ئا_ هاوکار ڕەفیق |
284 جار بینراوە |
6/6/2016 05:58 PM |
|
ئاماژه‌كانى به‌كارهێنانى چاویلكه له زمانى جه‌سته‌ى سیاسیه‌كاندا (به‌شى پێنجه‌م)
په‌یوه‌ندى نێوان چاویلكه و زمانى جه‌سته
هه‌ر جوڵه‌یه‌كى خۆنه‌ویستى سیاسیه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رخه‌رى دیووه شاراوه‌كانى ده‌روون بێت، ده‌چێته خانه‌ى زمانى جه‌سته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ده‌ستبردن و جوڵه پێكردن و به‌كارهێنانى هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى دروستكراو به شێوه‌ى خۆنه‌ویست و ئیعازى هه‌ست و نه‌ست دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه خانه‌ى زمانى جه‌سته‌وه، ده‌كرێت یه‌كێك لهسهرهكى ترین كه‌ره‌سته‌كان (چاویلكه) بێت ، كه ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه سیاسیه‌كان له دانوستان و لێدوان و دهركهوتهكانیاندا به‌كارى ده‌هێنن ، ئه‌م كه‌ره‌سته‌یه‌ش بوار ده‌دات به‌هه‌ر سیاسیه‌كى چاویلكه له چاو تا زیاتر ئاماژه دروستبكات له ماوه‌ى ده‌ركه‌وتنیدا ، و به ئاشكرا نهێنیه شاراوه‌كانى كه‌سێتى خۆى ده‌ربخات.
دیووه خراپه‌كانى (چاویلكهى پزیشكى)
به نیسبه‌ت سیاسیهكانهوهسیاسیه به‌ته‌مه‌نه‌كان پشكى شێریان به‌رده‌كه‌وێت له به‌كارهێنانى چاویلكهى پزیشكیدا ئه‌ویش به هۆكارى لاوازى ئاستى بینینان به بێ چاویلكه، هه‌ر بۆیه هه‌ر ده‌ستبردن و جوڵه پێكردنێكى چاویلكه‌كانیان، یان جوڵه‌ى چاوه‌كانیان له ژێر چاویلكه‌وه مانا‌و ده‌لاله‌تى تایبه‌تى هه‌یه، كه له خواره‌وه به وردى باسم كردووه، به‌ڵام چاویلكهى پزیشكى زیانێك به زمانى جه‌سته‌ى چاوى سیاسیه‌كان دهگهیهنێتن ئه‌ویش به حوكمى ئه‌وه‌ى چاوى هه‌ر مرۆڤێك ده‌وڵه‌مه‌نترین ئه‌ندامه بۆ له خۆگرتنى ئاماژه‌كان و نهێنیه شاراوه‌كانى ناخ، به‌ده‌ر له‌وه‌ى به ڕاستگۆترین ئه‌ندامى جه‌سته هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌ندامێكه ناتواندرێت ساخته‌كارى تیا بكرێت و به خۆویستى درۆى پێبكرێت، بۆیه هه‌تا (زه‌ڕه‌بینى ) چاویلكهى سیاسیه‌كان پله‌یه‌كى به‌رز تر‌ى هه‌بێت ئه‌وه‌نده كار ده‌كاته سه‌ر گه‌وره ده‌رخستنى چاوه‌كان، له‌م كاته‌شدا جوڵه و ئاماژه‌ى چاوه‌كان به گه‌وره‌یى و ڕوونى ده‌رده‌كه‌ون و نهێنهیكان زه‌قتر و ئاماژه‌كان گه‌وره‌تر به‌دیارده‌كه‌ون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر سه‌یر كردنێك له سه‌ر چاویلكه‌وه یان له ژێر چاویلكه‌وه ده‌ركه‌وته‌یه‌كى ناشرین پیشانده‌دات و وه‌ك ئه‌وه وایه له پشتى دیواریكهوه یان له درزى ده‌رگایه‌كه‌وه به دزیه‌وه له شتێك بڕوانێتن ئه‌مه‌ش خێرا گومان بۆ لایه‌نى به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات.

سودوه‌رگرتن له (چاویلكهى تاریك) به لاى سیاسیه‌كانه‌وه
وه‌ك له‌سه‌روه باسم كرد چاوه‌كان ڕاستگۆترین ئه‌ندامى جه‌سته‌ن و له لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه ناچارناكرێن درۆیان پێبكرێن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماژه ڕاستهقیهنهكانى چاویان ده‌ر نه‌كه‌ون هه‌ڵده‌ستن به ڕووپۆش كردنى چاوه‌كانیان به (چاویلكهى تاریك) به‌تایبه‌تى له كاتى دانوستان و گفتوگۆ هه‌ستیاره‌كاندا، هه‌ر وه‌ك چۆن ( پۆتین) یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ى ناتوانێت ئاماژه‌كانى سیخوڕ‌ى و وه‌رگرتنى زانیارى و گومان له چاوه‌كانیدا بسڕێته‌وه،به حوكمى كاركردنى له ده‌زگاى سیخوڕ‌ى ڕوسیان بۆیه په‌نا ده‌بات بۆ له چاوكردنى (چاویلكهى تاریك)، به‌ڵام هه‌موو كاتێك ئه شێوازه له چاویلكه بۆ شاردنه‌وه‌ى ئاماژه ڕاستهقینهكانى چاو به‌كار نایه‌ت به‌ڵكو چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌یه به‌ده‌ره له‌م پۆلێنه:_

1: زۆر كات له كه‌شێكى كراوه‌دا له كاتى به‌ده‌ر كه‌وتنى تیشكى خۆر بۆ پاراستنى چاوه‌كان له هێزى به‌تینى (تیشكى خۆر) ئه‌م چاویلكه‌یه وه‌ك ئامرازێكى خۆپارێزى به‌كار دێت.
2: بۆ مه‌به‌ستى جوان ده‌ركه‌وتن به‌كار دێت زۆر جار ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پۆستێكى سه‌ربازى هه‌بێت، به‌م جۆره چاویلكه‌یه زیاتر هێزى ده‌به‌خشێته ڕووكار و جه‌سته‌ى.
3: شه‌رم كردنى مرۆڤه‌كان له‌یه‌كترى زۆركات هۆكاره بۆئه‌وه‌ى نه‌توانن سه‌یرى چاوى یه‌كتر بكه‌ن بۆیه ناچارن چاویلكهى تاریك له چاویان بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و بێ چاویلكه سه‌یرى چاوى به‌رامبه‌ر نه‌كرێـت له كاتى قسه‌كردندا ئه‌وه به‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه ڕاستێتى له قسه‌كانیدا نیه، بۆئه‌وه‌ى خۆى بپارێزێت له‌م هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌یه چاویلكهى تاریك له چاو ده‌كات و به‌مه‌ش په‌یوه‌ندى بینینى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر ده‌پچڕێنێت.
كه‌واته به شێوه‌یه‌كى گشتى گرنگترین ئاماژه‌كانى چاویلكه بریتین له‌م ئاماژانه، زۆرینه‌ى كاتیش ئه‌م ئاماژانه له دانوستان و دیبه‌یته سیاسیه چڕ و پڕهكاندا ڕووده‌ده‌ن.
یه‌كه‌م: خستنه ناوده‌مى یه‌كێك له دهسكهكانى چاویلكه:ئه‌م ئاماژه‌یه زۆرترین لێكدانه‌وه‌ى بۆكراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕاستێتى هه‌ر لێكدانهوهیك ده‌سه‌لمێنیت له به‌ر چاوگرتنى بارودۆخ و جۆرى په‌یوه‌ندى وڕهگهزى سیاسیه بهریهككهوتووكانه، دیاریترین لێكدانه‌وه‌كان ئه‌مانه‌ن.لێكدانه‌وه و بیروباوه‌ڕه‌كانى ئه‌م شێوازه به‌م چه‌شنه‌ن
1: به بڕواى زاناى ده‌روناس (د.درمۆند مریس) ئه‌م جۆرى به‌كارهێنانه ، به‌واتاى هه‌وڵێكى كاتى داده‌نرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دڵنیایى و كۆنتڕۆڵ كه له دانوستاندا یان له گفتوگۆیه‌كى سیاسی‌دا ئه‌گه‌رى تووش بوونى شڵه‌ژان و ههڵهكردنى هه‌یه، كه‌واته به‌م كاره دڵنیایى و ئارامى كۆنتڕۆڵ بۆ خۆى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
2: زۆرێك پێیان وایه ئه‌م ئاماژه‌یه به واتاى بیركردنه‌وه‌یه‌كى قوڵ دێت، به‌تایبه‌تى له‌كاتى بێده‌نگبوون دواى قسه‌كردن و گفتوگۆیه‌كى چڕ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رن تا به‌م كاره‌ى وچانێك بدات و بیر له‌وه بكاته‌وه له وته‌كانى دواتردا چیبلێت.
3:ده‌كرێت ئه‌م ئاماژه‌یه بۆ دواخستنى بڕیار به‌كار بهیێدرێت به تایبه‌ت له كاتى دانوستانه‌كاندا، كه زۆر جار له كۆتایى گفتوگۆدا به‌كار دێت كاتێك كه‌سێتى سیاسى ده‌گاته حاڵه‌تى بڕیاردان و داواى لێده‌كرێت بڕیارى كۆتایى بدات.
4: ئاستێكى كه‌مى زانایانى ده‌رووناسى پێان وایه‌ن ئه‌م ئاماژه‌یه له حاڵه‌تى توڕه‌یى و دهمارگیریشدا به‌كاردێت و له لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه له‌م دۆخانه‌دا هاناى بۆ ده‌بردێت.
دووه‌م:به‌رزكردنه‌وه‌ى چاویلكه بۆ ناوچه‌وان یان بۆ سه‌ر سه‌ر:
به گشتى سێ لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه
1:واتاى له‌سه‌رخۆیی و ئارامى ده‌گه‌یه‌نێت به نیسبه‌ت ئه‌و سیاسیه‌ى ئه‌م ئاماژه‌یه به چاویلكهكانى ده‌كات.
2:یان به واتاى به‌رزه‌فڕى له ده‌سه‌ڵات و كۆنتڕۆڵكردنى دۆخى هه‌بوو چاوچێوهى بابه‌ت و قسه‌كردن.
3:به‌م كاره‌ى وانیشان ده‌دات هێز و پایه و ده‌سه‌ڵات لاى خۆی كۆبۆته‌وه سه‌ركردایه‌تى كردن و خاوهندارێـى قابیل به خۆیه‌تى.
سێهه‌م:سه‌یركردن له سه‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى چاویلكه‌وه: هه‌ڵبژاردنى ئه‌م شێوازه له ڕوانین له لایه‌ن كه‌سى به‌رامبه‌ره‌وه لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتنى نه‌رێنى و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى نه‌گونجاو به‌دواى خۆیدا دههێنیتن ئه‌ویش بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌و ئاماژه گوماناویانهى ئه‌م شێوازه هه‌ڵى گرتوون ، زانایان به پێى جیاوازى باروودۆخ و لیدوانهكان چه‌ند لیكدانهوهیهكیان خستۆته ڕوو به‌م چه‌شنه:_
1:واتاى ههڵوێستَكى ڕه‌خنه‌یانه دێت بۆ به‌رامبه‌ر ، گه‌ر به‌م شێوه‌یه ڕوانینمان هه‌بێـ بۆ سیاسیه به‌رامبه‌ره‌كانمان ئه‌وه ، واهه‌ست ئه‌كه‌ن دادگایمان كردوون و به هه‌ستێكى خراپه‌كارى و دوژمنكارانه و پڕ له هه‌ڵه‌وه لێیان ده‌ڕ,انین.
2: زۆرێك له توێژه‌رانى سه‌ر بزمانى جه‌سته ئه‌م ئاماژه‌یه به‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه كه كه‌سى ئه‌نجامده‌ر ، كه‌سێكى گوماناوییه و به گومان و سكاڵا‌و كه‌مى متمانه‌وه له‌و دۆخ و لێدوان و دانوستانه ده‌ڕوانێت كه تێدا دانیشتووه، هه‌ست به ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌روون ناكات.
3: بۆ گوێگرێكى چاویلكه له‌چاو لێكدانه‌وه‌یه‌كى دى بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ، بریتیه له هه‌ست كردن به به‌درۆزانینى ووته‌كانى به‌رامبه‌ر و وا نیشانى ده‌دات ربههاى ڕاستێتى له ووته‌كانى به‌رامبه‌ر دا نیه.
چواره‌م: لابردنى چاویلكه پێش دانوستان: زۆرێك له ئینسانه‌كان كاتێك تووشى نه‌خۆشى نزیك بینى ده‌بن بۆیه بۆ بینینى كه‌ره‌سته نزیكه‌كان هانا بۆ له چاوكردنى چاویلكه نابه‌ن ، به‌م ڕه‌فتاره‌ش وا هه‌ست ده‌كه‌ن باشتر له جوڵه و وته و هه‌ڵویستى به‌رامبه‌ر تێده‌گه‌ن و وردبینانه تر ده‌چنه پرۆسه‌ى دانوستانه‌وه.
پێنجه‌م: ده‌ستبردن و جوڵه‌كردن به چاویلكه به به‌رده‌وامى: ئاماژه‌یه بۆ نه‌مانى هه‌ستى ئارامى و شڵه‌ژاوى له گفتوگۆ و دیبهیى سیاسیه‌كاندا.
شه‌شه‌م: لادانى چاویلكهى سیاسیه‌كان چه‌ند جارێك له گفتوگۆیه‌كى كورت خایه‌ندا: واتاى ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت جارێكى دیكه به‌ڵگه و ڕاستیه‌كان بخاته‌وه گه‌ڕ.
حه‌وته‌م: كۆكردنه‌وه‌ى دهسكهكانى چاویلكه و دانانى له لاوه، یان خستنه ناو جانتاوه یان خستنه ناو باخه‌ڵه‌وه: واتاى كۆتایى هاتنى دانوستان ده‌گه‌یه‌نێت و والێكدانهوى بۆ ده‌كرێت كه ساته‌كانى كۆتایى دیبه‌یت وگفتوگۆ سیاسیه‌كه بێت و به بڕیاى كۆتایى یان به ده‌ست خۆشى و داخستنى بابه‌ته قسه له‌سه‌ر كراوه‌كه دانیشتن و دیبه‌یته‌كه به خاڵى كۆتایى ده‌گات.
هه‌شته‌م:ئه‌وانه‌ى قسه‌ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر هاتوو چاویلكهكهیان لابرد و دواتر كردیانه‌وه چاویان كه‌سى به‌رامبه‌ر هه‌ست به ئارامى ده‌كات، ته‌نیا ئه‌وه نیه به‌ڵكو ئامرازێكه بۆ ده‌ربڕینى هه‌ستى خۆشى تاوه‌كو قسه‌كه‌ر بتوانێت كۆنتڕۆڵى ده‌ربڕینه‌كانى خۆى بكات ، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش یاریده‌ى گوێگر ده‌دات كاتێك كه‌سى قسه‌كه‌ر چاویلكه لا ده‌بات ئه‌توانێ قسه‌كانى ببڕێت و بۆچوونى خۆى بلێت ، هه‌ر كاتێكیش به‌رامبه‌ر چاویلكهككهى كرده‌وه چاوى بچێته‌وه دۆخى گوێگرتنه‌وه و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى بۆ چوونهكهى بێت كه له ده‌رفه‌تى داكهندنى چاویلكهى به‌رامبه‌ر دا وتویهتى .