عه‌بدوڵای هه‌مزه‌ ئاغا
6101 جار بینراوە 12/5/2016 09:29 PM

سه‌رۆك جاشێكی كورد له‌ كوسڵخانه‌وه‌ بۆ دووكانی پیتزا



سنور میدیا _ تایبه‌ت

له‌سه‌ر سكاڵای ڕێكخراوی چاك له‌دادگای دانیمارك سه‌رۆك جاشێكی كورد بریاری بوون به‌به‌رپرسی كۆنسوڵخانه‌ی عیراق له‌دانیمارك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ ، و ئێستا ده‌بێته‌ پیتزا فرۆش. 

 

مسته‌فایی حه‌سه‌ن گه‌وه‌ر چالاكوانی بواری ئه‌نفال به‌ سنور میدیایی ڕاگه‌یاند ، كاتی خۆی وه‌ك ناوه‌ندی چاك له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كانی دانیمارك داوای یاسایمان له‌سه‌ر (عه‌بدوڵای هه‌مزه‌ ئاغا)تۆمار كرد.

 

وتیشی ، ئه‌و سه‌رۆك جاشه‌ خۆی به‌ زمانی خۆی ده‌ڵێ من به‌شداری ئه‌نفالی ١،٢،٣،٤ هتد كۆتاییم كردووه‌، ماوه‌ی چوار ساڵیش به‌رپرسی پارتی بوو له ‌دانیمارك.

 

ئه‌وچالاكوانه‌ی بواری ئه‌نفال ڕوونیشی كرده‌وه‌ ، پاشان من ئه‌وه هه‌نگاوه‌م نه ‌ناوه‌كانی خۆی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاك كۆمیته‌ی دانمارك سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا، منیش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌رم و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری به‌شداری ڕاسته‌وخۆی فه‌وجه‌كانی ئه‌وان بووم له‌ ئه‌نفالدا..شاهید حاڵی ئه‌و كه‌یسه‌م ئه‌م كۆنه‌ جاشه‌ش بووه‌.

 

ئاشكراشی كرد ، خۆشبه‌ختانه‌ لێره‌ له‌ژێر ده‌ستی خۆماندایه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناتوانێ به‌رگری لێ بكات.

 

مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ ، ئاشكراشی كرد ، به‌ته‌ما بوو ببێته كونسوڵی عیراق لێره‌ دوای ئه‌و حه‌مله‌یه‌ی ئێمه‌ پارتی لای برد له‌ پۆسته‌كه‌ی و دوكانی پیزای هه‌یه‌.

 

828181252016_ۆسۆ.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure