هاوکار رەفیق رەحمان |
234 جار بینراوە |
28/5/2016 07:43 PM |
|
ئاماژه‌كانى درۆكردن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر زمانى جه‌سته‌ى سیاسیه‌كانه‌وه (به‌شى چواره‌م)
ئاستهنگهكێك كه سیاسیه‌كان له كاتى ده‌ركه‌وتن و وتاردانیاندا دووچارى ده‌بن ئه‌وه‌یه كه ئه‌قڵى نائاگا له‌كاتى ده‌ربڕنى ناڕاستیهكاندا په‌یام ده‌نێرێت بۆ جه‌سته و به شێوازێكى ئۆتۆماتیكى و خۆنه‌ویست له‌به‌رامبه‌ر درۆ زارهكیهكانیان شه‌رمه‌زاریان ده‌كات، به بێده‌نگى پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یڵێن درۆیه، ئه‌وه‌ى جه‌سته ده‌یڵێت ڕاسته،هه‌ربۆیه له‌و ماوه‌یه‌ى كه سیاسیه‌كان په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن جه‌سته‌یان ئاماژه‌ى دژبه‌یه‌ك دروست ده‌كا، ئه‌م نیشانه‌یه‌ى سه‌ر جه‌سته‌ش ئه‌و ههلهدهدات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى بینه‌رن كه ناڕاستیهكان به ئاشكرا ببینن و ده‌ربڕینه ناراستهیكانیش وه‌لابخه‌ن، چونكه عه‌قڵى نا ئاگا كه له ژێر كۆنتڕۆڵى ئینسانهكاندا نیه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و وته‌یه‌دا كه سیاسیه‌كان ده‌یلێن، بۆیه ئه‌وه‌ى گرنگه به دواداچوون و وردبینى و ڕامانه له جوڵه و بزوتنه‌وه جه‌سته‌ییه‌كان تا په‌ى به‌و ڕاستیانه ببه‌ین كه ناوترێن، ئه‌ویش به وربینى كردنى ئه‌و ئاماژانه‌ى كه درۆكانى سیاسیه‌كان ده‌رده‌خه‌ن .

نیشانه‌كانى درۆكردن به‌سه‌ر جه‌سته‌ى سیاسیهكانهوهیهكهم:
یەکەم : په‌نجه‌بردن بۆ لووت ، كاتێك كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى لێدوان ده‌دات ده‌ستبردنى خێراى بۆ لوت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ناڕاستیهك له‌وه‌دا هه‌یه كه ده‌رى بڕیوه، ئه‌مه له كاتى قهسهكردندا به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆى گوێگر بوو و ئه‌م ئاماژه‌یه‌ى كرد، ئه‌وه واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به گومانه‌وه له قسه‌كانى به‌رامبه‌ر ده‌ڕوانێت .
چه‌ند حاڵه‌تێكى ڕیز په‌ڕ هه‌یه پێویسته بۆ ئه‌م حاڵه‌ته له‌به‌ر چاوى بگرینههموو په‌نجه بردنێك بۆ لووت به‌واتاى درۆكردنى سیاسیه‌كان لێكدانه‌وه‌ى بۆ ناكرێت، بۆیه پێویسته ئاماژه‌ى خوراندنى لووت و ئاماژه‌ى پهنجهبردنى لووت له‌كاتى درۆكردندا تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین، له‌كاتى خوراندنى لوتدا زۆرجار دووپه‌نجه یان سه‌رى په‌نجه‌كان به كۆكراوهیى به‌كار ده‌هێندرێت، به‌ڵام له‌كاتى درۆكردندا ته‌نیا یه‌ك په‌نجه ده‌هێندرێت به لوتدا، هه‌روه‌ها خوراندنى لووت زۆر جار هێزى په‌نجه‌كانى له‌گه‌ڵ دایه به‌ڵام له كاتى درۆكردندا فشارى په‌نجه‌كان له‌سه‌ر لووت هه‌ستى پێناكرێت، خاڵێكى تر جیاوازى ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى خێراى بردنى په‌نجه بۆ لووت له‌كاتى درۆكردنا خێراتره به راورد به‌كاتى خوراندنى لووت.

دووه‌م:ده‌ستبردن بۆ گوێچكه یان ڕاكێشانى نه‌رمایى گوێچكه دیسانه‌وه بۆ سیاسیه‌كى قهسهكهر ئه‌و په‌یامه ناواخنیهیه كه بێ ئاگا ئیعاز ده‌دات به جه‌سته له‌به‌رامه‌ر ناڕاستى وته‌كانی دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسیه‌ك خۆى گوێگربوو بۆ وته‌كانى كه‌سى قسه‌كه‌ر و ده‌ستى برد بۆ گوێچكه‌ى یان نه‌رمایى گوێچكه‌ى ڕ‌اكێشا ئه‌وه واتاى ئه‌وه‌یه حه‌ز به گوێ گرتن ناكات له په‌یامه‌كانى كه‌سى قهسكهردا، نیشانه‌كانى سه‌ر گوێچكه گه‌لێك زۆرن كه هه‌ر یه‌كه‌و واتایه‌كى هه‌یه ، خوراندنى ڕووكارى گوێچكه، یان ڕاكیشانى ته‌واوه‌تى، یان پهنجهكرد به گوێچكه یان خستهناوهوهى هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى مادى به گوێچهدا، یان پاڵنان به ڕووكارى گوێچكه‌وه له پشته‌وه، یان داپۆشینى ته‌واوه‌تى گوێچكه ... هه‌ر یه‌كێك له‌م نیشانانه واتا و ده‌لاله‌تى خۆى هه‌یه كه به پێى ده‌رفه‌ت و كات له به‌شه‌كانى داهاتوودا هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌م.

پێویسته ڕیزپهڕهكانى ئه‌م ئه‌م حاڵه‌ته له‌به‌ر چاوبگرینپێویسته ڕاكێشانى نه‌رمایى گوێچكه و ده‌ستبردن تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ خوراندنى گوێچكه ، خوراندنى گوێچكه هه‌روه‌ك خوراندنى لووت به‌شێوه‌ى خۆویستانه ئه‌نجام ئه‌درێت به‌ڵام پرۆسه‌ى ده‌ستبردن بۆ لووت و گوێ له‌كاتى درۆكردندا كارێكى خۆنه‌ویسته له ژێر كۆنتڕۆڵ و جڵه‌وگیرى سیاسیه‌كاندا نیه،ڕیزپهڕێكى دیكه له‌م حاڵه‌ته‌دا كه پێویسته ئاماژه‌ى وێبدهین، جیاوازى كردنه له نێوان ئافره‌ت و پیاو له‌ناو بازنه‌ى سیاسه‌تكردندا، ڕه‌نگه پیاو شێوازى ڕیكخستنى جه‌سته‌یى و هه‌یكه‌لیه‌تى جه‌سته‌ى به‌جۆرێك بیت زیاتر بتوانێت ئه‌م ئاماژه‌یه به‌كار بهێنیت، به‌ڵام ڕه‌نگه ئافره‌تێك له وه‌زیفه‌یه‌كى سیاسی‌دا شێواز و ستایلى قژى ڕێگرى بۆ دروست بكات یان له‌و وڵاتانه‌ى كاریگه‌رى ئاین به‌تایبه‌ت ئاینى ئیسلام ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه به‌سه‌ر سیسته‌مى سیاسى وڵاته‌وه به‌هۆى (سه‌رپۆشه‌وه) گویچكهیان ده‌رنه‌كه‌وێت و ئه‌م ئاماژه‌یه به‌كار نه‌هێنن.

سێهه‌م:ڕاكیشانى ملوانه‌ى كراسزۆرێك له زانایانى بواى ده‌رونزانى، ئه‌م حاڵه‌ته پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، پێیان وایه ئه‌و كه‌سانه‌ى له قسه‌كردنیاندا هانا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن، ملوانه‌ى كراسه‌كه‌یان ڕاده‌كێشن هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك سیاسیه‌كان له ده‌ر ئه‌نجامى درۆكانیانه‌وه گومان و دوودڵى باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ریاندا به‌شێك له جه‌سته‌یان كه داخرواوه ئاره‌ق ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تى ده‌رووبه‌رى مل ئه‌ویش به هۆى قه‌پاتى ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ، به‌هۆى ملوانه‌ى قه‌پات و بۆینباخى تاوندهوه، بۆیه له كاتى دروستبوونى ئاره‌قه‌دا جۆرێك له كارلێك له‌سه‌ر پێستیان دروست ده‌بێت كه ناچارن ئه‌و ناوچه‌یه بخورێنن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توندى ملووانهكهیان شل ده‌كه‌نه‌وه یان به به‌ده‌ست ڕایده‌كێشن، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له باروودۆخى دانوستانه سیاسیه‌كاندا به‌كار دێت كاتێك سیاسیه‌ك هه‌ست به دۆڕاندن بكات له‌و دانوستانه.

چه‌ند خالێكى ڕیزپه‌ڕ هه‌یه پێویسته بۆ ئه‌م ئاماژه‌یه له‌به‌ر چاوى بگرین
هه‌ڵه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێك وابزانین كه ڕاكیشانى ملوانه‌ى كراس به واتاى درۆكردنى كه‌سى قسه‌كه‌ر دێت ، بۆیه پێویسته چه‌ند خالێك له‌به‌ر چاوبگرین أ: ڕاكێشانى ملوانه‌ى مل له‌كاتى بێزارى و توڕه بوونى كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان دیسانه‌وه ڕووده‌دات و هاناى بۆده‌به‌ن. ب: له وه‌رزى گه‌رمادا ئاره‌ق كردن زیاتره، بۆیه ده‌كرێت سیاسیه‌كان له دۆخى گه‌رمادا هانا بۆ كردنه‌وه‌ى ملوانه‌ى ملیان به‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ى واتایه‌كى نه‌رێنى بگه‌یه‌نێت. ج: یاخود كاتێك پۆشاكه‌كانى به‌ریان جۆرێك له زبرى تێدایه و ئه‌م ڕه‌فتاره‌شیان بۆ لابردنى ئه‌و لێكخشاندنه زبرهى ده‌ور وبه‌رى ملیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ْ: كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گرنگى زۆر ده‌ده‌ن به ڕێك پۆشى جل و به‌رگیان به‌ده‌ر له‌وه‌ى له ماوه‌یه‌كى كورتدا چه‌ندین جار پۆشاكه‌كانى به‌ریان ده‌گۆڕن بۆیه پێویسته دۆخى ڕاهاتنى سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگه نوێكانیاندا له‌به‌رچاو بگرین به تایبه‌تى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌یان كه زۆرجار ناچارن ده‌ست به‌رن بۆ هه‌ندێ ناوچه‌ى جه‌سته بۆ ئه‌و شێوازى ڕێكخستنه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.چواره‌م:ده‌ستبردن بۆ لێوى سه‌روه له‌كاتى قسه‌كردندا، سه‌لمێنه‌رى ناڕاستیهكانى كه‌سێتى سیاسى قسه‌كه‌ره، له‌كاتى گوێگرتنیشدا نیشانه‌ى به‌درۆزانینى قسه‌كانى به‌رامبه‌ره.
ڕیز پهڕیهكانى ئه‌م حاڵه‌ته
پێویسته جیاوازى بكه‌بن له یه‌ك په‌نجه له‌سه‌ر لێو له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به ده‌مه‌وه ، چونكه ده‌لاله‌ته‌كانى ئه‌م دوو ئاماژه‌یه جیاوان، چونكه ده‌ستبردن بۆ ده‌م به‌كار ده‌هێندرێت بۆ په‌شیمانى له وتنى قسه‌یه‌ك یان ده‌ربڕنى وشه‌یه‌ك كه ده‌بوایه نه‌وترایه، یان له‌حاڵه‌تى بینینى بارودۆخێكى ناخۆش و سه‌رسوڕهینه‌ر و چاوه‌ڕوان نه‌كراو سیاسیه‌كان ده‌ست ده‌گرن به ده‌میانه‌وه، له حاڵه‌تى بێده‌نگیشدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى وته‌كانى به‌رامبه‌ر ئه‌م ئاماژه‌یه ده‌كه‌ن، یان كاتێك له‌گه‌ڵ ناخى خۆیان ده‌دوێن سه‌یرى زه‌وى ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌گرن به ده‌میانه‌وه. پێنجه‌م: په‌نجه هێنان به پشتى چاودا، به بڕواى توێژه‌رانى سه‌ر به ڕێبازى زمانى جه‌سته سیاسیهكات له‌كاتى ده‌ربڕینه ناڕاستهكانیاندا هه‌نا بۆ ئه‌م ڕه‌فتاره جه‌سته‌یه ده‌به‌ن و پاڵنه‌ره‌كانى هه‌ست و نه‌ست كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌م درۆیه به‌سه‌ر جه‌سته‌ى سیاسیه‌كانه‌وه ده‌رده‌خه‌ن. چه‌ند خاڵێكى ڕیزپه‌ڕ له‌م حاڵه‌ته‌د
اأ: ده‌كرێت به‌نجه بردن بۆ چاو بۆ مه‌به‌ستى خورادنى پشتى چاو بێت نه‌وه‌ك ئاماژه‌ى درۆكردن.
ب: له‌كاتى خه‌وبردنه‌وه یان له‌كاتى خوێندنه‌وه ده‌كرێت سیاسیه‌كان په‌نجه به‌رن بۆ چاویان وه‌ك ئاماژه‌ى ماندویه‌تى چاوه‌كان.
ج: ده‌ست هێنان به هه‌ردوو چاودا و جیاوه‌زه له حاڵه‌تى په‌نجه بردن بۆ یه‌ك چاو
.ْ: ئه‌و كه‌سێتیه سیاسانهى چاویلكه‌یان له چاوه ناتوانن ئه‌م ئاماژه‌یه بكه‌ن بۆیه جه‌سته نیشانه‌ى تر ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر جه‌سته سیاسیه درۆزنه‌كان.
ه: زۆركات ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ى میكاژى پشتى چاوى نهشێویت خۆدهپارێزیت له ئه‌نجامدانى ئه‌م ئاماژهیهداز
و:سیاسیه‌كانیش وه‌ك كه‌سانى تر‌ى ئاسایى ڕه‌نگه بگرین، بۆیه په‌نجه هێنان به چاودا له‌م دۆخه‌دا بۆ لادانى فرمیسكى چاوه نه‌وه‌ك واتاى درۆكردن.
شه‌شه‌م: سهیرنهكردنى چاوى به‌رامبه‌ر له‌كاتى قسه‌كردندا، دیسانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت كه به‌رامه‌به‌ر له ده‌ربڕینى قسه‌كانیدا ڕاستگۆ نیه، یان ئه‌گه‌ر به ڕووخسارێكى مۆن و بێده‌نگه‌وه سه‌ریى به‌رامبه‌ر ى كرد واتاى هه‌ڵسه‌نگاندى خراپى به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و ڕیزپه‌ڕه له‌به‌ر چاو بگرێن زۆر كات هۆكارى شه‌رم كردن وا ده‌كات كه كه‌سێك نه‌توانێت له كاتى قهسكردندا به ته‌واوى سه‌یرى چاوى به‌رامبه‌ر بكات به‌تایبه‌تى له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دووكه‌س كه ڕه‌گه‌زیان جیاواز بێت.
حه‌وته‌م:چه‌ند نیشانه‌یه‌كى تر‌ى وه‌ك ،ده‌ست بردن بۆ پشتى سه‌ر یاخود تێكچوونى ڕه‌نگ و پچڕپچڕى له‌كاتى قسه‌كردندا ، جوڵه و حه‌ره‌كه‌ى نامۆ و هه‌ڵه‌كردن له قسه‌كردنا، سه‌رقاڵ بوون به‌هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ى لاوه‌كى دوور له بابه‌تى گفتوگۆ، ئه‌نجامدانى بزه‌ى ساخته و شانۆیى بۆ خۆپارێزى له ته‌ریق بوونه‌وه‌ن ئه‌م ئاماژانه و چه‌ندین ئاماژه‌ى تر له‌كاتى قسه‌كردن و بێده‌نگیدا بۆ شاردنه‌وه‌ى بابه‌تێك یان بیركردنه‌وه له بیرۆكه‌یه‌كى خراپ یان هه‌وڵدان بۆ فریودانى به‌رامبه‌ر و دهربِینى ناڕاستى به‌كار ده‌هێندرێن.

تێبینى: نوسینى ناوى خۆم له‌سه‌ر وێنه‌كان ته‌نیا وه‌ك به‌ربه‌ستێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى وێنه‌كانم به‌كار ده‌هێنن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه بده‌ن بێ ماندوو بوون خۆیان ده‌كه‌ن به خاوه‌نى وێنه‌كان چه‌ند جار ئه‌م حاڵه‌ته‌م بینیوه هیوادارم ئاماژه به‌سه‌ر چاوه‌كان بدرێت له‌گه‌ڵ رێزم.