ژنان
3698 جار بینراوە 20/5/2016 11:17 PM

به‌كارهێنانی‌ حه‌بی‌ مه‌نع ئاره‌زوی‌ سێكسی‌ له‌ژنان كه‌مده‌كاته‌وه‌



سنور میدیا 

یه‌كێكی‌ تر له‌و رێگایانه‌ی‌ كه‌ ژنان به‌كاریده‌هێنن بۆ رێگرتن له‌سكپڕی‌ بریتیه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ حه‌ب. به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌م حه‌به‌ ره‌نگه‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ خراپی‌ هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نی‌ خراپی‌ ئه‌م حه‌بانه‌یان له‌چه‌ند خاڵێك كۆكردۆته‌وه‌:


1- لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن حه‌بی‌ رێگری‌ له‌سكپڕی‌ (حبوب منع الحمل) كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هۆرمۆنی‌ ژنان هه‌یه‌و ئه‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاره‌زوی‌ سێكسێكان به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ی‌ حه‌بی‌ مه‌نع به‌كارناهێنن. چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌بانه‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هۆرمۆنی‌(تیستوستیرۆن) كه‌ له‌له‌شدا هه‌یه‌و به‌رپرسه‌ له‌ئاره‌زوه‌ سێكسێكان.


2- زیادبونی‌ كێش، زۆرینه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ كێش بۆ نزیكه‌ی‌ 4 كیلۆ.


حه‌بی‌ رێگری‌ له‌سكپڕی‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ خوێن له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌.


3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنی‌ ئه‌م حه‌بانه‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ منداڵدان‌و هێلكه‌دان به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه‌.


4- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی‌ 35 ساڵیه‌وه‌یه‌و جگه‌ره‌كێشن‌و حه‌بی‌ مه‌نع به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ری‌ توشبونیان به‌جه‌ڵده‌ی‌ دڵ زۆرتره‌ له‌خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌.


5- كاتێك تۆ حه‌بی‌ مه‌نع به‌كارده‌هێنیت پێویسته‌ هه‌مو رۆژێك بیخۆیت چونكه‌ له‌كاتی‌ له‌بیرچون منداڵ دروست ده‌بێت، به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كانیش نزیكه‌ی‌ 50% منداڵ به‌بێ‌ خواستی‌ باوان دروست ده‌بن‌و پێشتر خۆیان بۆ ئاماده‌ نه‌كردوه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure