مامۆستا جه‌مال ساڵح
842 جار بینراوە 17/5/2016 05:15 PM

خاوه‌ن ستودیۆكانی وێنه‌گرانی سلێمانی دێنه‌ ده‌نگ ، و هۆشدرای ده‌ده‌ن



سنور میدیا

ئاماده‌كردنی _ هه‌ورامان خالد

كاركردنی كاری فۆتۆگرافی له‌سه‌ره‌ شه‌قامه‌كان له‌سلێمانی به‌شێوه‌ی نایاسایی خاوه‌ن ستۆدیۆكان دێنێته‌ ده‌نگ ، و هۆشداری له‌ مه‌ترسی ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ گرتنی وێنەی کچ و ژن له‌ شوێنانه‌ كه‌ نه‌ مۆڵه‌تی یاسایان هه‌یه‌ نه‌  هیج دوکان و شوێنێک  کە ئەم فۆتۆیانە بتوانرێت لەئایندەدا پاڕێزراوبێتوو بتوانرێت جارێکی دی سوودی لێببینرێت .

 

کارکردنی ئەو فۆتۆگرافەرانەی کەبەبێ مۆڵەت و ستیۆدیۆ کارەکەن بوتە جێ نارەزای ستیۆدیۆکانی سلێمانی ، وکارکردنیان بە نرخێکی گرانتر لەو نرخەی کۆمەڵەی وێنەگرانی سلێمانی دای ناوە ئەمەش چەندین نارەزای لێکەوتوتەو بوه‌تە هۆکاری ئەوەی ستیۆدیۆ بەناوبانگەکانی (ڕێڤان ، ئانی ، جیهان )  پەنابەرن بۆ کۆمەڵەی وێنەگران و داوای ئیجرائەتی یاسای بکەن کە ڕێگەچارەیە دانرێت.

له‌وباریه‌وه‌ به‌وته‌ی خاونی وێنه‌گران كه‌ بۆ سنور میدیا دوان ، وتیان ، ئێمە زەره‌ره‌ دەكه‌ین به‌وه‌ی پاره‌ به‌ کرێ دوکان وکارمەند دەدەین ئەگەر وابڕوات ناچارین ئیمەش ستیۆدیۆکانمان داخه‌ین .

 

وتیاشیان ، ئەوکەسانە هەستاون بەم شێوازەکارکردنە و بردنی موشتەری ئێمەو وە تێکدانی کاری فوتوگرافی ئەویش بەوشێوازەی کە کارەکانیان هەڵەی فۆتۆی تێدایە زۆر هەڵەی کە کە نابێ فوتوگراف بیکات.

 

وەک سنور میدیا سەردانی کۆمەڵەی وێنە گرانمان کردوو لەگەڵ مامۆستا جەمال ساڵح بەرێوبەری کۆمەڵەی وێنە کران باسمان کرد بەم شێوەیە دوا بۆمان

ئێمە وەک کۆمەڵەی وێنەگران هەمیشە پاپەند بووینە بەو یاساو نوسراوەکانەوە ، وە ئێمە وەک کومەڵەی وێنەگران چەندین جار نوسراومان کردوە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری کە ئیجرائەتی یاسی بکەن لەگەڵئەم فۆتۆگرافەرانەدا کە بێ مۆلەت و ئەندام نەبوونیان لە کۆمەڵەی وێنەگران کاری فۆتۆ گرافەری دەکەن بەشێوازی گەڕۆک وە ئەوکەسانەی کەمافی فۆتۆگرافەریان هەیە ئەوانەن کەوا کار بۆ ستیۆدیۆ یاخود مووختەبەر دەکەن کە مۆڵەتی کارو دوکانیان هەیە وە ئەوکەسانەش کە بوبژێوی ژیانیان ئەم کارە دەکەن بەڕێگای یاسای

 

وتیشی ، ئێمە داواکەین لە بەڕێوبەرایەتی باخچەکان وە دەزگا ئەمنیەکان کە داوای مۆڵەتی کارکردنی کۆمەڵەی وێنەگرانیان لێبکرێت ئەگەر هاتوو مۆڵەتیان نەبوو یاخود ئەندام نەبوون دەزگا ئەمنیەکان دەست بگرن بەسەر کامێرەکانیانداو بدرێنە یاسا .

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، لەکاتی ئیستادا ئەبینین لە تۆری کۆمەلایتی فەیسبوک و ئینستاگرام چەند کەسێک پەیدابوونە بەناوی تەمەن ماکس و حەمە فۆتۆگرافەروو زوری دی کەهیچ کەس لەوانە ڕێگە پێدراونین بۆ کاری فۆتۆ گرافەری ئەم کەسانە بەدەر لەوەی کارەکەیان یاسای نیە هەستاون بەگرتنی وێنەی سێلفی لەگەل ئەوکەسانەی کەکاریان بۆ دەکەن کەئەمە ڕێگە پێدراونیە و گرتنی وێنەی کچ و ژن کەئەمیش کێشەیەکی گەورەیە بو سەر کۆمەڵگاو چونکە ئەم کەسانە هیج دوکان و شوێنێک نیە کە ئەم فۆتۆیانە بتوانرێت لەئایندەدا پاڕێزراوبێتوو بتوانرێت جارێکی دی سوودی لێببینرێت .

 

ڕوونیشی كرده‌وه‌ ، پاپەندیش نین بەو برە پارەی کە دیاری کراوە بۆ گرتنی وێنە چونکە زور لەوە زیاتر وەردەگرن ئەمەش پێشێل کردنی بریاری کومەڵەی وێنەگرانە داوادەکەین لەو کەسانە کە سەردانمان بکەنوو بەشداری خولەکانمان بکەن و زانیاری زیاتر وەرگرنوو وە مولەتی کارکردنیش چونکە تا ئیستا ئێمە 18خولمان کردوتەو سەرکەوتوانە بەرێوە چوە وە ئەوکەسانەش کە خوولەکەیان تەواو کردوە مۆڵەتمان پێداون کاربکەنوو ئەندامی کۆمەڵەی وێنەگران بن .

 


لەکوتایدا دەست خۆشی لە ئاسایشی سلێمانی دەکەم کە هەمیشە هاوکارمان بوونە هەرکات ستیودیو دوکانێک دانرابێ داوەی پشتگیری ئێمەیان کردوە کەئەم جی دڵ خوشیوو ئەمنی شارەکەیە .

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure