.
576 جار بینراوە 8/6/2016 06:25 PM

هۆکاری سەرەکی قەڵەوی کانزای مسە



سنور میدیا

لە ئەممریکا نوێترین توێژینەوە لە سەر قەڵەوی کراو دەرئەنجام دەرکەوت هۆکاری سەرەکی قەڵەوی کانزای مسە


لێکۆڵەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا دوای توێژینەوەکەیان  دەڵێن: "کلیلی سەرەکی لەناوبردنی خانەکانی چەوریی لەشی مرۆڤ کانزای مسە".


کانزای مس دەبێتە ھۆی لە ناوبردنی خانەکانی چەوریی لەش، ھاوکات وزەیەکی زۆریش بە جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت، بۆیە ئەو کانزایە رۆڵی بزوێنەری ڕێکخەر بۆ لەشی مرۆڤ دەگێڕێت.


ئەنجامی توێژینەوەکەش بەم شێوەیە بوو: ئەو خۆراکانەی کە کانزای مس لە پیکھاتەکەیاندا ھەیە، دەبنە ھۆی سووتانی ڕێژەیەکی زیاتر لە خانەکانی چەوریی لەش، ئەمەش لە کاتێکدایە، کەمبوونی کانزای مس لە لەشدا، دەبێتە ھۆی قەڵەوی و دەیان نەخۆشیی دیکە.


کانزای مس لە گوێچکە ماسی (سەدەفی دەریایی)، گیانلەبەرە دەریاییەکان، سەوزەکان، کوارگەکان، دانەوێڵەکان و لە فاسوولیاشدا زۆرە، ھاوکات لەشی ھەر مرۆڤێک رۆژانە پێویستی بە 700 مایکرۆگرام مس ھەیە.


ئەو مادەیە دەبێتە ھۆی دروستبوونی  خرۆکە سوورەکانی خوێن و رێژەی ئاسنیش لە لەشدا بەرز دەکاتەوە، ھەروەھا سیستەمی بەرگریی لەش بەھێز دەکات. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure