وڵاتانی، وەك وڵاتانی ئەسكەندەنافیا چەكەكانیان كێشایەوە، چونكە بەو چەكانە ئەگەری شەڕی ناوخۆ زیاتر بوو، بەتایبەتی شەڕی نێوانی پ. ك. ك و پارتی، بۆیە دواتر بەشێك لە چەكەكان ڕاستەوخۆ دران بە یەكێتی puk و پەكەكە pkk و یەپەگە ypg بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز (balance of power). چون پارتی شه رمی نه بوو که داعه ش بینیته کوردستان له پیناوی خوی یان بدات له پ ک ک به ئه مری تورک.

 

مالکی له تاران وتی که : ئه‌وه‌ی وا له موصل کرا، پلان بوو و تورکیا و میت به یارمه تی پارتی و پاراستن کردیان. و شبکه العالم، قسه کانی مالکی بڵاو کرده‌وه که " لیژنه ی ته حقیقی عیراق سه باره‌ت به که‌وتنی موصل ده ڵێت یارمه‌تی به‌عس و بارزانی و نقشبه‌ندی و سوونیه‌کان بوون. و ئیختلافاتی سیاسی نایه‌ڵێت که پلانه‌كه‌ هه‌ولێر و ئه نقه‌ره ئاشكرا بێبێت.

 

ئیشم به‌ قسه‌كانی مالیكی نیه‌ به‌ڵام ئێسته‌ش به‌عس لای بارزانی وه‌ سوونه‌كانیش زانیان بارزانی ڕاستی له‌گه‌ڵیان نه‌كردوه‌و دواتر  شه‌نگال بووبه‌ قوربانی یاری سیاسی_ ئه‌منی بارزانی و توركیا له‌گه‌ڵ داعش ، جا ئه‌وه‌ی وا بارزانیه‌كان كردیان بارزانی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌یان گوت نابێت كورد شه‌ڕی داعش بكات ئه‌وه‌ شه‌ڕی شیعه‌ و سوونه‌یه‌ و چی و چی ، ئه‌و ووتانه‌ بارزانی نه‌خوێندنه‌وه‌ بوو بۆ یستراتیجی ئه‌منی قه‌ومی و كه‌ كورد به‌داخه‌وه‌ هه‌ر نیه‌تی .

 

 

قانعی فه‌رد له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی وتی : بارزانی خۆی خسته‌ نێو ڕاگه‌یاندنی سۆپه‌رمان ،و وه‌ك دن کیشوت (don quixote) خۆی به قاره‌مان ده‌زانێت ، و له‌هه‌مان كاتدا خائین و خائفییش، به‌ڵام په‌یوه‌ندی بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌ربه‌بستان و میتی توركی شتێك نیه‌ له چاوی حکومه‌تی ناوه‌ندی عیراق شاراوه بیێت .یان ئامریکا نه زانیت.

 

به‌شێكی لێدوانه‌كانی خه‌ڵك ، و بێ سانسۆر هه‌موو لێدوانه‌كه‌ی بۆ سنور میدیا 

934101162016_81162016_134.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure